په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ئیتیفاقی نهینی بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کوردەوە ڕاگرن!


دەستهەڵگرن لە ئاسانکاری‌و هاوکاری‌و خستنە ئیختیاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ خزمەتکردن بە وڵاتە ئەوروپیەکان بۆ دیپۆرتی پەنابەران.

 


بەخۆپیشاندانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پەیوەستبن لە:

 

بەردەم بارەگای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن.
رۆژی 17-4-2008 - کاژمێر 1 تا 3 پاشنیوەرۆ
شۆێن : ‌ ئیجوارد رۆد
Winchester House ،8th Floor،Old Mary Lebone Road 269-259، London NW1 5 RA

 


• لەماوەی ڕابردووا بە پشتیوانی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 179 پەنابەری کوردی عێراقی بە کەلەپچە و ئیهانەت و سوکایەتی بەفرۆکەی سەربازی دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کراونەتەوە و پیشوازی کراوە لە وەرگرتنەوەیان .
• نۆینەری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە ئێمەی راگەیاند ساڵی 2005 ئیتفاقیەک ئیمزا کراوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانو حکومەتی عێراقی دا لەسەر رازی بوونیان بۆ ناردنەوەی پەنابەران
• هێڵی ئاسمانی زاگرۆز بەردەوام لە شاری فرانکفۆرت تیکت دەفرۆشێ بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە رەفزکراون وەیان وەڵامی موقەتیان پێدراوەو لیان سەندراوەتەوە تا ئێستا زیاتر لە8پەنابەر لەم رێگەیەوە نێراوەتەوە بۆ کوردستان
• 4 جار سکرتێری فیدراسیۆن گەڕاوەتەوە کوردستان داوای لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە چاو بەو سیاسەتەدا بخشینەوە کە بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کورد بەرێوە دەبرێت.


نەک هەر هیچ هەنگاوێکى گونجاو بۆ وەڵامدانەوە بەکێشەى پەنابەران نەگیراوەتە پێش بەڵکو بەلێدان و سوکایەتی و بریندارکردن پەنابەران و هاوڵاتی خۆیان وەردەگرنەوە ووتەبیژانیشیان پەنابەران بە ئاژاوەگێر و تاوانکار ناوزەد دەکەن !


ئێمە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ وەڵامی ئەم خواستانە بداتەوە کە خواستی سەرجەم پەنابەرانی کوردستان و بە قازانجی خەڵکی کوردستان:
1. ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆر رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە قبوڵ نەکەن.
2. هەر اتفاقییەیەک کە کراوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەرانی کورد هەڵوشینەوە رەسمەن رای بگەیەنن.
3. فرۆکەخانەی هەولێر نەخڕێتە خزمەتی ئەو ووڵاتانە کە بەنیازن پەنابەرانی کورد بەزۆر بنێرنەوە.
4-زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە رێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ.
5- سزای ئەو کارمەندانەی ئاسایش کە لێدانو چەکیان بەکارهێناو بەرامبەر بەو پەنابەرانەی ڕەوانە کراونەتەوە.


بۆ زانیاری بەشداری لەم خۆپیشاندانە پەیوەندی بکەن بە:

ئاسۆ گۆران  ژمارەی  07895636633

سەمیرە ئەحمەد ژمارەی  07828424164

ئارام حمە سەعید ژمارەی  07729182083

 


POBOX1575،ILFORD،IG1 3BZ،London،UK
www.csdiraq.com
www.federation.org