په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠٢٢

ژاڵە.

فەتاح حەسەن    

- بەشی یەکەم -

 

- ١ -


لە چێشتخانەی شەقامە سەرەکییەکەی شار بەداڵغەوە نانی دەخوارد، نزیکەی نیوەی لەبەر مابۆوە،دەستیکی بۆ شاگردی چێشتخانەکە بڵندکردو بەشەرمێکەوە وتی: بە ئەرک نەبێ ئەوەی ماوەتەوە بۆم بپێچەرەوە، بەشەقامەکەدا شۆڕبوەوە، خستییە بەردەمی پیرێژنێکی دەروازەکەر. لەبەرخۆیەوە بڵماندی، زۆر بەدایکم دەچیت.


- ٢ -


چێژفرۆشان کات لەلایان زۆر بەنرخە، ئەوان بەتایم لەگەڵ ئەو پیاوانەدا دەڕۆن کەتامزرۆی سێکسن، کارەکەیان لەژیانی کۆمەڵگەدا بەگشتی کارێکی قێزەون و نەفرەتلێکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ھاوڕێکانی لەو بەتەمەنترن، ماوەی دوو کاژێر لەگەڵ پیاودا بە سەد پارە چێژ دەفرۆشن بەڵام ئەم بۆ ساڵێک دەچێت بە سەد و پەنجا پارە نەبێت خۆی بۆ پیاو ڕووت ناکاتەوە، پاش وەرگرتنی پارەکە، نیوەی بەسەر چەند دەروازەکەرێکی شارەکەیدا دابەشدەکات ، بەوکارە خۆی ئاسوودە دەکات ە لەبەرخۆیەوە دەڵێت :- .بڵێی خێرەکەم بگاتە جێئ خۆی؟


- ٣ -


ھەر کەسێک لە (ئەو) بچوایە چێژی پێدەبەخشی و لەناخدا خۆی دەخواردەوە، گاڵتەی بەو گۆرانییەی (سلین دوین) دەھات کە دەڵێت " قەیناکا یەکێک دەدۆزمەوە وەک تۆ " خۆی و ھاوژینەکەی بڕوانامەی بەرزیان ھەبوو، لەخۆشییەکانی ژیان کەمیان نەبوو، شەوێک ھاوژینەکەی لەگەڕانەوەدا بەمەستی بە ئۆتۆبیلەکەیەوە خۆی دەکێشێت بە عەمودێکدا، بۆ دواجار لە نەخۆشخانە چاو لێکدەنێت، لەدوای چلەکەی بڕیار دەدات ھیچ شەوێک بێ خواردنەوە و چێژبەخشین بەڕێنەکات، ئەوی لەپیاوانی وەردەگرت دەیخستە سندووقی ھاوکاری نەخۆشخانەکان.


- ٤ -


ھێندە پشیلە لە شوقەکەیدا ھەبوو ڕووگیر دەبوو پیاو بھێنێتەوە ماڵەکەی، سەیری لێدەھات کە خەڵک دەیانگووت پشیلە سپڵەیە، لەبەرخۆیەوە دەیگووت:- ئەگەر خۆشەویستی پێببەخشرێت لەسەگ بەوەفاترە کاتێک بێ نان دەکرێت. ئەوجا دەیگووت چیمە بەسەر خەڵکەوە بابۆخۆیان بڵێن،نزیکەی نیوەی ئەو پارەیەی لەچێژفرۆشتندا پەیدای دەکرد دەیدا بە خواردنی پشیلە، نەک بەتەنھا پشیلەکانی خۆی بگرە پشیلەبەرەڵاکانی گەڕەکیشی تێردەکرد.


- ٥ -


باوەپیارە گورگەکەی کەڵبەی چەقاندە لاشە سفت و سۆڵەکەی و ئاڵۆشی خۆی پێ دامرکاندەوە، تا چاوەڕوانی ئەو پارەیە نەبێ کە باوەپیارەکەی، ھەرکاتێک ھەوەسی دادەمرکایەوە وەکو ئێسقان بۆی فڕێدەدا، چێژفرۆشی کردە پیشە.
ھەر چۆن ھەموو شتێک سنووری خۆی ھەیە ھەروەھا (ڤیاگرا)ش، باوەپیارە کەڵتەکۆنەکەی ئەقڵی لە ناوگەڵیدابوو، ھەربۆیە سەرەنجام کەنەفتی سەرجێگەی کرد،ھێندە کەسێکی ھەستیار بوو، بەبێ باوەپیارە کەنەفتەکەی پاروی چەور نەدەچوو بەقوڕگیدا، ھەربۆیە پاروشی دەکرد بەدەمیەوە، ئەویش لەگەڵ ھەر پاروویەکدا ئاواتی بە مردن دەخواست.


دانیمارک / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک