٨\٣\٢٠١٠
(j.2.7)
به‌دڵنیاییه‌وه له‌سه‌رمان پێویسته ده‌نگ به پارته ڕیفۆرمیسته‌کان
بده‌ین،
بۆ ئه‌وه‌ی
ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟

و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌ڵام عارف
هه‌ندێک له حزبه سۆسیالیسته لینینیه‌کان
وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وای
بۆ ده‌چن که ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه
سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه جه‌ماوه‌ره
و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به ده‌نگدان بۆیان وا
ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه گۆڕاون له که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون
به لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له که‌پیتالیسته‌وه.
دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه سۆسیالیسته
ڕیفۆرمیستانه ته‌واو ناسنامه خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و
پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نا‌ئومێد ده‌بن له حزبه‌کانیان ناچار
ده‌بن به دوای حزبه سۆسیالیسته ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir
les amies swp et ISO
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیانووانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک،
له‌به‌ر نێتپیسیی ئه‌وانه که ڕاستییه‌کان له جه‌ماوه‌ر و پارتیزانه‌کانی
خۆیان ده‌شارنه‌وه، وتن و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه،
سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ڕه‌دووی میدیای کاپیتالیزم که‌وتوون و هه‌مان
مێتۆد به کار ده‌هێنن، ڕاستییه‌کان ده‌شێوێنن یا به نیوه‌ناچڵی ده‌یانخه‌نه
ڕوو تا پاڵپشتیکردنی حزبێک بۆ سیسته‌م په‌رده‌پۆش بکه‌ن و تا به‌وه‌ش
بتوانن جه‌ماوه‌ر بکه‌نه مه‌یدانی پشتگیری‌کردن و خزمه‌تکردنی سیسته‌مێکی
ڕامیاری، که به‌بێ کاریگه‌ریی ئه‌و خراپه‌کارییه‌ی ئه‌وان جه‌ماوه‌ر
خۆی دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌لپه‌رستییه‌ی
حزبه ڕامیاریه‌کان قه‌ڵاچۆڵکردنه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری،
له‌بریی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیی سیستمی ڕامیاری.
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که له ڕه‌گوڕیشه‌ی
گیروگرفته‌کان نه‌درێت و جه‌ماوه‌ر سه‌رقاڵ و چه‌واشه بکرێت به ڕووکه‌شی
مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانه‌وه، هه‌روا نایانه‌وێت جه‌ماوه‌ر پشت ببه‌ستێت
به به‌ڕێوه‌به‌ره باشتره‌کان leader ship ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی
خۆی بێت –ئۆتۆجموجۆڵ.
چه‌نده‌ها جار ده‌رکه‌وت که ئه‌و سیاسه‌ت و تاکتیکه مایه‌پووچه و
کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری نییه، چه‌ندین جار پاڵپشتیکردن و ده‌نگدان
بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی حزبه ڕادیکاله ڕیفۆرمیسته‌کان، بۆ نموونه
بووه هۆی ئه‌وه‌ی حزبی کرێکاران حه‌وت جار پێی بێته سه‌ر حوکم، حزبی
کرێکارانی به‌ریتانیای مه‌زن حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌ی
داهێنا که‌چی نه‌بووه هۆی ڕادیکالترکردنی ده‌نگدانی گشتیی جه‌ماوه‌ر،
نه‌ک هه‌ر نه‌بووه هۆی ئه‌و ڕادیکالکردنه،واشیکرد زۆر له ئه‌ندامانی
ئه‌و حزبانه واز بهێنن و حزبه‌کانیش تووشی نوشستی بوون. ئه‌وجۆره
تێکشکانه لای ئه‌نارکیسته‌کان سه‌رسووڕهێنه‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و
تاکتیکه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه دژی هه‌ره‌میه‌ت و لایه‌نگیریکردنی پێشڕه‌وه‌کان
و ئایدلۆژیای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه، ئه‌مه له کاتێکدا باش ده‌زانن که
نابێته ئه‌لته‌رنه‌تیڤێک و ده‌نگدان له تۆڕی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کانی
تره‌وه ده‌ئاڵێنێت، ئه‌مه به مه‌رجێک که هێشتا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان
نه‌یانتوانیوه کاریگه‌ریی کاری ڕسته‌وخۆ که‌م بکه‌نه‌وه و ته‌نگی پێ
هه‌ڵبچنن.
سیاسه‌تمه‌داره‌کان و حزبه ڕادیکاله‌کان به بیانووی ئه‌وه‌وه که
حکومه‌ت سه‌ر به ئێمه نییه هانمان ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ین به
ڕیفۆرمیسته‌کان، به‌بێ هیچ ڕاڕاییه‌ک ئه‌وه‌ش له چه‌ککردنی خه‌ڵک
زیاتر هیچی تر نییه که ده‌بێته هۆی وازهێنان له چینی کارگه‌ران و
به‌جێهێشتنی به تاک و ته‌نها، ئه‌وه با کاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێگه‌دابردن
و خیانه‌تکاری له‌ولاوه بوه‌ستێت، بمانه‌وێت یا نا له‌م پرۆسه‌یه‌دا
ئه‌و که‌مینه‌یه‌ش به‌شداره که سه‌ر به‌چینی کارگه‌رانه و نایه‌وێت
ده‌نگدان ڕه‌ت بکاته‌وه.
چه‌ندجار ده‌بێت ئێمه هه‌مان هه‌ڵه بکه‌ین و ده‌نگ به‌و ڕتفۆرمیستانه
بده‌ین و نا‌ئومێد ببین تا تێ بگه‌ین ئه‌و تاکتیکه بێفه‌ڕه و بڕ ناکات!
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که ده‌توانرێت پێشه‌کی دیراسه‌ی قووڵ و
فراوانی ئه‌و تاکتیکه بکرێت و بڕیار بدرێت که ئه‌و تاکتیکه بڕ ناکات
و له پاشاگه‌ردانی زیاتر هیچی تری لێ ناکه‌وێته‌وه. ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی
ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانه‌وه که بڕوایان وایه ده‌بێت له پێشدا له
مه‌سه‌له‌یه‌کدا بژین و ئه‌وسا بڕیاری ئه‌وه بده‌ین بڕ ده‌کات یا بڕ
ناکات، واته تاقی بکه‌ینه‌وه ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. به بۆچوونی
ئه‌وان ده‌بێت هه‌موو جارێک دۆزه‌خی ستالینزم و فاشیزم و بازاری ئازاد
تاقی بکه‌ینه‌وه و ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه
له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانه‌وه بڕوانینه
چینی کارگه‌ران.
ئه‌نارکیسته‌کان به‌ر له‌وه‌ی دوو خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و
تاکتیکه‌دا بهێنن و بڵێن بڕ ناکات و بێفه‌ڕه، ئاماده‌ن گفتوگۆ بکه‌ن
دژی سیاسه‌تی ڕیفۆرمیسته‌کان و خیانه‌تکارییه‌کان. وه‌کو وتمان زۆر له
سۆسیالیسته‌کان تاقیکردنه‌وه ده‌خه‌نه پێش کاری ڕه‌تکردنه‌وه‌وه،
ئێمه گوێ به تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ده‌ین به جۆرێک که ناهێڵین ده‌وڵه‌ت
و سیاسه‌تمه‌داران وا ت ێبگه‌ن ئێمه له‌و بواره‌دا هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ین
تا ئه‌وان به هه‌ل بیقۆزنه‌وه و به کاری بهێنن بۆ مه‌رامه‌کانی
خۆیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر
بکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕادیکاله‌کان و ڕیفۆرمیسته‌کان ته‌واوی
چاره‌نووسی پرۆسه‌که نه‌ده‌نه ده‌س قه‌ده‌ری په‌رله‌مانکاری بۆ ئه‌نجامدانی
گۆڕانکاری و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ش ببن که ده‌بێت جه‌ماوه‌ر
ببێته خاوه‌نی جۆری بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیست
بڕوای به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆیه و داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیی به مه‌سه‌له‌یه‌کی
گرنگ ده‌زانێت، واته له هاوکێشه‌که‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌کی
کاریگه‌ره بۆ گۆڕانکاری، نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌کان.
(J.2.8)
ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له هه‌ڵبژاردندا؟
له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده ناڵێن که ده‌نگ مه‌ده‌ن،
به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان
نییه که له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان
بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به
حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا
ئه‌وه نه‌ک هه‌ر مه‌قبول نییه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه
به لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.vrnon richards l ;imposiblité de la
démocratie social.p142 به واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه و
به ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری
و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که ته‌نها بڕوایان به توانا و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان هه‌یه ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن.
