٢٢\٣\٢٠١٠
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری:
په‌نابه‌رێک
له‌ژێر زه‌بری پۆلیس دا له کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌دا
گیان له‌ده‌ست ده‌دا
په‌نابه‌رانی زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه له‌شاری زوریخ ده‌ستیان داوه‌ته
مانگرتن له خواردن.
رۆژی چوارشه‌م 17.03.2010 په‌نابه‌ڕیکی نایجیری 29 ساڵ که
ئاماده‌ده‌کرا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر له‌گه‌ل 14 په‌نابه‌ری تردا ،
له ژێر ده‌ستی پۆلیسدا گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م په‌نابه‌ره ماوه‌ی
چه‌ندین رۆژ بوو مانی له‌خواردن گرتبوو، و ه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی
ده‌ست وپێی به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌زۆر دانیشێنراوه ، پاش ئه‌وه‌ی که
پۆلیسه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن نا‌توانیت هه‌ناسه بدات وگیانی شل بووه،
ده‌ست وقاچی ده‌که‌نه‌وه‌و له کورسیه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه ،هه‌ر بۆیه
ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی توند‌و تیژی له دیپۆرتکردنه‌وه‌که‌دا هه‌یه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌زۆر
دیپۆرتده‌کرێنه‌وه له‌نیوه‌شه‌وداو ده‌ده‌نه به‌سه‌ر زیندانه‌که و
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌که‌ی ، ده‌ست وقاچی ده‌به‌ستنه‌وه‌و ده‌یبه‌ن بۆ
سه‌رکورسی وده‌یبه‌ستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت کڵاوی تایبه‌ت ده‌کرێته
سه‌ریان وهه‌ندێ جار میزدان ده‌که‌نه به‌رییان تا ده‌گه‌نه‌وه وڵاتی
جێمه‌به‌ست ئه‌مانه‌ش هه‌میشه توندوتیژی تیا به‌کاردێت. هه‌روه‌ک له
هه‌ردوو حاڵه‌تی مه‌رگی دوو په‌نابه‌ری تر که ڕاسته‌وخۆ پۆلیس تیا
تاوانبار کرا له‌ساڵی 1999 ، 2001 دا. ئه‌مه تا ئیستا به‌رگریکارانی
مافی په‌نابه‌ری پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که ئایا ڕاپۆرتی دکتۆر هه‌یه
که ئه‌و که‌سه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌باری ته‌ندروستیه وه
توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاره‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌چی بکرێت. وه‌ک
کاردانه‌وه‌یه‌ک چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خۆبه‌خۆ له
له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی سویسرا و بریاره سبه‌ینی یه‌ککشه‌مه سه‌عات 11
له‌به‌رده‌م زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه له فڕگه‌ی کلۆتن له شاری زوریخ
خۆپیشاندان ساز بکرێت.
وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری به‌په‌له وڕاسته‌وخۆ ، سه‌ره‌ڕای
داوای لیبوردن وبه‌شداری کۆسته‌که، بڕیاریدا ته‌واوی ئه‌و په‌یمانه‌ی
دراون به فڕۆکه‌تایبه‌کان ئیڵغابکاته‌وه که بریار بوو په‌نابه‌ران
دیپۆرتی وڵاته‌کانیان بکه‌نه‌وه.
ئیمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داوا ده‌که‌ین
که لیژنه‌یه‌کی پیکهاتوو له ڕێکخراوه ئینسانیه‌کان وپۆلیس و دادگایی
له‌م رووداوه بکۆلنه‌وه. وه ته‌عویز به‌که‌س وکاری بدڕیت.
ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تی کوشتنی په‌نابه‌رانه به‌ناوی
دیپۆرتکردنه‌وه‌وه. ئیمه داوا ده‌که‌ین که ئه‌م سیاسه‌تی به‌زۆر
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران لاببرێت . ڕیز له ماف وکه‌رامه‌تی
په‌نابه‌ران بگێریت.
مانگرتنی په‌نابه‌ران چه‌ند رۆژه له زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه
ده‌ستیپێکردوه نزیک به 30 که‌س که 10 که‌سیان خه‌ڵکی کوردستانی
عیراقن له زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌دا ده‌ستاین داوه‌ته مانگرتن
له‌خواردن. شایانی باسه هه‌ندێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی
عیراق زیاتر له 16 مانگه له‌و زیندانه‌دان و که ده‌که‌ویته چه‌قی
فڕگه‌ی کلۆتنی شاری زوریخی سویسرا.
سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسری ، ئاڵوگۆڕ و چاوپیداخشانه‌وه‌یه‌کی توندی
به‌سه‌ردا ئه‌نجامدراوه. یه‌کیک له بواره‌کان، دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یه که داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه،
وه‌یان له ووڵاتی سییه‌م وه هاتوون.
ماف نه‌بێ بۆ په‌نابه‌ر ، ماف نییه بۆ مرۆڤ.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
20.03.2010
_______________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌د عه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژماره‌یه‌ك
له ئه‌ندام په‌رله‌مان و رێکخراوی په‌نابه‌ریی و چه‌پ و یه‌کێتی
كرێکاریی
نامه‌یه‌كیان
ئارِاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له له‌نده‌ن.
به‌ریتانیا -20-3-2010:
رِیچارد ووتڵ له شه‌به‌كه‌ی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران به
سكرتاریَتی فیدراسیۆنی راِگه‌یاند"ئیَمه نامه‌یه‌كمان ئارِاسته‌ی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستانكردوه دوای ئه‌وه‌ی زانیمان بانگهیَشت كراوه بۆ
به‌ریتانیا هه‌ر له‌و كاته‌ی ئه‌وان له ووتوویژدا بون زیاتر له 50 په‌نابه‌ری
كورد دیپۆرتی كوردستانكرایه‌وه ..ئه‌وه‌ش ئیَمه‌ی شۆككرد"
رِیچارد ئه‌وه‌شی ووت "ئه‌و نامه‌یه ئیمزای ژماره‌یه‌ك له رِیَكخراوه
په‌نابه‌ریو نۆینه‌ری یه‌كیتی كریكاری یونسن كه یه‌كیَكه له یه‌كیتی
كریكاری گه‌وره‌كان ویه‌كیَك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه ناسراوه‌كانی به‌ریتانیا
وفیدراسیۆن ئاماده‌كراوه"
ریچارد سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كانی ئه‌و نامه‌یه ووتی"سه‌رباری نیگه‌رانی
ئیَمه داوامانكردوه ئه‌و رِیَكه‌وتننامه‌یه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه كه
ساڵی 2005 ئیمزاكراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریَمدا ،داوامانكردوه هیچ
په‌نابه‌ری به‌زۆرنیَراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه و ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان
به‌رِووی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیَراوه دابخه‌ن ،هه‌روه‌ها داوا بكریَت
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه نیَراونه‌ته‌وه
كوردستان قه‌ره‌بووبكرینه‌وه"
ئه‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌یان ئیمزاكردوه:
John McDonnell MP
-George Binette, Branch Secretary Camden UNISON
-The Commune
-Karen Johnson, Workers' Liberty
-Revolutionary Communist Group
-Richard Whittell from Campaign to Stop Deportations to Iraq
-The Stop Deportation Network
- Dashty Jamal from International Federation of Iraqi Refugees
-George Nightingale (on behalf of communities of Resistance,CORE)
-Latin America Workers Association
-Stuart Crosthwaite(Secretary SYMAA)South Yorkshire Migration and
Asylum Action Group
-Unite, the largest trade union in the UK
ده‌قی ئه‌و نامه‌یه به‌زمانی ئینگلیزی ناوه‌ندی
هه‌واڵگری بلاَوی ده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی نۆینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریمی
كوردستان ووه‌فدی په‌رله‌مانتاره‌كانی كوردستانكراوه له له‌نده‌ن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|