١٥\٨\٢٠١١
ئیتر بەسە..
کوشتنی کوردستانیان رابگرن!
بۆ / حکومەتی هەرێمی کوردستان..
ئیمڕۆ دووبارە دەستی تاوانی تیرۆریستان گەیشتە دوو هاوڵاتی کوردستانی
لە شاری سەعدیە و ئیتر ناکرێت دەستەوئەژنۆ دابنیشین و چاوەڕوانی هەواڵی
کوشتنی هاوڵاتیان ببین.
بە ناوی رێکخراوە مەدەنی و رۆشنبیریی و رۆژنامەنووسییهکانی شاری
خانەقین، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستبەجێ هەوڵبدەن بۆ
رزگارکردنی ژیانی کوردستانیان لە قزرەبات، جەلەولا و مەندەلی. ئێمە لە
ساڵی ٢٠٠٧ راپۆرت و زانیاری لە رۆژنامە و
سایتەکان بلاوکردووەتەوە لەبارەی تیرۆرکردن و تەعریبکردنی کوردستانیان
لە حەوزی حەمرین، بەڵام کەس گوێی لێمان نەگرت و لەوکاتەوە تیرۆر و
تەعریبکردن هەر بەردەوامەو دەبێ سنووری بۆ دابنرێ.
وەک ناڕەزایەتییەک دژ بەو تاوانە، ئێمە سبەی لە کاتژمێری نۆی بەیانی لە
گۆڕەپانی عەزیز پشتیوان گرددەبینەوە.
لیژنەی بەرگریی لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
تیپی مۆسیقای خانەقین
کۆمەڵەی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا
رێکخراوی کارکردن لەپێناوی ئاشتی
رێکخراوی فریاکەوتنی مرۆیی
یەکێتی لاوانی دیموکرات لە کوردستانی عیراق
محەلی حزبی شوعی کوردستان
حیزبی شیوعی لە قزرەبات
گروپی حەمرین
ناوەندی رێکخراوە دیموکراتەکان لە خانەقین(سەندیکا و کۆمەڵەکان)
بزووتنەوەی گۆڕان
بۆ پەیوەندیکردن:
ئەحمەد خەلیل
07711569575
عەلی قاسم: 07701903597
|