ئیسناد، جاشایه‌تیی به شێوه‌ی نوێ، به‌رهه‌می فیدڕالیزم و گه‌نده‌ڵیی!
بابه‌تێکی ڕه‌خنه گیرانه‌یه، تکایه به دوژمنایه‌تی مه‌زانه!
ئه‌یوب ره‌حمانی
له سه‌ره‌تاکانی ئه‌مساڵی 2008ه‌وه، حیزبی ده‌عوه به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاقی فیدڕاڵ، هه‌وڵێکی جیدیی و سه‌رتاسه‌ری له هه‌مو عێراق به باشوری کوردستانیشه‌وه خستۆته گه‌ر بۆ دروست کردنی هیزێکی میلیشیایی و چه‌کدار به ناوی ئیسناد. ئه‌م هێزه که له سه‌ره‌تادا له شاره‌کانی باشور و ناوه‌راستی عێراقه‌وه دروست کرا و به شێوه‌یکی خێڕا له زیاد بون و په‌ره سه‌ندن دایه له ناوه‌ڕاسته‌کانی ئه‌مساله‌وه شاره‌کانی باشوری کوردستانیشی به تایبه‌ت که‌رکوک و دیاله و خانه‌قین و موسڵ گرتۆته‌وه و خه‌لکانێکی زۆر له‌وانه کورده‌کانیش له‌و شاره کوردیانه ده‌سته ده‌سته ده‌چنه ڕیزی هێزی به ناو ئه‌نجومه‌نی ئیسناده‌وه و چه‌ک بۆ حیزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیکی هه‌ڵده‌گرن و مانگانه بڕی 450 هه‌زار دینار پوڵ وه‌رده‌گرن!
هێزه کوردستانیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم له باشوری کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که دیان خه‌ڵک و له‌وانه کوردیش بۆ پاره و موچه‌که‌ش بوبێت ده‌چن و له‌و هێزه‌دا ناونوسی ده‌که‌ن، که‌وتنه دژه‌به‌رایه‌تی له گه‌ل دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه و له میدیاکانه‌وه به تێکڕا ئه‌م کاره‌ی حیزبی ده‌عوه‌یان به کارێکی نایاسایی و به دور له ده‌ستور ناو لێ برد و باسی ئه‌وه‌یان هیناوه‌ته پێش که له هه‌مو عێڕاقدا و له پاڕله‌مانیش بێجگه له حیزبی ده‌عوه، هیچکه‌س ئه‌م کاره‌ی پێ دروست و یاسایی نیه و هاوکات رایانگه‌یاند که هه‌ر کوردێک له ئیسناددا ناو بنوسیت و چه‌ک هه‌ڵگرێت ئێمه وه‌ک جاش هه‌ڵس و که‌وتی له گه‌ڵ ده‌که‌ین و ئه‌م کاره به جاشایه‌تی بۆ نوری مالیکی ده‌زانین و له هیچ شارێکی باشوری کوردستان ڕێگه به دامه‌زرانی ئه‌م هێزه ناده‌ین!
له لاێکی دیکه‌وه حیزبی ده‌عوه خۆی پشتیوانی له‌م کرده‌وه‌ی خۆی ده‌کات و ڕایانگه‌یاندوه که هه‌مو حیزبێک سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که ئه‌ندام بۆ خۆی کۆ بکاته‌وه و له‌م بواره‌شدا گرتنه به‌ری هه‌مو ڕێگاێک ئاساییه و هه‌مو حیزبه‌کانی تریش له عێڕاق هه‌ر به‌م شێوازه هێز و ئه‌ندام کۆده‌که‌نه‌وه.