له‌و کاته‌شدا که سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕ‌ۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت،
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه و
به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به هێز و وزه‌ی
خۆ و به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی
به‌رزه‌وه بۆ ڕێگه‌به‌ستن له فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران
به ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان emma golman ده‌ڵێت
گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان
بگۆڕن به جۆرێک چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به مانگرتنێکی
گشتیه‌وه، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا
کاپیتالیست خافڵ نییه و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی
ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان
نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu
.p.90 به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا، واته حاڵه‌تی کڕینی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا،
ناتوانێت زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر بکڕێت؛ گه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆی ئاماده نه‌بێت
و به‌رگری بکات، ده‌توانن ببنه هێزێکی مه‌زن و ڕێکخستنی خه‌بات له
پشت ئه‌و پراکتیکه‌وه که باسمانکرد به هاوکاری و کۆمه‌ک بژین و کار
بکه‌ن و شته‌کان بگۆڕن، هێزیشمان هه‌ر له‌وێوه له‌وه‌دایه، چونکه به‌وه
ده‌توانین ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی توندوتۆڵ بنیات بنێین و ببینه خاوه‌نی
تۆڕێکی-ئۆتۆبه‌ڕێوه‌بردن-ی کۆمیته‌یی ڕێکخراو تا بتوانین به خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ ببینه به‌ربه‌ستی یاسا و ڕێسای ئۆتۆرێتی.
لۆجیکی حزب ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت ئێمه له‌وی تر و له‌وانی تر باشترین.
بوونی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو له ده‌سه‌ڵاتدا و یا هه‌وڵی بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیته‌کی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه له حاڵه‌تی وادا
پێویسته ده‌نگ بدرێت به‌و حزبانه که وه‌ک ئه‌و مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت کاتێک باسه‌که باسی که‌مێ مه‌ترسیدارتر
و خراپیتره.
ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی باشتر له که‌سێک یا له گرووپێک بکه‌ین، چونکه
هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ڕامیارییانه له‌ژێر کاریگه‌ریی زروفی
ئابووریی ڕامیاریدان. هاتنی ڕێگان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، ده‌نگدان به
که‌سێک یا کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی تر له که‌مێک گۆڕانکاری زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ
خۆی ناهێنێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کان بووکه‌سه‌ماکه‌ره‌ن، له section
j.2.2 باسی ئه‌وه‌مان کردووه که له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت
به ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه نییه و وا له هه‌ناو و ناوجه‌رگی
بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا. ده‌سه‌ڵاتی
چه‌په‌کانمان بینی له ئیسپانیا و نیوزله‌ند له ده‌ست ڕامیارییه‌کاندا
له جێگه‌ی ڕاستڕه‌وه ئه‌وپه‌ڕگرتووه‌کان، که‌واته ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
که حزبێکی ڕادیکالمان هه‌ڵبژارد یا هه‌ڵبژێرین توانای ئه‌وه‌ی نییه و
نابێت هیچ گۆڕانێکی گرنگ ئه‌نجام بدات و دواتریش ناچار ده‌بێت به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیزم لێمان بدات. ڕامیاریته‌کان دێن و ده‌ڕۆن،
به‌ڵام بیرۆکراته‌کان و کارگه و کۆمپانیاکان هه‌ر ماون و له جێگه‌ی
خۆیانن. ده‌نگنه‌دان نابێت ببێته یاریده‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو،
چونکه هه‌رچییه‌ک ئێمه و جه‌ماوه‌ر ئاواته‌خوازی بووین به فیڕۆ ده‌ڕوات.
بۆ نموونه ئازادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێتلر و فرانکۆ و ئه‌وانی تریشدا
که ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی فراوانی جه‌ماوه‌ر له
ژیانی ڕامیاریدا، که ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت
errico malatesta ;de la vie et des idées.p.196 ansi.vernon richard
شێوازی حکومڕانی هێتله‌ری فرانکۆی و ئه‌وانی تریش نه‌به‌ستراوه به
مافی ده‌نگدانه‌وه و نه‌به‌ستراوه به که‌می و زۆریی ده‌نگهێنانی
کاندیده‌کانه‌وه، زیاتر په‌یوه‌ندی به نه‌شونماکردنی ئه‌و ڕێکخستنه
کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه‌وه هه‌یه که ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر
به‌شداریکردنی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییان له‌سه‌ریان
هه‌یه له‌سه‌ر لاوازکردنی ڕۆڵی حکومه‌ت له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ژیانی کۆمیونه‌کاندا. the revan n.14.p.p-8 بۆ زیاتر باسی ئه‌و
ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه و هاندانی ئه‌نارکی، بڕوانه:
section.j.5
|