په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٣

(ئیسرائیلیات لە قورئان) دا.
(گەنجى قاڕوون) ئەفسانەیەکى تەوڕاتى، تلمودى، حاخامییە!


شازین هێرش      


لەم بابەتە کورتەمدا دەمەوێت تیشکێک بخەمە سەر چیرۆکى گەنجى قاڕوون קרַח کە یەکێکە لەو حیکایەتانەى لە قورئاندا هاتووە و بەدرێژایى مێژووش ڕەنگدانەوەیەکى بەرفراوانى لە ئەدەبیاتى جیهانى ئیسلام هەبووە. لەبنەڕەتیشدا ئەم داستانە یەکێکە لەئەفسانە بێبنەماکانى تەوڕاتתּוֹרָה وتەلموودתלמודى جوولەکە و پەیامبەرى ئیسلامیش هەندى لە بڕگە و دەربرینەکانى ئەم بەسەرهاتەى دەماودەم لەئەدەبیاتى زارەکی( شفهى) یەوە وەرگرتووە، جا بابزانین قورئان لە سورەتى (القێێ) دا بە چ شێوەیەک بۆمان دەگێڕێتەوە:


[ إِنَّ قارِوون كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى فَبَغَى عَلَيْهِمْ وَآَتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ. وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ. قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِنْدِي أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِنْ قَبْلِهِ مِنَ الْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا وَلَا يُسْأَلُ عَنْ ذُنُوبِهِمُ الْمُجْرِمُونَ. فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ فِي زِينَتِهِ قَالَ الَّذِينَ يُرِيدُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا يَا لَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَا أُوتِيَ قارِوون إِنَّهُ لَذُو حَظّ عَظِيمٍ. وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِمَنْ آَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ. فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُ مِنْ فِئَةٍ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنْتَصِرِينَ. وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَوْلَا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ] (القصص: ٧٦ ـ ٨٢).


واتە :"قاڕوون קרַח یەکێک بوو لە نەتەوەى موسا، بەڵام سەرکێش بوو زۆرداریی کرد بەسەریانەوە. ئێمە گەنجێکى زۆرمان دابوویآ کە هەڵگرتنى کلیلەکانی لەلایەن پیاوانێکی زۆری بەهێزیشەوە قورس بوو، نەتەوەکەشى پێى گوت: دڵخۆش مەبە چونکە خودا دڵخۆشانى خۆشناوێت و لەنێو ئەو نیعمەتانەشى کەخودا بەتۆى بەخشیوە ڕۆژى ئاخیرەتیش لەبیر مەکە، بەشى خۆشت لەژیانى ئەم دنیایە وەرگرە، چاکە بکە بەو شێوەیەى کەخوداش چاکەى لەگەڵتا کرد. لەزەویدا دواى خراپە مەکەوە، چونکە خودا خراپەکارانى خۆشناوێت، بەڵام قاڕوون بەوانى گوت من هەرچى سامانم هەیە بەدانایى خۆم بووە ئایا نەیدەزانى کە خودا بەر لەویش بەدرێژایى سەدەکان ژمارەیەکى زۆرى سەرکێشانى سەخترى لەنێو بردو گوناهکارانى تاوانبار پاداشتى گوناهەکانى خۆیان دا؟ بەو جۆرەش بوو کە بەشکۆو ڕازاوەییەکى زۆرەوە بەرەو کەسانێک ڕۆیشت و خەڵکیش بەیەکتریان دەگوت کە چەند خۆش بوو ئەگەر ئێمەش سامانى قاڕوونمان هەبوایە کە سامانێکى یەکجار زۆرە...بەڵام ئێمە قاڕوون و ماڵەکەیمان بەزەویدا بردە خوارەوەو لەکاتێکدا هیچ دەستیەک نەبوو تا لەبەرامبەر خودا هاوکارى بکات و هیچ کەسێکیش فریاى ئەو نەکەوت. ئەو کەسانەشى کە ڕۆژآ پێشتر ئارەزوویان دەکرد لەجێگاى ئەودا بن گوتیان وەى بەحاڵى تۆ، چونکە خوداوەند نیعمەتەکانى خۆى بەهەر کەسێک کە بیەوێت لەنێو بەندەکانیدا پێى دەبەخشێت" (القێێ، ٧٦-٨٢).


ئەمە جگە لەوەى لەچەند سوورەتێکى ترى قورئاندا باسى چیرۆکى قاروون کراوە:


[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآَيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٢٣) إِلَى فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَقَارُونَ فَقَالُوا سَاحِرٌ كَذَّابٌ ٢٤] ((غافر))
ٍٍ[ وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مُوسَى بِالْبَيِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ ٣٩ فَكُلاًّ أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُون٤٠]((عنكبوت))
.


بەگشتى هەموو ئەم داستانەش لە تەوڕات תּוֹרָה و تلمود תלמודەوە وەرگیراون و لەتەوڕاتیشدا هاتووە:


((زەوییەکەى ژێرپێیان کەرت بوو، زەوى دەمى کردەوە و قووتیدان، لەگەل ماڵەکانیان و هەموو سامانەکەى قۆڕەح، جا خۆیان و هەموو ئەوەى هەیانبوو بەزیندوویى چوونەخوارەوە بۆناو دونیاى مردووان و زەوى بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون، هەمووکۆمەڵى ئیسرائیلیش کە لە چواردەوریان بوون، لەدەنگیان هەڵاتن چونکە گوتیان نەوەک زەوى قوتمان بدات، ئاگرێکیش لەلاى خواوەندەوە دەرچوو، دوو سەد وپەنجا پیاوەکەى خوارد کە بخوردیان پێشکەش کرد)). (تەوڕات תּוֹרָה ، سیفرى عەدەد בַּמִּדְבָּר ، ئیسحاحى ١٦، ٣١-٣٣).


لە بەشێکى ترى تەوڕاتدا هاتووە: (ئەلیبایش کورى فلۆ بوو، نەوەى ئەلیبایش نەمۆئیل وداتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگ کرد بۆ بەربەرەکانێی مووسا و هاڕوون، لەکۆمەلى قۆڕەح کاتى بەربەرەکانێى خوداوەندیان کرد، جا زەوى دەمى کردەوە و هەڵی لووشین لەگەڵ قۆڕەح کاتێک ئەو کۆمەڵەیەش بە ئاگر سووتان و مردن، دووسەد و پەنجا پیاو بوون و بوونە پەند، بەڵام نەوەى قۆڕەح نەمردن). ‍(تەوڕات תּוֹרָה ، سیفرى عەدەد בַּמִּדְבָּר ، ئەسحاحى ٢٦ ، ٩-١١).


ئەوەى لێرەدا خستمانە ڕوو بەسەرهاتى قاڕوون קרַח و لایەنگرانى بوو کە چۆن قاڕوون (بەزمانى عیبرى Qorah) یەکێک بوو لە گەورەپیاوانى هۆزى لاوى (هۆزەکەى مووسا) و لەگەلڕ چەند کەسێکى تر لە پیرانى ئیسرائیل و دوو سەد و پەنجا کەس لە ڕۆڵەکانى هۆز سەرکێشییان لەدژى موسا و هاڕوون کرد و موساش ئەوى تاقیکردەوە و هەروەک بەگوناهکاریش ناسراو بوو، زەویش دەمى کردەوە و خۆى و هەموو ئەوانەش لەگەڵ سەروەت و دارایى بەناخى زەویدا بردە خوارەوە، بەڵام لە دووەم کتێبى پیرۆزى جوولەکەدا کە ناوى (تلمود ـ תלמוד) ـە کە تەفسیر و شروحاتى ترى خستۆتە سەردەقەکە کە لە (تەوڕات תורה) دا باس نەکراوە و تەنها لە تەفسیر و (میدراش ـ מדרש) ى حاخامەکانى جوولەکەدا باسی لێوە کراوە، کە ئەوەش یەکێکە لەو سەرچاوە زۆروزەوەندانەى ئەفسانەو خورافەکانى جوولەکە کە لە قورئان و کتێبەکانى تەفسیری ئیسلامی و بەتایبەتى کتیبَى ( ژیاننامەى پێغەمبەران ـ ئیبن کەپیر) و، سەرجەم کتێبە ئیسلامییەکانى تردا، دووبارە کراوەتەوە.


لە(تلمود תלמוד)یشدا بەسەرهاتەکەى قاڕوون קרַח و یاخیبوونەکەى دژ بەمووسا بەم شێوەیە باسکراوە:


(کەنعانییەکان تاکە میللەت نەبوون کە بەسامان و دراوەکانیان دەنازین، لەبەرئەوەى چارەنووسیان وەک قۆڕەح Qorah (قاڕوون) بوو، کە بۆ خۆشى بەرپرسى گەنجینەى فیرعەوون بوو، خاوەنى سەروەت و سامانیکى یەکجار زۆر بوو، بە جۆریک کە کلیلەکانى ئەو گەنجینەیە بارى سێسەد هێستر بوو (تلمود، سەنهێدرین סנהדרין: ١١٠ ئەلیف).


بەم شیوەیەش ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە چیرۆکە قورئانییەکە لەژیر رۆشنایى هاگادە אַגָּדָה ى تەلمود תלמוד ى باس لەدەوڵەمەندى و گەنجینەکانى قاڕوون קרַח دەکات، ئەوەش لە قورئاندا هاتووە:


[إِنَّ قارِوون كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى فَبَغَى عَلَيْهِمْ وَآَتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ] (القصص: ٧٦).


واتە: (قاڕوون یەکێک بوو لە نەتەوەى موسا، بەڵام سەرکێش بو و زۆرداریی کرد بەسەریانەوە. ئێمە گەنجێکى زۆرمان دابوویآ کە هەڵگرتنى کلیلەکانی لەلایەن پیاوانێکی زۆری بەهێزیشەوە قورس بوو).