هاوکات میدیا و ئاژانسه هه‌واڵیه ئازاده‌کانی باشوری کوردستان توانیویانه له گه‌ل هێندێک له‌و کوردانه‌ی که بونه‌ته ئیسناد و هه‌ر ئیستاکه‌ش موچه‌ی مانگانه له حیزبی ده‌عوه وه‌رده‌گرن، قسه و باسیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و بۆچونیان له‌م باره‌وه و هۆی بونیان به ئه‌ندامی ئیسناد بپرسن و له ولامدا به تێکڕای ده‌نگ هۆی په‌ره سه‌ندنی هه‌ژاری خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان و گه‌نده‌ڵی حکومه‌تی هه‌رێمیان ناو بردوه! یه‌کێک له‌وانه که به‌ڕێز فه‌لاح نه‌جم ڕۆژنامه‌وانی ماڵپه‌ڕی چاوی خه‌ڵک توانیویه‌تی قسه‌ی له گه‌ڵدا بکات، به ناوی محه‌مه‌د عومه‌ر ته‌مه‌ن 49 ساڵ دانیشتوی گوندێک له پارێزگای که‌رکوکه و خاوه‌نی چوار ئه‌نفالکراوه ده‌ڵێت: هه‌ژاری خۆم و گه‌نده‌ڵی حکومه‌تی هه‌رێم بوته هۆی ئه‌م به‌ڵێنه‌م و ده‌ڵێت که هیچ زه‌مانه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه بۆ دابینکردنی ژیانم، چونکه ده‌بێت بژێوی حه‌وت سه‌ر خێزان په‌یدا که‌م و ناتوانم!
ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ی حیزبه‌که‌ی نوری مالیکی یاساییه یا خۆ نیه، جێگای لێکۆڵینه‌وه‌ێکی تایبه‌تیه و له‌م نوسراوه کورته‌دا ناگونجێت، به‌لام به دلنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم که هۆی بیر کردنه‌وه له‌م کاره و دامه‌زراندنی و سه‌رف کردنی ئه‌م هه‌مو ده‌سمایه له لایه‌ن حیزبی ده‌عوه‌وه نه ته‌نیا بی بنه‌ما نیه و ڕێشه‌داره، به‌ڵکو ده‌یان ده‌سیسه و ته‌وته‌ئه‌ی خراپی له دژی گه‌لی باشوری کوردستان له پشته‌وه‌یه و به دڵنیایه‌وه داهاتوو و درێژه‌دان به‌م کاره‌ی حیزبی ده‌عوه که وێده‌چێت ده‌وڵه‌تانی دیکه له‌وانه ئێران و سعودی و تورکیه و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی له پشت بێت، هه‌وڵی کردنی عێڕاق به دیکتاتۆڕیه‌تێکی تاکه که‌سی وه‌ک حکومه‌تی به‌عسی پێش‌و و حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و هتده.... و هاوکات پلانێکی داڕێژراوه بۆ ناکام کردن و له بار بردنی ئه‌زمونی باشوری کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مالیکی نه ته‌نیا چاوی له که‌رکوک و موسڵ و دیاله و خانه‌قین هه‌ڵ نه‌گرتوه و هه‌ڵ ناگرێت، به‌ڵکو به ته‌مای داگیر کردنه‌وه‌ی دوباره‌ی باشوری کوردستانه و مه‌به‌ستیی ئاشبه‌تاڵ پێکردن و چه‌ک کردنی هێزه کوردستانیه‌کان یا خۆ کردنه‌وه‌یان به کیوه‌کاندایه و دوباره کردنه‌وه‌ی تراژیدیا خه‌مناکه ئینسانیه‌کانی کوردستانه له 85 ساڵی ڕابردودا!
هۆی پێش هاتنی ئه‌م وه‌زعه چیه؟
ئه‌وه‌ی که حیزبی ده‌عوه که حیزبێکی شێعه‌ی عه‌ڕه‌بیه و هیچ پیوه‌ندیێکی به کورده‌وه نیه، له شاره عه‌ڕه‌بیه‌کان ده‌ست بکات به دروست کردنی هێز، ئێستا به دینار یا خۆ به ته‌بلیغ، به یاسایی یا به نا یاسایی، ئه‌وه زۆر جێگای مشت و مڕی ئه‌م باسه‌ی منیش نابێت، به‌ڵام کاتێک که پلانه‌که له شاره کوردیه‌کانیش به ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وجار ده‌بێته کێشه‌ی منیش و هه‌مو دڵسۆزێکی کوردیش که دڵی بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه چاره‌ڕه‌شه و ئه‌م خاکه خێر نه‌دیوه ده‌سوتێت!
به‌لام هۆی چیه که هێندێک کورد ده‌سته ده‌سته ده‌بنه موزدور و جاشی مالیکی؟ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو هۆی سه‌ره‌کی که یه‌کیان فیدڕالیزمی به ناوی دێمۆکڕاتیک ڕازاوه‌ی عێڕاقی به شێعاری برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی کورد و عه‌ڕه‌بی شێعه و سوننه‌یه و دوهه‌مینیشیان گه‌نده‌ڵی درێژماوه و بێ ئه‌ژماری حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستانه!
کاتێک که حکومه‌تی به‌عس له ساڵی 2003 کۆتایی پێ هێنرا و سه‌دام و زۆربه‌ی دار و ده‌سته‌که‌ی به دیل گیران یا خۆ کوژران، کورد له باشوری عێڕاق 13 ساڵ بو به شێوه‌یکی ئۆتۆنۆمی و نیوه سه‌ربه‌ست ده‌ژیا و خاوه‌نی پاڕله‌مان و میدیا و هێز و که‌ره‌سته‌ی ته‌واو بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و کات مالیکی ناویشی نه‌بو! به‌لام به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کورد له باشور ئه‌و کات ئه‌م باشترین و هه‌ڵکه‌وته‌ترین هه‌له‌ی به ناوی پێکه‌وه ژیانی فیدڕاڵی له کیس خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی دا. به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ر دو ئیداره‌که پێشتر له سه‌ر دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی ناوخۆییان نه‌کردایه و به جێگای دوژمنایه‌تی یه‌کتری و لاواز کردنی یه‌کتر، یه‌کگرتو بونایه، ساڵی 2003 ده‌یان توانی سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌ێنن، به‌ڵام نه‌یان توانی یا نه‌یان کرد و ئه‌م دیارده‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسناد ده‌یبینین یه‌کێک له هۆکاره‌کانی له کیس چونی ئه‌و هه‌له مێژوویه و نه‌بونی سه‌ربه‌خۆییه له باشوری کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی که عه‌ڕه‌ب کورد به برای خۆی نازانێت، ئه‌وه کورده که دایمه خۆی به برایه‌تی عه‌ڕه‌بدا هه‌ڵده‌واسێت. ڕاسته که دوژمنانی گه‌لی کوردستانیش له‌و کاته‌دا نه‌یانده‌هێشت که کورد له باشور سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌ێنێت و له‌مپه‌ریان له به‌ریدا دروست ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دوژمنه ده‌ره‌کیانه هه‌ر ماون و له جاران زۆرتریش دژایه‌تی کورد و مافی چاره‌ی خۆ نوسینی ئه‌م گه‌له ده‌که‌ن، ئه‌مه به جێگای خۆی، ئێستا مڵۆزمێکی ناوخۆیش له عێڕاق په‌یدا بوه که به ناوی برایه‌تی کورد و عه‌ڕه‌ب و به ناوی پاراستنی عێڕاق چاوی له باشوری کوردستان بڕیوه و هه‌ر ڕۆژه‌ی به شێوه‌ێک دژایه‌تی ده‌کات، یا خۆ له‌شکر بۆ شاره کوردیه‌کان ده‌نێرێت و هه‌نۆکه‌ش وه‌ک زۆر میدیای ئوروپاییش باسی لێوه ده‌که‌ن، مالیکی هێزی تایبه‌تی خۆی که ئیسناده له کوردستان داده‌مه‌زرێنێت!
به‌ڵام ئیستا ئیتر هه‌ر وه‌ک له سه‌روتریشه‌وه باسم کرد، ئه‌و هه‌له مێژوویه‌ی 2003 به سه‌ر چو و ته‌واو بو و وه‌ک خه‌یام ده‌ڵێت، ئه‌و گۆزه شکا و ئه‌و مه‌یه‌ش ڕژا و نه‌ما. به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌م سه‌ربۆخۆیی له باشوری وڵات ڕابگه‌ێندرایه، هه‌ر ئێستاکه جێگه و پێگه‌ی کورد له ده‌ره‌وه و له ڕه‌ده‌ی جیهانیدا و له ناوچه‌که‌ش له شوینیکی تردا ده‌بو و به دڵنیاییه‌وه تا ئێستا تورک و فارس و عاڕه‌بیش ناچار له به ڕه‌سمی ناسینی ببون!
هۆێ دوهه‌می په‌یدا بونی ئیسناد، گه‌نده‌ڵی له راده به‌ده‌ر و بێ کۆنتڕۆڵ له باشوری کوردستانه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مالیکی ئاوا به ئاسانی ده‌توانێت له کوردستان و له خه‌ڵکی له عه‌ڕه‌ب خێر نه‌دیو و له بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن ئه‌نفال و له باوکی کوڕی شه‌هید و له کوڕی باوک شه‌هید و هتد... ، هێز وه‌رده‌گرێت و هه‌ر سبه‌ینێ شه‌ڕی کورد به کورد ده‌کات! مالیکی به شوێن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کپارچه و دوباره ئه‌نفال کردنه‌وه و دوباره جێنۆسایدی کورده‌وه‌یه و ناسه‌ربه‌خۆیی و گه‌نده‌ڵی له باشوری کوردستان باشترین هه‌له بۆ ئه‌و که به ئاسانی کورد له کورد و عه‌ڕه‌ب له کورد و عه‌شیره له عه‌شیره به‌شه‌ڕ بدات و شه‌ڕی قه‌بیله و تایه‌فه زیندو بکاته‌وه و خوێن و خوێنڕێژی ده‌یان ساڵی تر ئه‌و ناوچه بکاته‌وه به جه‌هه‌نه‌میکی ڕاسته‌قینه. که‌واته مالیکی به ته‌مایه مێژو به‌ره‌و دواوه بگێڕێته‌وه! ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ئه‌وه‌نده‌ی له بیری میلیارد میلیارد کۆ کردنه‌وه‌ی دۆلار و پاره‌ی نه‌وتن، سه‌ریان له هیچ نه‌په‌رژا و ته‌نیا چاویان له‌وه بو که کامیان زیاتر له‌وی تر پاره کۆ ده‌کاته و که‌س نازانێت پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته بۆ ده‌بێت ئاوای لێبێت؟ وڵات به زه‌بری دولار و ڕشوه و به‌رتیل به ڕێوه ده‌چێت و مادام پاره‌ت به ده‌فته‌ر و بلۆک بوو پادشایت و ئه‌گه‌ریش نه‌ت بو ده‌بێت ببیه ئیسناد!! دیاره بون به جاش به هه‌ر هۆو و مه‌به‌ستێک بێت خۆفڕۆشتنه و قسه‌ی تیا نیه، به‌لام ئێستا که کورده‌کان له هه‌ژاریدا ده‌بنه جاشی مالیکی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کردرێت که وه‌ک جاش هه‌ڵس و که‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌کرێت!! ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌م زۆر به لاوه سه‌یره، کاتێک که کوردێک له برسیه‌تیدا هه‌مو غورور و که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تیی خۆی نایه ژێر پێ و چه‌کی بۆ ئه‌نفاڵچیه‌کانی پێش‌و که که‌س و کاره‌که‌یان ئه‌نفال کردوه هه‌ڵگرت، ئیتر تۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی چی لی ده‌که‌یت؟ ئه‌ی بۆ نایه‌ێت خۆت ئیسڵاح بکه‌یت و واز له گه‌نده‌ڵی بێنێت و فێری ئیداره کردنی وڵات و به هێز کردنی یاسا و هه‌وڵی گرنگ و ئه‌ساسی بۆ بنبڕ کردنی فه‌رهه‌نگ و کولتوری به‌رتیل دان و به‌رتیل خواردن بده‌یت؟ ئه‌مه بۆ ناکه‌یت؟ ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه له جیهاندا له باری به‌رتیل دان و به‌رتیل خواردن و گه‌نده‌ڵی ژماره یه‌ک بیت؟ ده‌ی که‌واته ده‌بێت چاوه‌ڕوانی به هێزتر بونی ئیسنادیش و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی تایفه‌یی خوێنینیش به‌م زوانه بین!!
