په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٤\٢٠١٨

ئیتر بەسە با ئەم سیستەمە چەوسێنەرە بگۆڕین.

عەبدولڕەحمان رەسول  


کاتێک لەکۆمەڵگایەکداهەژارى ونەدارى وبێکارى بەردەوام لەگەشەسەندندابێت,گەندەڵى ودزى وچەوسانەوەونابەرابەرى لەجیاتى چارەسەربەرەوهەڵکشان بچێت.بەردەوام کۆمەڵگا لەناو شەڕى نەتەوەیی وتایەفەگەرى وئایینى ومەزهەبى وناوچەگەرى دابێت,داب ونەریتە کۆنەپەرست وبیروباوەڕە دواکەوتووە دژبە ئازادى وئاسوودەیی ژنان وکچان گەشەى پێ بدرێت ,یەکسانى وبەرابەرى نێوان ژنان وپیاوان بکرێتە ئەفسانە وبانگەشەى زیندەبەچاڵکردنى ئازادى وبەرابەرى بکرێت.ئەمە نیشانەى هەبوونى سیستەمێکى چەوسێنەروسەرکوتگەرە کە وەک بەڵا باڵى کێشاوە بەسەرشانى تەواوى تاکەکانى کۆمەڵگادا,لابردنى ئەوبەڵایەش پەیوەندى بە ووشیارى تاکەکانى کۆمەڵگاوە هەیە.

ووشیارى خەڵکى چەوساوە گرینگ وپێویستە بۆپچڕاندنى زنجیرى کۆیلایەتى بۆئەوەى بگات بەئازادى وهەرگیزنەبێتەوە کۆیلە لەژێر هیچ ناونیشان وهیچ بیانوێکدا نەهێڵێت بکرێتە کۆیلە لە بەرگێکى جیاوازى کۆیلەدارى دا.تێگەیشتنى خەڵکى چەوساوە لەبارى کۆمەڵایەتى خۆی سەرئەنجامى ژیانى واقیعى چینەکەیەتى نەک تێگەیشتن وهەرسکردنى بیروباوەڕوبۆچوونەکانى ئەم ئایین وئەوفەیلەسوف وئەوحیزب وڕێکخراوەپێشڕەوەیە.کەواتە پێویستە خەڵک ئەوەندە ووشیاربێت نەبێتە ئامرازى ململانێى ئایین ونەتەوەیی وبیروباوەڕ وبۆچوونەکان وحیزبەکان کە بەهەرجۆرە بۆیاغ وڕەنگ وفەلسەفە وتێڕوانینێک ئاراشت کرابێت هەمیشە خەڵکى چەوساوە ووشیارى پێویستە بەهێزبێت بۆئەوەى ئایینە کان وبیروباوەڕو بۆ چوونە فەلسەفى یەکان وحیزبى یەکان بکرێنە ئامرازێک بۆ ڕزگاربوونى مرۆڤەچەوەساوەکان لەدەست یاسا وسیستەمى بێ ڕوحمانەى چەوسێنەردا.

مرۆڤەکان بەرد وشاخەکان نین بتوانن بەرگەى زەبروزەنگى زۆرى چەوسانەوەبگرن سنوورێکیان هەیە بۆبەرگەگرتن لەکۆتایی دا ئەوسنوورە دەگاتە بنبەست هەروەک نووسەرى بەناوبانگ جیم رۆنان دەڵێت (ئەگەرئەوشوێنەى کەلێی وەستاون بەدڵتان نى یە,بیگۆڕن...ئێوەدرەخت نین....!!) جیم رۆنان مەبەستى ئەوەیە کاتێک ئەویاسا وسیستەمەنانە چەوسێنەروئازاربەخشن بۆمرۆڤەکان,مرۆڤە هەژارەکان بێ بەزەیانە دەچەوسێنەوەوئازاردەدرێن ئەوا بەدڵنییایەوە ئەو جۆرە سیستەمە چەوسێنەرونابەرابەرە کە لەژێر هەرناوێکدا خۆى نمایش بکات وفێڵ ودرۆ لەگەڵ تاکەکانى کۆمەڵگاکەى بکات ,پێویستە ئەوجۆرە سیستەمە چەوسێنەرە بگۆڕدرێت بەسیستەمێکى بەرابەروئازاد.