لەبەشێکى ترى ئەم داستانە ئەفسانەییەى هاگادا אַגָּדָה و تلمود תלמוד دا باس لەوە دەکات کە چۆن قۆڕەح بە نیازە دەسەڵات لە مووسا زەوت بکات لەو کاتەى کە جوولەکەکان لەمیسرەوە بەرەو فەلەستین و زەوى بەڵێنپێدراو (الڕرچ الموعودە) دەڕۆن، لەو کاتەشدا خودا ئاگرێک لە ئاسمانەوە دێنێتە خوارەوەو سەد وپەنجا کەس کە لەگەلڕ قۆڕەحدا بخووردیان داگیرسان دەسووتێنێت، بەلام قۆڕەح لەنێویاندا بەخراپترین شێوە دەکوژرێت ودواى ئەوەش زەوییەکە شەق دەبێت و بەرەوناخى زەوى دەچنە خوارەوە).


چیرۆکە تلموودیە תלמוד کە لەدرێژەى باسى قۆڕەحدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە دوو پیاو دەوڵەمەندترین کەس بوون لە جیهاندا: قۆڕەح لەنێو جوولەکە و هامان لەنێو غەیرە جوولەکەدا... هەروەها تەلموود باسى کلیلى گەنجینەکانى قۆڕەح دەکات کە هەڵگرتنیان پێویستى بە حەماڵێکى زۆر هەیە (بارى سێسەد هێستر)، بەهەمان ئەو وەسفەى کە قورئان بۆمانى باس دەکات کە چۆن هەڵگرتنی بەلاى پیاوە بە هێزەکانیشەوە قورس بووە. بەم جۆرەش ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە قۆڕەحەکەى تەوڕات תּוֹרָה و هاگادا אַגָּדָה- و تلمود תלמוד ، هەمان قاڕوونەکەى قورئانە. هەموو ئەم وەسفانەش جگە لە زیادەڕۆیی لە خەیاڵدا هیچی تر نیە، چونکە هەم دەقە قورئانیەکە و هەم ڕونکردنەوە تلمودیەکە بە دەربڕینێکی مەجازی ئاماژە بۆ کلیلەکانی گەنجی قاڕوون دەکات، بەڵام باوەڕداری سادە پێی وایە کە ئەم ڕوداوە واقیعێکی مێژوییە و کلیلەکانی گەنجی قاڕوونیش باری سێسەد هێسترن، یاخود نەتوانراوە بە کۆمەڵێ پیاوی بەهێزیش هەڵبگیرێن.


بەم شێوەیەش پەیامبەرى ئیسلام ئەم چیرۆکەى بەشێوەیەکى شەفەهى لەزمانى جوولەکەوە وەرگرتووە و وەک هەموو چیرۆکەکانى ترى قورئان، کە نەشیتوانیوە جیاوازى لەنێوان چیرۆکە تەوڕاتیەکەو درێژە و روونکردنەوە تلموودیەکەدا بکات، بەم پێیەش قاڕوون لە قورئاندا زەوى قووتی دەدات... تەوڕات תּוֹרָה و تەلموود תלמוד یش بە هەمان شێوە باسى تیاچوونى قۆڕەح (قاڕوون) دەکات. یەکێک لەزانایانى ئاینى جوولەکە لە بیاباندا عەرەبێکى دەشتەکیى بینى وپێی گووت: (وەرە با پێت بڵێم کە قۆڕەح ـ قاڕوون ـ لەکوێدا بەزەویدا چووە خوارەوە)، من دوو درزم لە زەویدا بینى کە دووکەڵیان لێ هەڵدەسا. عەرەبە دەشتەکیەکەش کڵافەیەکى خورى پێبوو تەڕى کرد و بەسەرى نێزەکەشى شۆڕى کردەوە بۆ نێو یەکێک لە درزەکاندا، کاتێکیش خوریەکەى دەرکردەوە، هەمووى سووتابوو.( تلمود، بابا باترا בבא בתרא، ٧٤ ئەلیف).


کێشەى سەرەکیى لەم چیرۆکەدا کلیلەکانى گەنجى قاڕوونە، کە بە چ شێوەیەک قاڕوون توانیویەتى ئەو هەموو سەروەتە زۆرە لەگەلڕ خۆیدا بەرەو بیابانى سینا و میسر و فەلەستین بەرێت! بڕواش ناکەم کلیلى خەزێنەکانى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت و بانکى فۆرت نۆکس (هەردوو بانکى فیدراڵى لەئەمەریکا)، خاوەنى ئەم جۆرە کلیلانە بن.!!
_______________________________
سەرچاوەکان:

١- تەفسيرى ئاسان، بۆَ تێگەيشتنى قورئان، بوڕهان محەمەد ئەمین.
٢- الكتاب المقدس، سفرالعدد ١٦، جميعة الكتاب المقدس، لبنان، ١٩٩٣.
٣- گنجینەاى از تلمود، د.ابراهم كهن، ترجمة انكليسى امير فريدون كركانى، انتشارات اساطير چاپ اول، ١٣٨٣.
٤- التلمود مصدر من مصادر قصص القرآن ، ابن المقفع تاريخ طبع بلا.
 

ماڵپه‌ڕی شازین هێرش

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک