٧\١\٢٠١٤
ژانی
من و دڵی رەشی تۆ.

ئەفسانە
سروش
ئه‌گه‌ر منیش
دڵێکم له باخه‌ڵی چاکه‌ته‌که‌مدا
هه‌بووایه
وه‌ك تاکی پێڵاوه‌که‌ی
تۆ!
هه‌ر که پارچه‌کانی ئه‌م دڵه‌م
ده‌که‌وته به‌رپێکانی
ده‌ستێکم ده‌برد بۆ باخه‌ڵی چاکه‌ته‌که‌م و
دڵه نه‌شکاوه‌که‌شم ده‌دایه ده‌ستی
ئه‌گه‌ر لێشم روونبا
دووباره دەیشکێنێ.
خۆ تا ئه‌ویشی ئه‌دا له
به‌رد و ئه‌یشکاند
دووباره ده‌بوومه‌وه شازاده‌که‌ی
رۆژگاری رەش.
گەڕانەوەت.
ئەگەر هەر ئەتەوێ
بگەڕێیتەوە
هەر کە نزیک بوویتەوە
لە
نیشتمانی دڵ
پێش دانانی
کۆڵەپشتی غەریبییت
بۆ ئایەتەکانی چاوەڕوانیی و
گرتنی دەسنوێژەکان
بە فرمێسک
بۆ
فەرزەکانی بێداریی شەو
و
هەموو ماچە تۆمارکراوەکانی
سەر
شووشەی پەنجەرەی شارەکەم
بکەوە سەر ئەژنۆ و
بۆ هەتاهەتایە
بچەمێوە...
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|