٣١\١\٢٠١٤
ژارگۆن
-
٢٤
-.

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵا
ئایینی کوردی و ئەدەبی
کلاسیک.
بە شێوەیەکی گشتی لە بارەی مێژوویی ئەدەبی نووسراوی کوردی دەتوانین
بڵێین لە بەر ئەوەی کتێبی ئایینی زەردەشتییەکان (ئاڤێستا) بەر لە ھاتنی
ئیسلام و کتێبی ئایینی یارسانەکان (سەرەنجام) لە دوای ئیسلام بوونی
کورد، ھەمیشە دەست و پەنجەیان لەگەڵ شیعر نەرم بووە، بۆیە دەشێ سەرەتای
ئەدەبی نووسراوی کوردی بە ئایینی کوردییەوە گرێ بدەین، بەو مانایەش بە
درێژایی مێژوو لە نێو کلتوری کوردیدا ئایین ئەرزشێکی زۆری بە شیعر داوە،
کەچی لە نێو کلتوری عەرەبیدا ئایینی ئیسلام لە ناخەوە شیعر رەتدەکاتەوە!
دەشێ پارێزگاریکردنی ئایینی کوردی لە شیعر، جۆرێک بێ لە خۆ گونجاندن
لەگەڵ مەعریفەی ئەدەبی زارەکی، بەڵام پارێزگاریکردنی ئایینی ئیسلام لە
زمانی عەرەبی پارێزگاریکردن نییە، لە شیعر وەک نموونەیەکی ئەو زمانەی
کە قورئانی پێھاتۆتە خوارەوە، بەڵکو جۆرێکە لە پاراستنی خودی زمانی
قورئان! یەکەمیان راستەوخۆ چەمکی لاسایکردنەوەمان بیر دەخاتەوە، بەڵام
دووەمیان لەسەر تەجاوزکردنی مەعریفەی پێش قورئان وەستاوە، چونکە ئایینی
ئیسلام پارێزگاری لە شیعری (پێش ئیسلام) نەکردووە! بە دیوەکەی دیکە
ئەگەرچی ئایینی کوردی لەگەڵ ئەدەبی زارەکی کوردی گونجاو بێتە بەرچاو،
بەڵام مەعریفە و ھێزی ئەو ئایینە، تەنھا لە چوارچێوەی دیالێکتێکی
دیاریکراودا ماوەتەوە و نەیتوانیوە تەجاوزی دیالێکتەکانی دیکە بکات و
زمانی خۆی وەک زمانێکی یەکگرتوو بسەپێنێ؟!
لێرەدا قسە لە ئیشکالیەتی نێوان شیعر و ئایین ناکەم، بەڵام ھەمیشە شیعر
لەسەر کرانەوەی دنیا گەشە دەکات، بەڵام ئایین راستییەکان لە خۆیدا کورت
دەکاتەوە. کەواتە ئەوە خاڵی لاوازی نێوان (شیعر و ئایین)ی کوردییە،
کەوا لە مێژوونووسێکی وەک دکتۆر مارف خەزنەدار دەکات، مێژووی ئەدەبی
کوردی پارچە پارچە بکات و بە پێی دیالێکتەکان بیخەمڵێنێت، ئەوە خاڵی
لاوازی نێوان (شیعر و ئایین)ی کوردییە، کە نەیتوانیوە زمانی پارچە
پارچەکراوی کوردی رێک بخاتەوە، ئەوە خاڵی لاوازی نێوان (شیعر و ئایین)ی
کوردییە، کە ھیچ شاعیرێکی کلاسیک، لە نێو زمانی (ئاڤێستا) یان (سەرەنجام)
نادۆزیتەوە، کە لە شێوەی تەعبیرکردندا لە لوتکە دابێت و زمانێکی
تایبەتی بە خۆی داھێنابێت! بەڵام ئایینی ئیسلام، توانی تەواوی شێوە
زارەکانی زمانی عەرەبی لە زمانی قورئاندا یەک بخاتەوە.
خوێندنەوەی من بۆ مێژووی ئەدەبی کلاسیزمی کوردی پەیوەندی بەوەوە نییە،
بۆرەکەیی (بۆرابۆژ ٣٣٠ پ.ز) یان (زەردەشت ٦٦٠ - ٥٨٣ پ.ز) بە یەکەمین
شاعیری کوردی دیاری دەکات.. دکتۆر مارف خەزنەدار بابا تاھیری ھەمەدانی
(٩٣٧ز - ١٠١٠ز).. ھتد. بەڵکو پەیوەندی بە دەرئەنجامی شیعریی و ئەو
خەسڵەت و بیروڕایانەوە ھەیە، کە وەک بنەمای ئەدەبی کلاسیزمی کوردی
تەماشا دەکرێن، ھەوڵدەدەم ھەموو ئەوانەش لە دوو سەرچاوەدا کورت بکەمەوە!
لەوێشەوە دەمەوێ کلاسیزمی کوردی لە چۆنێتی تەعبیرکردن و بۆچوونی بۆ
دنیا و بەھای شیعری راست بکەمەوە، بەو مانایەی کە ئەدەبی کلاسیک
کۆمەڵێک خەسڵەتە، شیعرێکی پآ وەسف دەکرێت. ئەو شێوەیەش لە قسەکردن
ھەرگیز پەیوەندی بە راستی و ناڕاستی ئەو بیروباوەڕانەوە نییە، کە
مێژوونووسانی کۆن و نوێ لە بارەی مێژووی ئەدەبی نووسراوی کوردی جەختی
لێدەکەنەوە، بە قەد ئەوەی پەیوەندی بە دیاریکردنی دەستەواژەی (راستەوخۆ)
ھەیە، کە لە لاسایی کردنەوەی (فیکری رەسەنی کوردی)ەوە دێتە بەرھەم و
دەستەواژەی (ناڕاستەوخۆ) کە لە رێگای تەجاوزکردنەوە (فیکری گەشە کرد و
بەربڵاوی کوردی) لێ دێتە ئاراوە؟! بنەماکانی ئەو دوو سەرچاوەیەش بە
شێوەیەکی گشتی زێتر بەلای بیروڕاکەی (سەدیق بۆرەکەیی) و دکتۆر (عیزەدین
مستەفا رەسول)دا دەڕوا، وەک چۆن بە بایەخەوە دیاریکردنی شێوە زاری (گۆران-
ھەورامی) وەک کۆنترین شیعری سەدەکانی ناوەڕاست لە لایەن مارف
خەزنەدارەوە ھەڵدەسەنگێنێ، بەو مانایەش دەمەوێ بڵێم ئەو دوو سەرچاوەیەی
کە من دەمەوێ قسەیان لە بارەوە بکەم، یەکێکیان لە رێگای پەیڕەوکردنی
کێشی خۆماڵی (پەنجە، کەرت، بڕگە، سیلاب - ھیجایی) راستەوخۆ بەرەو (ئەدەبی
زارەکی) کوردی و بیروباوەڕی (ئایینی میترایی و زەردەشتی و یارسان و
یەزیدی) و لەوێشەوە بەرەو شێوەیەک لە (رەوانی) کێشمان دەکات، ھەموومان
دەزانین بەشێکی زۆری چەمکی (رەوانی) پەیوەندی بە بیرکردنەوەی باو و
رێکخستن و رێککەوتنی گشتی و (ھەستی ناسیونالی) و رەسەنایەتییەوە ھەیە!
بەڵام دووەمیان لە رێگای گەشە و بەربڵاوی و بەرەوپێشچوونەوە، بە
شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ئەدەبی زارەکییەوە دوور دەکەوێتەوە و بەرەو
شارستانیەتی خۆرھەڵات و بیروباوەڕی ئەویدیکە و ھەژموونی ئیسلامیمان
دەکاتەوە و لەوێشەوە (سەرسامی) بەرھەم دەھێنێ، ھەڵبەتە بەشێکی زۆری
سەرسامی، بە گۆڕان و بیرکردنەوەی جیاواز و (چێژی جوانییەوە) بەندە.
__________________________________
بەشی
بیست و سێ:
www.emrro.com/jargonbistuse.htm
بەشی
بیست و دوو:
www.emrro.com/jargonbistudu.htm
بەشی
بیست و یەک:
www.emrro.com/jargonbistuyek.htm
بەشی
نۆزدەم:
www.emrro.com/jargonnozdeb.htm
بەشی
نۆزدەم:
www.emrro.com/jargonnozde.htm
بەشی
هەژدەم:
www.emrro.com/jargonhejde.htm
بەشی
شازدەم:
www.emrro.com/jargonshazde.htm
بەشی
پازدەم:
www.emrro.com/jargonpazde.htm
بەشی چاردەم:
www.emrro.com/jargoncarde.htm
بەشی
سێزدەم:
www.emrro.com/jargonsezde.htm
بەشی
دوازدەم:
www.emrro.com/jargondiwazde.htm
بەشی
یازدەم:
www.emrro.com/jargonyazde.htm
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/jargonde.htm
بەشی
نۆیەم:
www.emrro.com/jargonno.htm
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/jargonhesht.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/jargonheft.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/jargonshesh.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/jargonpenc.htm
بەشی چوارەم:
www.emrro.com/jargonciwar.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/jargonse.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/jargondu.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/jargonyek.htm
ماڵپەڕی عەبدولمتەلیب عەبدوڵا
|