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌که‌ی کاک فه‌لاح نه‌جمدا که بۆ ماڵپه‌ڕی چاوی خه‌ڵکی نوسیوه هاتوه که "د.مه‌حمود عوسمان وتی "راسته حكومه‌تی هه‌رێم گه‌نده‌ڵیی زۆرره‌و خه‌ڵك لێی ناڕازییه، به‌ڵام نابێت خه‌ڵكی ئێمه له دژی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم، ببنه جاشی نووری مالیكی، چونكه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه هاوشێوه‌ی كۆنه‌جاشه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسی لێدێت كه بوونه مایه‌ی له‌كه‌داركردنی ناوی كورد"." به‌ڵام پرسیار له به‌ڕێز مه‌حمود عوسمان ئه‌مه‌یه که ڕاسته جاشایه‌تی بۆ نوری مالیکی خراپه و خیانه‌ته و منیش ئه‌مه ته‌ئید ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌م هه‌موه گه‌نده‌ڵیه که له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، نه ته‌نیا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، به‌ڵکو هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و کات په‌ره‌ی سه‌ندوه، ناوی کوردی له‌که دار نه‌کردوه؟ به‌دی چۆن نایکات؟ حکومه‌تی هه‌رێم به‌م هه‌موه سامانی نه‌وتیه‌وه که ده‌ستی ده‌که‌وێت، 8 میلیون کوردی پێ به‌خێو ناکرێت؟ ته‌نیا نیو میلیون له ئاسایش و فراوانیدا بژین و 7.5 له هه‌ژاریدا، بۆ ئه‌وانی دی کورد نین؟ ئه‌ی بۆ حیزبه‌کان ڕایان ده‌کێشنه ده‌نگدان و له‌وێ به شان و بالایاندا هه‌ڵ ده‌ڵێن؟ ئه‌ی بۆ له که‌رکوک ده‌یان ڕێژنه شه‌قامه‌کان و دوسه‌د دوسه‌د به کوشتیان ده‌ده‌ن؟ که‌واته ئه‌گه‌ر ئینتیزاریتان هه‌یه که خه‌ڵک بچنه سه‌فی ده‌نگدانه‌کانه‌وه و ئینتیزاریتان هه‌یه که نه‌بنه جاشی مالیکی و نه‌بنه ئیسناد، خه‌ڵکیش ئینتیزاری له ئێوه‌ی حکومه‌ت هه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا بن و گه‌نده‌ڵی مه‌هێڵن و له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی دا بن.
ئیسناد وانه و ده‌رسێکی به نرخ بۆ ئوپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات.
وه‌ک زۆر که‌س ئاگادارن تاقمێک له حیزبه ئوپوزیسیۆنه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ڕێک به ته‌مان ئه‌و سیسته‌می فیدڕاڵیه‌ی که له عێڕاق دامه‌زراو و ئه‌مڕۆکه کوردی باشور داره‌که‌ی ده‌خۆن، له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش دابمه‌زرینن و گه‌نده‌ڵی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بگرێته‌وه و ئه‌وجا فارسیش تاقمێکی وه‌ک ئیسناد له کوردستان دابمه‌زرینێت و به پوڵ کوردی ڕۆژهه‌ڵات که له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری وه‌زاڵه هاتون بکڕن و ئه‌وجار ئه‌مه هه‌مو ئه‌و شۆڕشه موقه‌ده‌سه بێت که تا ئێستا و زیاتر له 60 ساڵه کورد له ڕۆژهه‌ڵات ڕۆڵه‌ی خۆی بۆ به کوشت ده‌دات؟
کاتێک ئێمه باس له سه‌ربه‌خۆیی، له گه‌ل هه‌مو که‌ند و کۆسپه‌کانی و له گه‌ل هه‌مو دۆژمنایه‌تی له گه‌ل کردنه‌که‌ی، له گه‌ڵ هه‌مو به‌رچه‌سپ خواردنه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ هه‌مو خۆ وه به‌ر مه‌ترسی لیدان و کوشتنه‌که‌ی خستن و هتد... ده‌هێنینه پێشه‌وه، به دڵنیایه‌وه ئه‌م ڕۆژانه‌مان له به‌ر چاوه که له گه‌ڵ برایه‌تی عه‌ڕه‌ب و فارس و تورک توشی ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌میشه خۆیان به نه‌ژاد و قه‌ومی باڵاتر له کورد زانیوه و ده‌زانن و ئه‌م برایه‌تیه‌یان ته‌نیا بۆ فریو دانی کورد لا په‌سه‌نده! ئاخر تا که‌ی ئێمه ئه‌م خه‌تا و هه‌ڵانه دوپات که‌ینه‌وه؟ مسته‌فا که‌ماڵ له لۆزان ساڵی 1923 به‌م شێوه کڵاوی سه‌ر کورد کرد و کوردستانیان دابه‌ش کرد و باکوری کوردستانی کرده خاکی خۆی. هه‌ر دو ساڵ دوای دابه‌ش کرانی کوردستان هه‌ر ئه‌و مسته‌فا که‌ماڵی تورکه، شۆڕشی ئاگری داخ و شێخ سه‌عیدی پیرانی به خاک و خوێن کێشا و ئێستا له‌وکاته‌وه 85 ساڵه تورکی فاشیست به به‌شه‌ریشمان نازانن! عه‌ڕه‌ب و فارسیش هه‌ر وه‌تر و له تورک که‌متریان به کورد نه‌کردوه. که‌واته ئه‌وان له ئه‌وه‌ڵه‌وه زمان لوسن، به‌ڵام هه‌رگیز پابه‌ندی وتار و عه‌هد و به‌ڵێنه‌کانی خۆیان نه‌بون و نین. ئه‌وان دووپشک سفه‌تن و هه‌ر که خۆیان گرته‌وه و کوردیان لاواز دی، ئه‌وجار زه‌هره‌که‌یانمان تی ده‌چه‌قێنن! وه‌ک فارس خۆیان ده‌ڵێن، "نیش عقرب نه از به‌ر کین است، اقتضای طبیعتش اینست" واته پێوه‌دانی دووپشک له ڕوی بوغز و غه‌ره‌زه‌وه نیه به‌ڵکو هه‌ر سروشت یا ته‌بیعه‌تی خۆی وایه که پێوه ده‌دات! ئه‌وانیش خو ڕه‌وشتی باڵا ده‌ستیی به سه‌ر کورد دا بۆته سروشتیان، خۆ به خۆ ده‌بێت له سه‌رو کورده‌وه بن، یه‌کسانی کورد له لای ئه‌وان ته‌نیا کاتیه و له فیدڕالیزمه‌که‌شدا هه‌ر چه‌ندێک به ناوی دێمۆکڕاتیک و یه‌کسانی خوازی و برایه‌تی و ئه‌مانه‌شه‌وه بیڕازێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یه که دیومانه و له داهاتوشدا هه‌ر ده‌یبینینه‌وه، که‌واته فیدڕالیزم بۆ کورد له هیچکام له پارچه‌کانی کوردستان ڕێگا چاره نیه، به‌ڵکو هه‌وڵێکه بۆ داگیر کردنه‌وه‌ی دوباره‌ی کورد و کوردستان، جا هه‌ر جاره‌و به ڕه‌وشتێک و به شێوه‌ێکی دیکه. هه‌ر جاره‌و کڵاوێک و هه‌ر کڵاوه‌ش له‌ویدی گه‌وره‌تر!
که‌واته گه‌لی کوردستان پێویست ناکات له‌مه زیاتر فریوی کڵاوبازان بخوات و له باری ئینسانیه‌وه پێویسته که هه‌مو تاکێکی کوردیش، هه‌م ئازاد بێت، هه‌م سه‌ربه‌ست بێت، هه‌م حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و گه‌لی کوردستان پێویسته که مافی چاره‌نوسی خۆی به ده‌ستیی خۆی دیاری بکات، ئه‌مه سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و تاکیکه و تاکی کوردیش له‌مانه بێ به‌ری و به‌ده‌ر نیه و ده‌بیت به مافه ره‌واکانی خۆی بگات. که‌واته: نا بۆ خودموختاری وپێکه‌وه ژیانی فیدڕاڵی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
19ی سه‌رماوه‌زی 2708 www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|