په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٠\٢٠٢٥

    ژن!

فه‌رهاد کەریم

ژنی ڕۆژ شۆر    

لە شەو لادای   

لە ڕۆژ دای

ژنی شەو شۆر

لە ڕۆژ لادای 

لە شەو دای

ژنی ئاسمان شۆر

لە ئاسمان لادای  

لە زەوی دای 

ژنی زەوی شۆر

لە زەوی لادای  

لە ئاسمان دای

ژنی باران شۆر

لە باران لادای

لە ئاو دای

ژنی ئاو شۆر

لە ئاو لادای

لە باران دای...

ژن رۆژ دەشوا

شەو دەشوا ژن

ژن ئاسمان دەشوا

زەوی دەشوا ژن

ژن باران دەشوا

دەشوا ئاو ژن...

ژنی ژیان شۆر

لە ژیان لادای

لە مردن دای

ژنی مردن شۆر

لە مردن لادای

لە ناخ دای

ژنی ناخ شۆر

لە ناخ لادای

لە گۆڕ دای

ژنی گۆڕ شۆر

لە گۆڕ لادای

لە با دای

ژنی با شۆر

لە با لادای

لە درەخت دای

ژنی درەخت شۆر

لە دار لادای

لە بوون دای...

ژن ژیان دەشوا

مردن دەشوا ژن

ژن ناخ دەشوا

گۆڕ دەشوا ژن

ژن با دەشوا

دار دەشوا ژن

ژنی ڕۆژ

    شەو

        زەوی 

            ئاسمان

                 ئاو 

           باران شۆر

          ژنی ژیان

           مردن

          ناخ

      گۆڕ

   با

درەخت شۆر

   ساڵ

    مانگ

       هەفتە

            رۆژ

                ژن

            زستان

         بەهار

     هاوین

   پایز

ژن

ژن هەژاری دەشوا

دەشوا شەڕ ژن

ژن تەمەن دەشوا

دەشوا جەنگ ژن

ژن مرۆڤ دەشوا

دەشوا خوا ژن

بەهەشت لە ژێر پێی ژنە

دایکی خوایە ژن.

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک