٢٢\١٢\٢٠٢٣ ژنان دژی چ شتێکن لە ژیانیاندا.
سەیرە، تازە دەچینەوە سەر چاخە سەرەتاییەکانی کۆیلایەتی و دەبینەوە بەو مرۆڤانەی کە لە ناڕەزایەتیی ژن تێناگەن، شتێک کە بەزۆری ئێمەی بریندار کردوە خەتەنەکردنی کچانە، لە تەمەنی منداڵییدا بێ ئەوەی پێی بزانێ لە سەرەتای ژیان دەخرێتە بەردەستی ژنێک و دەبێ بە ناچاریی لەبەر خاتری بڕێک پارەی دیاریکراو و بریندارکردنی جەستەی بە مەبەستی خەتەنەکردنی کە ئەمەش جارێکی تر کچانمان دەکەنەوە بە ژێردەستە و دەبێ هەر ئاخ بۆ خۆشییەکانیان هەڵبکێشن.
هاوڕێیەکم بۆی باس کردم کە مامۆستایەکی زانکۆ کچێکی هەیە و بردویەتی خەتەنەی کردوە، ئەمە بۆ کچان بۆتە کێشەیەکی گەورە، جا بە راستیی ئەوە زۆر جێگەی نیگەرانییە مامۆستایەک ئاوا بیربکاتەوە دەبێ کەسێکیی نەخوێندەورا چۆن بیرکاتەوە!؟ یان زۆر جار کاتێک ژنێک لەسەر بابەتێکی زۆر بچووک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکەونە گفتوگۆ تەنیا لەبەرئەوەی قسەی ژنەکە راست دەردەچێ دەبێتە ناخۆشییان! ئیتر ئەوانە و زۆر گرفتی دیکەی لەو بابەتانە هەن ژنانی ئازادییخواز ئەرکدار دەکەن زۆر بە وردیی بیربکەنەوە و بە دوای چارەسەردا بگەڕێن، بەڵام لە راستییدا ئەو جۆرە جوولە و تێکۆشانە تا ئێستا لە نێو کۆمەڵی کوردستان پتر لە چوارچێوەی کاری تاکەکان دایە کەمتر بەدامەزراوەیی کراوە!
|