په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

 

لەندەن9-6-2008
 

ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد

زیاتر لە 72 سەعات و کەمتر لە بیست ڕۆژیان بۆ دیاری دەکرێت

.دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە

 

 

بەپێ ئەو هەواڵانەی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆن گەیشتوە نزیک بە 32 پەنابەری کوردی عێراقی کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرکراون نامەیان پێ دراوە زیاتر لە 72 سەعات و کەمتر لە 20 ڕۆژی تر پێچەوانە بە خواستی خۆیان ڕەوانەی .کوردستان دەکرێنەوە

 

یەکێک لەو پەنابەرانە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە لەمانگی 2 ی 2007 بە فرۆکەی سەربازی دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کراوەتەوە

 

.دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بێ وەرگرتنی کەیسەکەی لەگرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیلد هاوس دەستبەسەر کراوە
 

.هەروەها پەنابەرێکی دیکە ووتی(من خێزانەکەم بەم زووانە منداڵی دەبێت بە شێوەیەکی زۆر نا ئینسانیانە گرتوویانم
 

لە ڕاگەیاندنێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق داواکراوە لە تەواوی رێکخراوە ئینسانی و پەنابەری و بەرەی دژی شەر و لایەنەکان کە نامەی نارەزایەتی ئاڕاستەی باڵویزخانەکانی بەریتانیا بکەن کە دیپۆرتی پەنابەران ڕابگرن ، هاوکات داواکراوە نامەی نارەزایەتی ئاڕاستەی نوسینگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن کە ئیتفاقیەی ساڵی 2005 بەژیان و ئایندەی پەنابەران .هەڵوەشینەوە و فرۆکەخانەی هەولێر نەخرێتە خزمەتی حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران
 

سکرتێری فیدراسیۆن ڕای گەیاند ئەمرۆ پەیوەندی بە کۆمەڵێک ڕێکخراوی ئینسان دۆستەوە کراوە هەروەها لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمیتەی نۆینەرایەتی لێبەر پارتی داواکراوە پشتیوانی لە پەنابەران بکەن وابریارە جان مکدوناڵد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و ئەو ڕێکخراوانە دژ بە دیپۆرتی پەنابەران نامە بنوسن ..هەروەها ووتی ڕۆژنامەی گاردیان و هاوڵاتی و تەلەفیزیوونێکی فەرەنسی لە پاریس بەڕێگای تەلەفوونی ئاگادارکراوەنەتەوە لەم .هێرشانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ سەر پەنابەران
 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،

 d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com