په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٩\٢٠٢٦

ئیسلەندییەکان شکۆی دوورگەکەی نیشتمانیان بەرزڕاگرت.

هەڵۆ محەمەد       


ئیسلاند دوورگەیەکی سەر بە باکووری رۆژئاوای ئەوروپایە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و دوای بەریتانیا بەدووەم گەورەترین دوورکەی ئەم کیشوەرە دادەنرێت. نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دانیشتوانی ھەیە.. رووبەرەکەی بریتییە لە ١٠٠ ھەزار کم وشکایی و ٣ کم ئاو و نزیکەی ٧٥٨ کم زۆنێکی تری ئاوی ماسی تێدایە.دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەنی کەسایەتی سیاسی و یاساییە.


ساڵانێکە بەتایبەت دوای قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن بەشێکی ئیسلاندیییەکان و یەکێتی ئەوروپا ھەوڵ دەدرێت، ئەم دەوڵەتە بێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپادا. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە ھەوڵەکان گفتوگۆ و سڕ دەکرێن.


واتە پێش ١٣ ساڵ ھەوڵی بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا شکستی ھێنا.


دوا ریفەراندۆم کە رۆژی ٣٠.٨.٢٠٢٦ ئەنجام درا، ئایا ئیسلاند دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکاتەوە بۆ بوونە ئەندام لەو یەکێتییە.


ئاکامی دەندان بە ٨.٥٢٪ بە نەخێر وەڵام درایەوە. ئەمەش بە گورزێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت. چونکە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە دەوڵەتێکی دەوڵەمەند نەبۆتە ئەندام ئەم یەکێتییە.


بۆ ئەم ریفەراندۆمە پرسیار لە ٢٧٠ ھەزار کەس کراوە. سەرۆکی حکومەت کە لە سۆسیال دیموکراتەکانە، خاتوو Kristrún Frostadóttir دەڵێ: ڕێز لە بڕیاری زۆرینە دەنێین.


ئەم دورگەیە درواسێی Grönland ە و کە ماوەیەکە ترامپ بە ھۆی دەوڵەمەندی خاکەکەیەوە تێی ئاڵاوە و بە دوورگەی سەر بە ئەمەریکای دادەنێت. زیاتر ناچار بووە روو لە ئەوروپا بکات.


ھەڵبەت ساڵی١٩٥١ ئیسلاند ئەگەرچی ھێزی سەربازی نییە، بۆتە ئەندامی ناتۆ ئەم گەرەنتییەش بە بەس دەزانن بۆ پاتاستنی ئاسایشی خۆیان.
بەڵام گرفتەکە لە شوێنێکی ترە:


ئیسلاند لە رووی ئابوورییەوە گرێدراوە بە بازاڕی یەکێتی ئەوروپاوە و رۆڵییان ھەیە، بەڵام مافی دەنگدانی نییە. ھەروەھا ڤیزەی شنگن لەم وڵاتە دەخوات و ھەموو ئەم مافانەی پارێزراو دەبێت.


یەکێتی ئەوروپا زۆر نەرمی نواند بۆ رازیکردنی ئەم وڵاتە بێتە ئەندام، بۆ بەھێزکردنی بازاڕی ناوخۆیان و ھەروەھا نەھێشتنەوەی ھیچ دەوڵەتێکی ئەوروپایی لە دەرەوەی ئەم یەکێتییە، لێ ئاکامی نەبوو. بەڵام ئیسلەندییەکان و بەتایبەت ٩٠٪ خاوەن کۆمپانیاکانی بازرگانی ماسی.


ئیسلاندییەکان پێیان وایە ئەگەر ببنە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا شکۆیەکی تری نەتەوەیی گرنگ لە دەست دەدەن!. ئەویش سەربەخۆیی ئابووریی و ھێزی پیشەسازییان و سەربەخۆیی ھەناردەکردنی بەرھەمەکانیان بە تایبەت بازرگانی ڕاوەماسی و فرۆشتنی کە بۆتە سیمبۆڵێکی نەتەوەیی کۆڵەیەکی پتەوی ئابووریی ئەو وڵاتە.


نەتەوەی ھوشیار و بە ئاگا بەو باوەڕ و گیان و تەماشای پرنسیپە بەرزەکانی شکۆی نەتەوەکەی بە رەفتارێکی پڕ لە بەرپرسارێتییەوە دەکات و نیشتمانی بەرژەوەندییە بەرزەکانی وەک کاڵای بازرگانیلێ ناڕوانێت.


با ھەلوومەرجی ژیان سەخت بێت، وەک ئێستای کیشوەری ئەوروپا بەھۆی شەڕی رووسیا دژ بە ئۆکراینا سەختی ھێناوە، لێ دیسان بیرکردنەوە لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی زۆر گرنگ و ھەستیارە.


کەواتە ئەم وڵاتە، کە تاکە بەرژەوەندییەکی ئابووریی لە پیشەسازی ماسییدایە و بۆتە براندێکی وڵاتەکەی و ناسنامەکەی پێ دەناسرێتەوە، ناکە قوربانی دەستکەوتێکی سیاسی. بە دیوەکەی تریشدا ئاستی بەرزی ئەو دیموکراسییەیە کە بڕیارێکی وای قبوڵە، ھەم لە یەکێتی ئەوروپاوە ھەمیش لە میللەت و دەسەڵاتی ئیسلاندییەکانەوە.


بەڵێ سەروەریی نەتەوەیی، سەرووی ھەموو دەستکەوتەکانە.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک