٩\١\٢٠١٤
ژارگۆن
-
٢١
-.

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵا
محەممەد مەردۆخی کوردستانی" دەورەی یەکەمی
مێژووی کورد دەباتەوە بۆ چەند ھەزار ساڵ پێش زایین "تا ساڵی ٣٦٠٠ پ. ز
"واتە ئەو ساڵەی کە دەسەڵاتی "نەرامسین" کوڕی "سەرگۆنی یەکەم" دوای
ھێرشی ھۆزەکانی گۆتی "کوردە ئاراراتییەکان" ھەرەسی ھێنا و دەوڵەتی "گۆتی"
سەری ھەڵدا.
(٥)
جوانی ئەدەبی کلاسیک راستەوخۆ پەیوەندی بە حەقیقەتەوە ھەبوو، حەقیقەتێک
نزیک لە واقیع، نەک خەیاڵ، لە پشت ئەو دید و بۆچوونەش جگە لە ئەرستۆ،
فەلسەفەی (دێکارت ١٥٨٦-١٦٥٠) و (باسکال ١٦٢٣-١٦٦٢) وەستا بوو. دێکارت
لە ساڵی (١٦٣٧) کتێبێکی بە ناونیشانی (قسەکردن لە بارەی میتۆد)ەوە چاپ
و بڵاو کردەوە، لەوێ قسە لەوە دەکات، کە نابێت ملکەچی ھیچ شتێک بین،
ھەتا ئەو شتە لە ژێر میکرۆسکۆبی عەقڵ بۆمان ساغ نەبێتەوە و نەیپشکنین و
بوونی نەسەلمێنین! ھەر لەوێشەوە دان بەوە دادەنێت، کە ئەوە تەنھا عەقڵە
بە مەعریفە و خێرمان دەگەیەنێت! کەواتە پێویستە ھەموو ئەوانەی (عەقڵ)
رەتی دەکاتەوە، رەتیان بکەینەوە، وەک چۆن پەیڕەوانی ئەدەبی کلاسیک بە
تایبەتی لە دوای رینیسانسەوە سوور بوون لە سەر نوسین بە زمانی لۆکاڵی،
زمانی نەتەوە، ئاڕاستە نەکردنی ئەدەب و ھونەر، پارێزگاریکردن لە ئاستە
بەرزەکانی جواننوسی و چێژی ھونەری، جەختکردن لە ناخی مرۆڤ و لە
دابونەریتی کۆمەڵایەتی.. بۆیە ئەدەبی کلاسیک وەک ئەدەبێکی مرۆیی رەھا و
ھەڵقوڵاوی ناخی مرۆڤایەتی و لە پێناو پێداویستییە مرۆییەکان ناوبانگی
دەرکردووە.
ئەدەبی (کوردی) وەکو ھەموو داھێنانێکی نەتەوەیی، یەکێکە لە لقە
گرنگەکانی ئەدەبی دنیا و دەتوانین مێژووی ئەو ئەدەبە لەو رۆژەوە دیاری
بکەین، کە بەرھەمی ئەدەبی بەو زمانە تۆمار کراوە، بەڵام بەر لەوەی ئەو
دەرگایە بکەمەوە، دەمەوێ بیروباوەڕی کوردانی رۆژگاری زوو بەپێی ئەو
زانیارییانەی، کە لە ژێر دەستدان بخەمە روو، ھەڵبەتە زۆربەی خەڵکی
کوردستان ھەتاکو سەردەمی (ئایینی ئیسلام) و گەیشتنی بە ناوچە
کوردنشینەکان، پەیڕەوی (ئایینە کۆنەکانیان) کردووە، ئەوانیش (میترائیزم)
و (زەردەشتی) و (مانی) و (ئێزیدی)یە.
