١٦\٨\٢٠١٢
ژەنینی
تاڵە قژێک.

بورهان جۆڵا
وه‌ره ئه‌ی کچی
گاور
له باوه‌شما ئارام به
منیش به حه‌سره‌ته‌وه
پێکه‌نین ده‌چنمه‌وه
به په‌نجه‌کانی رۆحم
تاڵی قژت ده‌ژه‌نم
ئاوازی با‌خی سێ‌و و
رامووسانی هه‌ناران
به ماچێک ده‌نووسمه‌وه.
چنینه‌وه‌ی خه‌یاڵ.
من....!
به‌م روخساره‌مه‌وه
وه‌ک نه‌وره‌سێکی په‌شێوحاڵم
باڵه‌فڕکێی نێوان
مروارییە‌کانی سه‌ر که‌نار
و
شه‌پۆله‌کانی ده‌م خه‌یاڵم
تۆش....!
نازی سیمای جوانیی و
عه‌تری تاڵه‌کانی په‌رچه‌م و
سۆزی با‌خی سێ‌و و
باوه‌شی باڵای چناری خۆت
به هه‌گبه‌ی قه‌ره‌جییم
ده‌فرۆشی!؟
ئه‌ی نازانی....!؟
به‌م روخساره‌مه‌وه
له روخساری هه‌تاو بێزارم
له قریوه‌ی ئاسۆ و
له جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان و
له تاریکی شه‌ویش بێدارم.
٢٠١٢
burhan60jola@yahoo.com
|