٢١\٢\٢٠١٠
ژمارەى دووى
گۆڤاری فیلم کەوتە بهردهستی خوێنهران.

- (فیلم) گۆڤارێکى تایبەتە
به سینەما، دوو
مانگ جارێک دەردەچێ.
- بەرێوەبەرایەتى هونەرى سینەماى سلێمانى
ئەرکى دەرکردنى گرتۆتە ئەستۆ.
- ١٢٠ لاپەڕەى رەنگاوڕەنگە
و بە دیزاینێکى هونەرى کەوتە بازاڕەوە.
-
بە دوو زاراوەى سۆرانى و بادینى هەروا
بە زمانى ئینگلیزى.
- سەرنووسەر: کەریمۆک.
- ستافى گۆڤار:
- خاوەن ئیمتیاز: ئازاد سەوزە.
- ستافى نووسین: فەرزین کەریم، کاوە قادر. کەریم مەلا.
- لەم ژمارەیەدا بەشێکى تایبەت لەسەر چالاکى
و هەواڵى فیلمى کوردى بە زمانى ئینگلیزى هەیە.
سەبارت بەم گۆڤارە:
سەبارەت بە چاپى ئەم ژمارەیە، سەرنووسەر (کەریمۆک) گوتى: ئەگەرچى
گۆڤارەکە بە زاراوەى سۆرانى بڵاودەبێتەوە، بەڵام گرنگى بەزاراوەى
بادینیش دەدات، لەو بارەوە هەواڵ و راپۆرت
بڵاو دەکاتەوە، هەروەها لەم ژمارەیەدا بەشێکى تایبەت لەسەر چالاکى
و هەواڵى فیلمى کوردى بە زمانى ئینگلیزى
هەیە و هەوڵدەدەین هاوشانى زمانى کوردى
بەشکیش بە زمانى ئینگلیزى بێت. ئەمەش بۆ ئەوەى پەیوەندى نێوان فیلمسازى
کورد و دەرەوە بەهێز بکەین، چونکە سینەما هونەرێکى جیهانییەو پێویستە
ئەو پەویوەندییە جیهانییە دروست ببێت، ئێمەى هونەرمەندانى کورد پێویستە
لە ئاستێکى فراوانتر پەیوەندییەکانمان پەرە پێبدەین، تا فیلمى کوردى
باشتر خۆى بناسێنێ.
سەبارەت بەوەى ئایا بە لاى گۆڤارەکە
هونەرمەندانى کورد یان سینەماى جیهانى جێیى بایەخە. (کەریمۆک)ى
سەرنووسەر گوتى: ئێمە ئەم گۆڤارە بۆ ئەوە دەردەکەین تا هاوشانى ئەم
رەوتە سینەمایەى ئێستا لە کوردستان ئامادەیى
هەیە، هەنگاوبنێ و رۆڵى هەبێت لە پتەوکردنى
پێگەى فیلمسازى لە کوردستان، هەروەها دەمانەوێت ئاوێنەى فیلمسازانى
کوردبین بۆ دونیایى دەرەوە. ئێمە ئەرکێکى زۆرمان لەسەر شانەو درکمان
بەو کەکلتورى سینەمایى لە کوردستان دەبێت
جێکەوتە بێت، بۆ ئەوەى سینەما رۆلى خۆى ببینێ،
بە بێ بوونى فەرهەنگێکى سینەمایى مەحالە
سینەما بتوانێ ببێتە بەشێک لە ژیارى خەڵکى.
بابەتەکانى ژمارە دووى
گۆڤارى فیلم:
• سینەماى
کوردى و جولەکە و ئیسلامى و کۆمۆنیست
• دیدارێکى
تایبەت لەگەڵ کامەران رەئوف
• مێزگردێک
سەبارەت بە فێستیڤالەکانى فیلمى کوردى
• کردنەوەى
چوار هۆڵى سینەما لە سلێمانى
• فۆتۆى
راپۆرەهەوالى (بێکەس)ى هونەرمەندانى کورد و
سوید
• ب بەلگێ
مێوێ... دهۆک دێ ئیکەم فیستەڤالا سینەمایێ هەمبێز کەت
• راپۆرتى
بۆچى تەماشاکردنى فیلم نەبۆتە کلتور
• سینەما و
یەکێتى سۆڤیەت
• قوتابخانەى
مۆنتاژى شورەوى
• سینەماى
رووسى لە لوتکەوە بەرەو ئاستەنگ و پاشەکشێ
• پێکهاتەى
سینەماى روسى لەنێوان داهاتوى سینەماى جیهانیدا
• ئەندریە
تارۆفسکی تەمەنێک لەداهێنان و هەڵویست و بەخشین
• سینەماى
کوردى سینەمایەکى بێ بنەمایە، نەبینەرى خۆى
هەیە، نە بازاڕ
• بۆچى سینەما..؟
• سینەما
و رۆژنامەوانى
• بازرگانى
سینەما، ترۆپکى بەرەو پێشخستنى هونەرى حەوتەم
• هەنگاوێک
بەرەو رەخنەى سینەمایى
•
Welcome
فیلمێک کورد لە ڕێی تاراوگە
• سینەما وەک
تلیاک
• ریتم
لەفیلمى سینەماییدا
• پەیوەندى
دەرهێنەرى سینەمایى لەگەڵ ستافەکانى فیلم
• شێوازى
نواندن لاى رۆبرت دى نیرۆ
• دەیڤید لینچ
و شێتى
• تکایە ئەم
فیلمە مەبینن
• نمایشى
ماتەمینى سینەما لە بەغدا
• دەرهێنەرێکى
ژن لە وڵاتێکى بى سینەمادا
•
روونبوونەوەى جیهان لە تاریکخانەدا
• شوێنێک بۆ
یارى بەشدارى فێستیڤالى سانتا بار بارا دەکات
• چەند
زانیاریەک لەسەر خەڵاتى ئۆسکار
|