ژمارەیەک
پەنابەری دیکە لە سویدەوە دیپۆرتدەکرێنەوە.
سوید - یۆتۆبۆری
17-11-2009:
ڕێبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆن لەشاری یۆتۆبۆری بە سکرتارێتی
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ژمارەیەک پەنابەری کوردو عێراقی لە گرتووخانە
دەستبەسەرەکانی سویدەوە پییان ڕاگەیەنراوە ئەمرۆ دیپۆرتی بەغدا
دەکرێنەوە.
لەنامەیەکدا کە لەپەنابەرانی عێراقی یەوە بەناوی 250 زیندانیەوە
ئاڕاستەی سکرتێری فیدراسیۆن کراوە ڕا گەیاندراوە"دەوڵەتی ڕاستی سویدی
بەهاوکاری دەوڵەتی عێراقی بەپێ رێکەوتننامەی نیوانیان لەرێگای
فرۆکەخانەکانیانەوە وەرمان دەگرنەوە..،لەسجنەکانی یۆتۆبۆری ،ستۆکۆڵم،فلیین،ماڵمۆ
وهلسنگ بۆری ئاگادارکراوینەتەوە کە 17-11 ئەمان نێرنەوە بۆ عێراق"
سکرتێری فیدراسیۆن ڕایگەیاند"سەرلەبەیانی ئەمرۆ نامەیەکمان ئاڕاستەی
سەرۆک وەزیرانی سوید کردوە داوامانکردوە سیاسەتی بەزۆر نارنەوەی
پەنابەرانی عێراقی ڕاگرن ،چەند هەنگاوی ترمان لەوڵاتە ئەوروپیەکان
خستۆتە دەستورکارەوە تا بتوانیین دەستبەجێ بەهانای ئەو پەنابەرانەوە
بچین"
دەشتی جەمال ئەوەش ووت"نامەیەکمان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی کوردستان کردوە کە
بەچاوێکی هەستیارانە لەکێشەی پەنابەران بڕوانن ودۆسیەی پەنابەران بخەنە
بەر لێکۆلینەوە و ڕێگا چارەی کارساز و عەمەلی بۆ بدۆزنەوە کە لەخزمەتی
بەرژەوەندیەکانی پەنابەران و خەڵکی
کوردستاندایە.
لەوینەیەکی ئەو نامەیەدا کە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتووە
سکرتێری فیدراسیۆن داوای لەسەرۆکی حکومەتو پەرلەمانی کوردستان کردوە"
ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆرەملی ڕەوانەی کوردستان دەکرێنەوە لەلایەن
فرۆکەخانەکانەوە وەرنەگیرێنەوە.، ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو ڕێکەوتننامانەی
کە لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ئیمزاکراوە وەبەڕەسمی ڕابگەیەنرێت.،ئەم
ڕەوشەى پەنابەران لەوڵاتانى ئەوروپا و بەتایبەتى سیاسەتى ناردنەوەى
پەنابەران ئیدانەو سەرکۆنە بکەن و بەڕەسمى بەحاڵەتی پێشێلکارىیەکانى
مافى مرۆڤى لەقەڵەم بدەن.،زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە ڕێگای (UN)
بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە
ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ، زەختو فشار بهێنرێت بۆ حکومەتی عێراقی تەواوی
ئەو ڕێکەتنە ئاشکراو نهێنیانەی لەسەر حسابی پەنابەران کراوە
هەڵبوەشینەوە،هیچ پەنابەرێک لە فرۆکەخانەی بەغدا وەرنەگیرێتەوە، ئەو
پەنابەرانەی بەزۆرە ملی دیپۆرتی کوردستان کروانەتەوە قەرەبوو بکرینەوە
،بیمە یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.وەڵام بە خواستەکانی پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان بدەنەوە کە بەشێوەی یاداشت ئاڕاستەی پەرلەمان وسەرۆکی
حکومەت کراوە.،داواکاری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو پەنابەرانەیین کە
منداڵەکانیان لەڕیگای پەنابەریدا تیاچوون.."
__________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
CONTACT:00447856032991 or00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk
|