١\٤\٢٠١٨
ژمارەیەک پەنابەر
لە زیندانەکانی تورکیاوە داوای ھاوکاریی دەکەن.
لەلیدوانێکی تەلەفونیادا بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ژمارەیەک پەنابەری عێراقی کەماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە لەزیندانی شاری
ئەدرن دەستبەسەرن داوا دەکەن ھاوکاری بکرێن بۆ ئازاد بوونیان ..
یەکێک لەو پەنابەرانە ووتی"ژمارەمان ٣٦ کەسە لەوانە ٩ ژن و١٥ منالە کە
منالی ٨مانگمان لەگەڵدایەو لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەین..".
ئیسێل کە ھەڵسوراوێکی خۆبەخشە لەگەل فیدراسیۆندا کار دەکات
ووتی"ئێمە لەگەل چەند پارێزەرێک قسەمانکردوە بۆ ھاوکاری ئەو پەنابەرانە
ھەروەھا رێکخراوی مافی مرڤمان لە تورکیا ئاگادارکردوە بۆ فشارخستنەسەر
حکومەتی تورکیا بۆ ئازادکردنیان..".
ئیسێل ئەوەشی ووت "لەگەل کاربەدەستانی زیندانیەکان قسەمانکردوە
دەڵین:ئەو کەسانە دەستبەسەرن لای ئیمە لەوبارەوە بالۆێزخانەی عێراقیمان
ئاگادارکردۆتەوە بۆمان ھەیە بەشێوەیەکی یاسایی ٦مانگ بیان ھێڵینەوە...".
ئیسێل ووتیشی"داوا دەکەین لە رێکخراوەپەنابەری ورێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
کە نامەی نارەزایەتی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا بکەن بۆ ئازادکردنی ئەو
پەنابەرانە ..".
بەمەبەستی ئازدکردنی ئەو پەنابەرانە پیشتر سکرتێری فیدراسیۆن نامەی
ئاڕاستەی رێکخراوی ئەمنستی وھیومەن رایت وج ورێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەرانکردوە.
فیدراسیۆن داوا لە تەواوی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی
پەنابەران ویەکیتی کریکاریی ولایەنەکان دەکات بەھانای ئەو پەنابەرانەوە
بچن و نامەی ناڕەزایەتیەکانتان بۆ ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە ئاڕاستەی
ئەم ناونیشانەی خوارەوە بکەن:
Murat Yalgin
Edirne@goc.gov.tr
Saray Akpinar Yoru Uzeriz
Beyazit ,73/a
Merkez/Edine
وتەی یەکیک لەو پەنابەران:
٣٠\٣\٢٠١٨
- تورکیا
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|