ئۆبەیت کێڵنى گووتویەتى (کاتێک مرۆڤێک هەژارى وبرسێتى دەیگیرێنێت پێکەنینى مرۆڤەکانى تر جگەلە گەمژەیی هیچ مانایەکى ترى نى یە!!) بێگومان ئەم ووتەیە زۆر بەنرخە لەجێگەى خۆیدایە,شایی لوغانى ماڵى سەرمایەداروپاشا وئاغاو بەگ وکوێخا کان بە کوڕ وکچە هەژاروجوتیار وکرێکار وزەحمەتکێشێک چى ! لە کاتێکدا زۆر ترین مرۆڤەکانى کۆمەڵگا کرێکاران وجوتیاران وفەرمانبەران ودەستفرۆش وزەحمەتکێشان بن چەرغەکانى فەرمانگە و بەرهەمهێنانیشیان بە دەستەوەبێت بە بەردەوامى کاریش بکەن لەناو فەرمانگە وکارگەوکێڵگەکانى کۆمەڵگادا کە خاوەنى ڕێژەیەکى زۆرى بەرهەمهێنانى بەرهەمە جۆراوجۆرەکانى ژێر زەوى وسەرزەوى بێت بەڵام خودى کرێکاران وزەحمەتکێشان وجوتیاران وفەرمانبەرانى کۆمەڵگا نەبنە خاوەنى هیچ جۆرە بەرهەمێکى ماددى ومەعنەوەى کۆمەڵگا ,کە لەبەر هەژارى ونەبوونى موچەوپارە نەتوانن کەمترین کاتەکانى ساڵ ومانگ وڕۆژلە ئاهەنگ وخۆشى وخۆشگوزەرانى دابن بەڵام دەسەڵاتداران وسەرمایەدارانى کۆمەڵگا دەتوانن لەهەموو ڕۆژەکانى ساڵدا لە خۆشگوزەرانى وئاسوودەیی وبەختەوەری دابن.

نموونەى زۆر هەیە کەفڵان بەرپرس زۆر ترین کاتەکانى لە گەشتى وڵاتان بەسەردەبات یاخود کوڕوکچەکانى لەباشترین زانکۆکانى وڵاتانى پێشکەوتوو دەخوێنن پاش چەند ساڵ بە بڕوانامەى ماستەرو دکتۆراوە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کۆمەڵگایەى کە جگە لە کێشەو قەیرانى جۆراوجۆر هیچى ترى تێدانى یە ئەوانیش تەنها وەکو گەشتیارێکى بێگانە دەگەڕێنەوە تاماوەک کە خۆیان پێیان خۆشە دواتر بۆ کام وڵاتە ئارەزوو بکەن دەچن بۆ ئەو وڵاتە.هەروەها بەرپرسەکانى دەسەڵات بۆ نەخۆشێکى زۆر سادە دەچنە پێشکەوتووترێن وڵاتانى دونیا.بەڵام نەخۆشخانە وخوێندنگا و زانکۆکانى کۆمەڵگاى خۆیان کە مترین پێداویستى زانستى وپەروەردەیی وپزیشکیان بۆ دابینەکراوە.


پێویستەسەرجەم تاکەکانى کۆمەڵگا ووشیارو بەئاگابن بەتایبەت گەنجان ولاوانى کۆمەڵگا ئەویش ئەوەیە بەدرێژایی مێژوویی مرۆڤایەتى کۆکردنەوەى سامان وپارە لەدەست کەمینەى کۆمەڵگادایە کە دواتر بوونە سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیایی جۆراوجۆرەکان بەهۆى چەسپاندنى یاساکان وسیستەمى چەوسێنەرى نابەرابەرو سەرکوتکەرەوە بووە نەک بەهۆى کارکردن وماندوو بوونیانەوە بووە. هەروەک کارڵ مارکس گووتویەتى (کۆکردنەوەى سامان بەبێ دەست درێژى کردنە سەرمافى خەڵک ئەستەمە.) ئەم ووتەیە زۆر ڕاستە بۆهەموو سەردەمێک دەگونجێت کە یاساو سیستەمێکى نابەرابەرو سەرکوتگەروچەوسێنەر هەبێت.

عەبدوڵا پەشێوى شاعیر گوتویەتى:
(من دەڵێم سەردارى ئێمە چەتەومافیاو گەل فرۆشن
دەڵێن نا نا ئەوان بۆنانى گەل تێدەکۆشن
من دەڵێم لەبرى شەراب ئەوان خوێنى گەل دەنۆشن
لێم پەست دەبن کۆیلە دەربار ئەوانەى دایم لەکۆشن
دە تێ بگەن هەتا ئێوە مەڕبن کەڕبن کەللا پۆشن
ئەوانەى چاکتر دەستیان ڕادێ
چاکتر خوێنى ئەو میللەتە دە دۆشن .).


کەواتە هەتاوەکو خەڵکى چەوساوە خۆى ووشیار دەبێتەوەو خۆیی ڕێکخراو دەکات بۆ گۆڕانکارى لە جۆرى سیستەمى چەوسێنەرونابەرابەردا ,تێدەکۆشێت بۆ دامەزراندنى سیستەمێکى ئازاد وبەرابەر بە دڵنییایەوە ئەبێت قوربانى زیاتر بدات,لەبەرئەوەى هیچ جۆرە دەسەڵاتێکى سەرکوتگەرو چەوسێنەر لەخۆیەوە ناگۆڕێت ,نە ئاسمان بۆت دەگۆڕێ نە زەوى بۆت دەگۆڕێ. هەتاوەکو خەڵکى ناڕازى تێکۆشانى بۆ نەکات بۆ گۆڕانکارى لە سیستەمێکى چەوسێنەردا.
هەروەکو لە سرودى ئەنتەرناسیۆنالیش دا هاتووە کە دەڵێت:
(هەستن ئەى هۆزى بەشمەینەتان
دیلانى برسێتى دونیا
لەتەنورەى بیروباوەڕمان
خرمژنى تریشقەى ڕاسا
تەنورەى ئاخیرینە هەستن
با هەڵى پێچین دەورەى کۆن
ڕابین و ژێرەوژوورکەین جیهان
ئێمەى هیچ بین بەگشت ئەى کۆیلان....


کەواتە ئەگەر بمانەوێت ڕزگاربین لەدەست نابەرابەرى وچەوسانەوە وگەندەڵى ودزى وشەڕوئاوارەیى وبێکارى وهەژارى بەچەندەها کێشەوقەیرانى تر کە بەهۆى باڵا دەست بوونى ئەم جۆرە سیستەمە بێ ڕوحمە چەوسێنەرەوە بۆمان دروست بووە وهەتاوەکو ئەو جۆرە سیستەمەى ئێستاش بەردەوام بێت بە دڵنییایەوە بەچەندەها کێشەوقەیرانى تر بۆ خەڵکى کرێکاروزەحمەتکێش وهەژاروفەرمانبەرانى کۆمەڵگا زیاتر دەبێت.بۆ گۆڕانکارى لەم جۆرە سیستەمەدا کە لە وڵاتانى ئێران وعێراق وتورکیا وسووریا هەیە لەکۆمەڵگاکانى تریش کەچەوسانەوەونابەرابەرى وسەرکوت وجودى هەیە پێویست دەکات تێکۆشان بکەین ,هەریەکێک لەئێمە بەهەر جۆرێک گونجاوە بۆ تێکۆشان خۆی ڕێکخراو بکات بە ئاراستەى خەبات کردن بۆ گۆڕانکارى بەدیهێنانى کۆمەڵگایەکى باشتر دوور لەچەوسانەوە.بە تێڕوانینى خۆم ئەمڕۆ مرۆڤایەتی زیاتر لە هەرکاتێکی تر پێویستی بە شۆڕشی سۆشیالیستی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی هەیە.ڕێگایەکی تر نەماوە لەبەردەم خەڵکی چەوساوە دا.ئەگەر لەئێستاوە دەست بەتێکۆشانى یەکگرتوانەوهاوبەش نەکەین خەڵک خۆ ڕێکخراو نەکات و ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان وچەپ وکۆمۆنیستەکان خۆیان لەپرشوبڵاوى ڕزگارنەکەن وئاسۆى تێکۆشانێکى هاوبەش ویەکگرتوانە بنیادنەنێن,جیهانى مرۆڤایەتى زیاتر لەوەى هەیە بەکردەوە دەچێتە ناو بەربەریەت وکاولکارى وکۆمەڵکوژى وشەر وئاوارەیی یەوە.تاوانەکانی یاسا وسیستەمى سەرمایەداری سات لەدوایى سات گەورەتردەبن بەرۆکى بەسەرجەم مرۆڤەکانى کۆمەڵگاکانى جیهانى گرتووە.نموونەیەکى زۆر زیندوو دیار بۆ هەموولایەک ئەویش بێ دەنگى سەرجەم دەوڵەتانى سەرمایەدارى جیهان لەئاست گەشەدان بەشەڕو ئاوارەیى لەبەشێک لە وڵاتاندا یەکێک لەوشوێنانە کەهێرش وداگیرکارى دەوڵەتى ئیسلامیی تورکیا لەژێر ناو وبانگەوازى جیهاد واللە اکبر بۆ سەرخەڵکى تێکۆشەرى خۆرئاوایی کوردستان بەگشتى وشارى عەفرین بەتایبەتى کرا,کە بۆماوەى دوومانگ زیاترە بەردەوامە لەئەنجامدانى کۆمەڵکوژى هاوڵاتیان بەزەبرى تۆباران وبۆمباران بەچەکى قورس وبەسوپایەکى زۆر وبەهاوکارى ڕێکخراوە ئیسلامیی یە توندڕەوەکان کە بریتیین لەپاش ماوەکانى داعشى تیرۆریست شارى عەفرینیان داگیرکرد.ئەم بێ دەنگى جیهانى دەوڵەتانى سەرمایەدارلەئاست کۆمەڵکوژى وداگیرکارى شارى عەفرین چاوەڕوانکراوبوو لەبەرئەوەى سەرجەم سیستەم ودەسەڵات ویاساکانى سەرمایەدارى تەنها گرینگى بە بەرژەوەندى دەسەڵاتى خۆیان وزیاد کردنى سەروەت وسامانى خۆیان دەدەن.بەهیچ شێوەیەک چەسپاندنى وئازادى ومافەکانى مرۆڤ یان بەلاوە گرینگ وبەها نى یە.ئاشکرایە بەچەکى ئەمریکى وڕووسی وئەڵمانى وفەرەنسى و...هیتد کە هیێرش دەکرێتە سەرخەڵکى خۆرئاوایی کوردستان وسووریا کە خەڵک کۆمەڵکوژ وئاوارە دەکرێت.

هەرجۆرە چاوەڕوانێک لە پارێزەرانى سیستەمى سەرمایەدارى بۆ هێنانەدى گۆڕانکارێکى باشتر بۆخەڵک جگە لەخۆفرێودان و کات بەفڕۆدانە هیچى ترنى یە.چاوەڕوانی ویژدانی سیاسی لە چینی سەرەوەی کۆمەڵگا بێبنەما وبێ ئەرزشە هەر واش دەمێنێتەوە هەتا پارێزەرانى سیستەمى سەرمایەدارى بمێنن.بۆیە تەنها چارەسەر بەدەست خودى خەڵکە بۆ تێکۆشان بەڕێگەى سۆشیالیزم،ئەویش بە گەشەدان بەتێکۆشانى هاوبەش ویەکگرتوانەى خەڵکى چەوساوە وزوڵم لێکراولە ڕێگای شۆڕشی خودى خەڵکەوە سەرکەوتوودەبێت.


چەندین ساڵ لەمەوبەر مەنسورحیکمەت گووتویەتى (جیهان بەبێ بانگەوازبۆ سۆشیالیزم,بەبێ ئومێد بەسۆشیالیزم ,بەبێ (هەرەشە) سۆشیالیزم ئەگۆڕێت بەچ لیتاوێک.) کەواتە با هیچى تر کات بەفڕۆ نەدەین وقوربانى زیاتر نەدەین بەمرۆڤایەتى با بە یەکەوە دەستى یەکبگرین وهەنگاوى هاوبەشبنێین بۆ چارەسەرى تەواوى کێشەو قەیرانەکان ,بەیەکەوە بڵێن نا بۆ چەوسانەوە ونابەرابەرى بەڵێ بۆ ئازادى وبەرابەرى.
 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک