٢١\٧\٢٠١٠
ژمارە
چواری گۆڤارى فیلم
بەمزوانە دەکەوێتە
بەر دیدى خوێنەران.

گۆڤارى (فیلم) کە ئێستا تەنیا گۆڤارى سینەماییە لە کوردستان دەربچێت،
بە هەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى و بە سهت و بیست
لاپەڕەى رەنگاوڕەنگ ئێستا لە چاپخانەیە
و بەمزوانە دەکەوێتە بازاڕەوە.
سەبارەت بە تایبمەندى ئەم ژمارەیە، بەڕێز (کەریمۆک)
سەرنووسەرى فیلم گوتى:
بۆ ئەم ژمارەیە دۆسیەکى تایبەت هەیە سەبارەت
بە پەیوەندى نێوان (ئەدەب و سینەما) کەلەم دۆسیەیەدا زۆر لایەنى ئەم
پەیوەندیانە باس کراوە، ئێمە کردنەوەى ئەم دۆسییەمان بەگرنگزانى، چونکە
ئێستا سەرەتاکانى ئەم پەیوەندییە لەنێو نووسەران و فیلمسازانى کوردیش
دەست پێکردوە، بەتایبەتى لەنێوان رۆمان و سینەمادا هاوچونیەکى زۆر
هەیەو چەندین شکارى گەورەى جیهانى کراونەتە فیلم، لەم رووەوە
سینەما سوودێکى زۆرى لەئەدەبیات بینیوە، بۆیە کردنەوەى ئەم دۆسیەیە
بەگرنگ زانرا بۆ بەهێزکردنى ئەم پەیوەندییە.
لە ژمارە چوارى
ئەمجارەى گۆڤارى فیلمدا ئەم بابەتانە دەخوێنیتەوە:
سەروتار.
- تەکنیک و پسپۆرى
هەواڵى سینەمایى.
- چیرۆکی فۆلکلۆری (خورشیدێ چاڤ ب خال) لە سینەمادا
- ئەنتێنا ئومێدی گەڕانەوەی پیرێژنێک بۆ منداڵی
- رۆژین لە بەندینخانەوە بۆ دوودڵی و تۆلەسەندنەوە
- ئاوێنەیەک حیکایەتی لەت لەت بوونی خۆی دەگێڕێتەوە
- ولاتی قارەمانان، ولاتێکی وێران
- هەتا ڕەنگی ڕەش نەبینی نازانی رەنگی سپی چۆنە
ئەدەب و سینەما.
- ژانری داستانی لە ئەدەبیاتەوە بۆ سینەما
- وێنە لە رۆماندا، وێنە لە سینەمادا
- پەیوەندى ئەدەبیات و سینەما، پەیو ەندییەک بۆ هەموو وەرزەکان
- مارکیز... رۆمانووسێک لەسینەمادا
- پەیوەندی نێوان سینەما و ئەدەب، پەیوەندییەکی هەمیشە زیندوو!
- رۆمان و سینەمای هاوچەرخ
- فەلسەفەو شانۆی شکسپیر لە سینەمادا
- ئیقتیباسی ئەدەبی لە سینەمادا
- لە نێوان سینەما و ئەدەبدا گرەو تەنیا لەسەر کاتە
- دەسەلاتی خەیاڵ و دەسەڵاتی وێناکردن
- ئاگادارییەک لە گۆڤارى فیلم
دیمانە و بەدواداچوون.
- دیدار لەگەل هونەرمەند جیهاد دڵپاک
- سدیق بەرمەک، دەرهێنەری فیلمی (ئوسامە) بۆ گۆڤاری فیلم
- ریکلامی فیلمە سینەماییەکانی جاران و خولەی مەلاژن
هونەرەکانی فیلمسازی.
- هەنگاوە بنەڕەتیەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنت
- نواندن لەسینەمادا
- حەوت مەرجە ئالتونیەکەی ئەرستۆتل دەربارەی گێڕانەوەی چیرۆک
- ماکیاژ لە سینەمادا
سینەمای جیهانی.
- توندوتیژی لەهەموو فیلمەکانمدا ئامادەیى هەیە
- ئالیس گای بلاش خەونی بەفیڕۆچووی سینەما
- سینەمای سینیگال، ئیبراهیم و بازرگانییە بچووکەکان
گشتی.
- ئەکتەرێَکی سینەماى ئێران، رەگەزی خۆی گۆڕی!
- یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەنفال لە گەرمیان
- ئیستاتیکا و سینەما
- تیۆری فیلمی فێمێنیستی
- سینەما، پەنجەرەیەک بەسەر ڕاستی ئێراندا
- سینەما ئاوێنەی مندالییە
- ژانر و تایبەتمەندییەکانى
- کێشە و ئازارەکانی کورد لە سینەمای جیهانیدا
ماڵپهڕی کهریمۆک
|