ژه‌نینی جه‌سته له‌ناو خۆمدا.... ده‌ڕوێمه‌وه چرکه‌کان له‌لێدان وه‌ستاوون له شه‌پۆلی ڕووبارێکی تووڕه‌دا.... ون ده‌بن ئه‌و شه‌وه چه‌ند ژنێکی .... عه‌یار و ..... ده‌رگای دڵی تۆش بێ چوارچێوه .......
چاوه‌کانت وه‌ک هه‌میشه قاوه‌یی و .... پانتۆڵێکی قاوه‌ییت له‌به‌ردابوو ..... ژه‌نینێکی قاوه‌ییشت ده‌ژه‌نی نۆته‌کان بزێو ده‌وروژام و ده‌ورووژام.
له سه‌ر لێوی نۆته‌یه‌کت نووسیبووت ڕۆژووه‌که‌م ....... به قومێک ئاوی سینه‌ت ده‌شکێنم ئه‌ی گوڵه‌باخ
جارێکی تر ده‌ڕوێمه‌وه وه‌ک هه‌موو گوڵه‌کان سه‌رهه‌ڵگرتوو وه‌ک هه‌موو شه‌پۆله‌کان
عه‌یارتر له هه‌موو ژنان
ورووژانێکی تر ژه‌نینێکی قاوه‌یی دوو چاوی قاوه‌یی هێشووه ماچێکی
ئاگری
شه‌رم له‌باڵه‌فڕێدایه تۆ باسی ڕووبارت بۆ ده‌کردم منیش شه‌پۆل من کۆپله‌یه‌ک شیعرم بۆ ده‌وتی تۆش ئاوازێکی درێژ من باسی ڕه‌نگه‌کانم بۆ ده‌کردی تۆش باسی (به‌رد) من باسی باوه‌شم بۆ ده‌کردی تۆش باوه‌شێکی گه‌رم دیسانه‌وه...... ورووژانێکی تر وه‌رزێکی نوێ ژه‌نینێکی نوێ ژه‌نینی جه‌سته‌ی من دیسانه‌وه ...... ده‌ڕوێمه‌وه
نۆته‌یه‌کی نه‌نووسراو بزێو وه‌ک په‌نجه‌ی من گه‌رم وه‌ک جه‌سته‌ی تۆ شێواو وه‌ک هه‌ردووکمان نۆته‌یه‌کی نه‌نووسراو وه‌ک نۆته‌ی ڕۆحی من وه‌ک پڕکردنی سییه‌کان له بۆنی تۆ له‌ناوخۆمدا ده‌ڕوێمه‌وه ورووژانێکی تر نۆته‌یه‌کی تر ژه‌نینێکی نوێ به جه‌سته‌ی من به ماچه هه‌ڵاتووه‌کانی من به ڕۆحی من ورووژانێکی تر له کۆتایی نۆته‌که‌دا، نووسیبووت: کچه جاف ..... شه‌وی یه‌ڵدامان لێ پیرۆز
31 ـ 12 ـ 2007 گــــۆنــا جـــاف
|