ژنانی دنیا دژ به ده‌سه‌ڵاتی خودا له‌سه‌ر زه‌وی یه‌کگرن!!
نیو کۆنزه‌رڤاتیڤێك
له‌گه‌ڵ له دایک بونی هه‌ر منداڵێک‌دا مرۆڤ تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات! ئه‌گه‌ر به یه‌ک گه‌یشتنی دوو ڕه‌گه‌زه‌که‌ی مرۆڤ ئه‌و هۆکاره بێت که منداڵ ده‌هێنێته کایه‌ی ئه‌م ژیانه پڕ له ئازار و کێشمه کێشه‌وه ! ئه‌وا ئافره‌ت به‌شی شێری به‌ر ده‌که‌وێت له‌و هه‌مو کاره‌سات و کوشت و بڕه‌ی که به درێژایی مێژوو له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ڕووی داوه!
زۆرم پێ سه‌یره که ده‌ڵێن ئافره‌ت بونه‌وه‌رێکی لاوازه له کاتێکدا نیوه‌ی سه‌رچاوه‌ی ژیان و به‌رده‌وام بونی ئه‌م ژیانه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕه‌گه‌زی ئه‌وه‌وه! ئافره‌ت کێشه‌یه‌کی هه‌یه که بیر له‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه ناکاته‌وه که سروشت داویه‌تیه ده‌ستی و وه‌ك کۆیله‌یه‌ك سه‌ری بۆ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی به‌رامبه‌ری دانه‌واندووه و پیاوی کردۆته سه‌رداری ئه‌م سه‌رزه‌مینه له کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که له ده‌ست ئافره‌تدایه له ده‌سه‌ڵاتی سروشت و هه‌مو ئه‌و خوداوه‌ند و کردگارانه زۆرتره که ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان ڕۆحیان به به‌ری خودی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌دا کردبێت!
باشه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت کۆیله نییه بۆ بیر له‌و ڕاستیه ناکاته‌وه که ته‌نها ئه‌و بڕیاری دروست کردنی منداڵی له ده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاره‌زوو نه‌کات (به‌پێی ئه‌و سروشت و ژیانه ماددیه‌ی که ئێمه ده‌یبینین و تاوه‌کو ئه‌م ساته) ناکرێت و هه‌رگیز نابێت منداڵ بهێنرێته ئه‌م ژیانه‌وه! باشه ئه‌گه‌ر خۆی بۆ خۆی بیر له توانای جه‌سته‌ی خۆی بکاته‌وه چۆن ئه‌م دنیایه ئاوا پڕی ده‌بو له وه‌یشومه و ماڵوێرانی و کاره‌سات و ئازارچه‌شتن! ئایا تاوانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی مرۆڤ به گشتی و ئافره‌ت به تایبه‌تی نییه که ڕۆژانه به پێش چاوی هه‌مومانه‌وه سه‌دان و بگره هه‌زاران منداڵی بێ تاوان و پاك و بێگه‌رد ده‌بنه خۆراکی نه‌خۆشی و کاره‌ساتی سروشتی و مرۆڤ کرد و جه‌نگ و قات و قڕی و وێرانی ! کێ به‌رپرسه که هه‌زاران ساڵه ئه‌م سیناریۆیه دووباره ده‌بێته‌وه و نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به ده‌ست ئازاره‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه!
زۆرن ئه‌وانه‌ی که به درێژایی مێژوو له‌م بابه‌ته‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه و هه‌ندێك پێیان وایه که ئه‌وه قه‌ده‌ری مرۆڤه‌کانه و هه‌تا ڕۆژی کۆتایی هاتن به‌م سروشت و ژیانه مرۆڤ ده‌بێت له‌و سیناریۆیه‌دا بژی! هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌مه ئیراده‌ی کردگاره و ده‌بێت مرۆڤ باشترین و چاکترین بڕیار بدات ئه‌وه‌نده‌ی له ژیاندا ده‌ژی! به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا که‌مێکن ئه‌وانه‌ی که پرسیار له خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه بکه‌ن که کێیه به‌رده‌وامی به‌م ژیانه ده‌دات! ئایا په‌روه‌ردگار، خوا، خوداوه‌ند، کردگاره که زۆرێك له ئایینه کۆن و نوێکانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه باسی لێوه ده‌که‌ن؟ وه یان خودی مرۆڤ خۆیه‌تی و له مرۆڤیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و تاکه بڕیارده‌ری ژیان ته‌نها و ته‌نها ئافره‌تانن؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان و به تایبه‌تیش ژنان و ئافره‌تانی دنیا بێنه‌وه هۆش خۆیان و بۆ ته‌نها ساتێك بیر له‌و توانا جه‌سته‌ییه بکه‌نه‌وه که سروشت پێی داون ( جا گرنگ نییه ئه‌و سروشته کێیه یان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه چۆن چۆنی بووه!) گرنگ ئه‌وه‌یه، ڕاستیه‌ک هه‌یه که منداڵ له دایك نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌یه‌ك نه‌گه‌ن و له ڕه‌گه‌زی نێریش گرنگتر مێیه که بڕیاری 9 مانگ هه‌ڵگرتن و دروست کردنی بونه‌وه‌رێکی له ده‌سته و هه‌رچی له چاره‌نوسی ئه‌و منداڵ نوسراوه ڕه‌نگه به ڕێژه‌ی نیوه‌ش زیاتر له ئه‌ستۆی ئه‌و بێت! مرۆڤایه‌تی تاوانێکی بێ شوماری به‌رامبه‌ر خۆی کردووه که ئه‌م هه‌موو مرۆڤه‌ی هێنایه ئه‌م ژیانه سه‌خت و پڕ له ناعه‌داله‌تی و شه‌ڕ و ئاشوبه‌وه و تاوانێکی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریش ده‌کات ئه‌گه‌ر دان به خوداوه‌ندیتی ئافره‌تدا نه‌نێت! به‌ڵام له هه‌مو ئه‌و تاوانانه گه‌وره‌تر ئه‌و تاوانه‌یه که ئافره‌تان و ژنان به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه هه‌ژار و برسی و دواکه‌وتوو و نه‌خوێنده‌واره‌کاندا ئه‌م ڕاستیانه نازانن و به ته‌واوی هۆش و بیریانه‌وه خۆیان ته‌سلیمی جه‌به‌روتی پیاو کردووه و به هه‌ڵه تێگه‌یندراون که سه‌رداری سه‌رزه‌مین ته‌نها پیاوانن! جا بۆ ڕێگه گرتن له‌م هه‌مو تاوانانه و به‌دی هێنانی ژیانێك و دنیایه‌کی باشتر و عه‌داله‌ت تر بانگه‌وازێك ده‌که‌م بۆ هه‌مو ژنان و ئافره‌تانی دنیا و به تایبه‌تیش ژنانی وڵاته ماف خوراوه‌که‌م که بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ژن ته‌نها خوداوه‌ندی سه‌ر زه‌ویه هه‌موتان مان له منداڵ بون بگرن و با چیتر مرۆڤی چاره ڕه‌ش و به‌دبه‌خت نه‌یه‌ته ئه‌م ژیانه پڕ له کوێره‌وه‌ریه‌وه! ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌مو پێکه‌وه ئه‌و بڕیاره بده‌ن ئه‌وکات ته‌نها هێزێك له‌م سه‌ر زه‌مینه نامێنێت که ڕێگه له کۆتایی ئه‌م ژیانه پڕ له ناعه‌داله‌تیه بگرێت و به‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنن که ئێوه‌ن خوداوه‌ند و بڕیاری مردن و ژیان له‌ده‌ست ئێوه‌یه!!!
|