لە ئایینی میترایی (میھر پەرستی) دوو ھێزی سەرەکی لە شەڕ و پێکدادان
بەردەوامن، ئەو دوو ھێزە بریتین لە (ئاھورامەزدا) و (ئەھریمەن)..بەڵام
نەتەوە ئارییەکان دوای راپەڕینی زەردەشت لە ساڵی ٦٦٠ پێش زایین و
بڵاوبوونەوەی ئایینی زەردەشتی، دەبنە زەردەشتی و بەشێکی زۆریان دەست لە
میترائیزم ھەڵدەگرن، لە ھەندێ ناوچٍە نەبێ، کە کاریگەری دینی میتراییان
ھەر بە سەرەوە بووە! بێگومان ئایینی زەردەشتی ھەڵگری ئاڕاستەیەکی نوێ و
بیروباوەڕێکی نوێ بووە، لە سەر دوو سیستمی یەزدانی بە ناوی (خێر) و (شەڕ)
دامەزراوە.. لە ئایینی زەردەشتیدا (ئاگر) بە دیاردەیەکی پیرۆز لە قەڵەم
دەدرێت، بۆیە ھەر کات باسی ئاگر بکەن، وەک کوڕی (ئاھورامەزدا) ناوی
دەبەن! زەردەشتییەکان خاوەنی کتێبی (ئاڤێستا)ن، کە لە کردەوە و نوسینی
زەردەشتە، کوردان پەیڕەوی ئەو ئایینەیان کردووە، چونکە ئەگەر تەماشای
ئاڤێستا بکەین، دەبینین ھەندێ لە بەشەکانی کە بە شیعر نوسراوەتەوە،
شیعرەکانی لە شیعری لیریکی خۆماڵی (شیعری میللی) نزیکن و لە سەر کێشی "پەنجە،
کەرت، بڕگە، سیلاب" دامەزراون، ئەو کێشانە، کێشی فۆلکلۆری خۆماڵین،
تایبەت بە (دیالێکتەکانی گۆران، لۆڕی، کرمانجی سەروو)ن، لە شیعری
نوسراوی کوردی کۆن و تازەشدا دەبینرێت.
ھەڵبەتە خاڵی ھاوبەشی نێوان ئایینی میترائیزم و ئایینی زەردەشتی ئەوەیە،
کە (ئاگر)یان بە نوری خوا لە قەڵەم داوە و بە پیرۆزیان زانییوە. لە
دوای بڵاو بوونەوەی ئایینی زەردەشتی، (مانی) ئایینە تایبەتیەکەی خۆی
دەخاتە روو، لە لایەن (شاپوری یەکەم)ەوە مۆڵەتی چالاکی ئایینی
وەردەگرێت، لە ئایینی مانەوی (ماددە) و (گیان) بە دوو دیاردەی دژ بە
یەک ناسراون، بونیادی ئایینی مانەوی خۆی لە پەرستنی (جوانی) و
سیمبولەکانی جوانیدا ھەڵدەگرێتەوە، جوانی و جوانکاری، جوان خۆشەویستی،
بە کارێکی پیرۆز دەزانن. ئایینی مانی ھەر وەک زەردەشتی و میترایی،
ماددە بە سەرچاوەی ناپاکی و شەڕ لە قەڵەم دەدەن و گیان بە کانگای
رۆناکی و پاکی.
بەڵام ئێزیدی و ئێزیدییەکان ئەگەرچی ھەندێ لە مێژوونوسان رەگی سەرەکی
ئایینی ئەوان بۆ ئایینی (ھیندۆجەرمانی) دەگێڕنەوە، بەڵام ھەندێکی
دیکەیان پێیانوایە بنەمای ئایینی ئێزیدی لە سەر بۆچوونە ئاینییەکانی
میترایی و مانی و زەردەشتی دامەزراوە، چونکە ئێزیدییەکان وەک چۆن (ھەتاو)
لە لایان پیرۆزە، باوەڕیان بە دوو ھێزی (خێر) و (شەڕ)یش ھەیە و (دۆنادۆن-
تەناسخ) لە بنەما سەرەکییەکانی ئایینی ئێزیدییە.
__________________________________
بەشی
نۆزدەم:
www.emrro.com/jargonnozdeb.htm
بەشی
نۆزدەم:
www.emrro.com/jargonnozde.htm
بەشی
هەژدەم:
www.emrro.com/jargonhejde.htm
بەشی
شازدەم:
www.emrro.com/jargonshazde.htm
بەشی
پازدەم:
www.emrro.com/jargonpazde.htm
بەشی چاردەم:
www.emrro.com/jargoncarde.htm
بەشی
سێزدەم:
www.emrro.com/jargonsezde.htm
بەشی
دوازدەم:
www.emrro.com/jargondiwazde.htm
بەشی
یازدەم:
www.emrro.com/jargonyazde.htm
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/jargonde.htm
بەشی
نۆیەم:
www.emrro.com/jargonno.htm
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/jargonhesht.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/jargonheft.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/jargonshesh.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/jargonpenc.htm
بەشی چوارەم:
www.emrro.com/jargonciwar.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/jargonse.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/jargondu.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/jargonyek.htm
ماڵپەڕی عەبدولمتەلیب عەبدوڵا
|