په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٤\٢٠١٤

ژمارەیەک پەنابەری زیندانیی

پەیامێک ئاڕاستەی رای گشتیی خەڵکی کوردستان دەکەن.

 


٢٤ پەنابەری زیندانیی لە گرتووخانەی دەستبەسەر مۆرتن ھۆڵەوە لە ریگای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان دەکەن و لە پەیامەکەیاندا ھاتووە "ئێمە ژمارەیەک پەنابەری کوردین کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان دەکەین و دوایی ئەوەی ژیانمان تیکەڵاو بووە لەگەڵ کۆمەڵگای ئێرە بەڵام بە داخەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە حکومەتی ھەرێم و عێراق بەزۆرەملێ دەیانەوێت بمانێرنەوە".


ھەروەھا دەڵێن "ئیستا کە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستی پێکردوە ھەموو ئەو لایەنانە بانگەشەی دەکەن کە ئەمان لەگەل مافەکانی پەنابەراندان بەلام گرتن و زیندانکردنی ئێمە نیشانەی دەدات کە ئەمە پێچەوانەی ئیدعاکانی ئەو لایەنانەیە کە دەیبەخشنەوە".

لە کۆتایی پەیامەکەیاندا ھاتووە "داوا لە رای گشتی خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین لە رێگای میدیا ئەھلی و فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە کە: حکومەتی عێراق و ھەرێم ئەو رێکەوتنانە ھەڵبوەشیننەوە کە بە ژیانی پەنابەران واژۆیان کردوە، ھیچ ئاسانکارییەک نەکەن بۆ حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ وەرگرتنەوەی بەزۆری پەنابەران".


دقی پەیامەکە:

 

 

 

بەریتانیا - گرتووخانەی مۆرتن ھۆل

٢٢\٤\٢٠١٤

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک