١١\٤\٢٠١٣
ژانی
تەمەن.
هۆگر
پڕژانی وێنەی شێواوم وه‌سه‌ر روخسارم
سپییبوونی داوه مووه‌کانی پرچم
گومانی بێزارییم، له خۆم و
که‌ون و ئه‌و و ...!
له کونجی ژوورێکی ئاکار شێواودا
دژ به ژیان ده‌وه‌ستم..
شادمانییم وه چی بێ
گه‌ر خاڵیی بم له
شادیی ژیان و
یاده‌وه‌رییە‌کان بده‌مه ده‌ست
قه‌ده‌ری نه‌زۆکی ئه‌وێ رۆژێ..
ژوورێکی تاریک و ده‌نگ پۆشراو..
رامانی قووڵ و تاریکی شه‌وی ئاوێته‌ی یه‌کتر کردوه..
قریوه‌ی توورگه بێ ناز و بێ لانه‌کانی
قه‌د ته‌لان و بانان
ده‌بنه لێکترازانی نێو ئاوێته‌ییمان.
ئای که بێزارم له خۆم
له
بوونی خۆم
له حه‌سانه‌وه و رامانی خۆم..
ناتوانم.. نا
ناتوانم بدوێـم...
ناتوانم بخۆمه‌وه...
ناتوانم بنوووووووم؟
hogrmohssin@gmail.com
|