ژنانی کوردستان
له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیرو
به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌وه‌سبازه‌کاندا،
کام ئاسۆ و ئاینده
چاوه‌ڕوانیانه!

ئه‌میر قادر
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه هه‌واڵێکی گرنگی له‌سه‌ربنه‌مای ڕاپۆرتێکی د.یوسف
عوسمان بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه پوخته‌که‌یه‌تی
(به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 435 ئافره‌ت
له‌لایه‌ن وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسه‌کانیانه‌وه په‌لامار
دراون‌و ده‌ستدرێژی سێکسییان کراوه‌ته سه‌ر له‌هه‌رێمی کوردستاندا.

دکتۆر یوسف عوسمان حه‌مه‌د که ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ی ئاماده کردووه،
به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «ئه‌م ئاماره ته‌نها پشت ئه‌ستووره به‌و
لێکۆڵینه‌وه‌و زانیاریانه‌ی که رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌تایبه‌تی
ژنان‌و بنکه‌کانی پۆلیس‌و رۆژنامه‌کانی ئاوێنه‌و هاوڵاتی‌و میدیا ئه‌نجامیان
داوه‌و بڵاویان کردووه‌ته‌وه». دکتۆر یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که
ئاماره‌که «ته‌نها ساڵانی 2005 بۆ 2006 ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌ری
ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌م ئافره‌تانه‌ش، هه‌ندێک له‌و
که‌سانه‌ن که له‌وه‌زاره‌ته‌کان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان‌و
کۆمپانیاکان‌و چه‌ند شوێنێکی تر که ئافره‌ت وه‌ک فه‌رمانبه‌ر لایان
کار ده‌که‌ن».هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «به‌پێی زانیارییه‌کانی ناو توێژینه‌وه‌که
ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسییان ئه‌نجامداوه له‌پله‌ی وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و تا به‌رپرسه‌کانی خواره‌وه‌یان تیادایه».دکتۆر
یوسف له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌په‌راوێزی
کۆنفرانسی «به‌ڵێ بۆ ژیانێکی دوور له‌توندوتیژی مێینه» که رۆژی
25 نۆڤه‌مبه‌ر له‌رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژناندا
له‌هه‌ولێر ساز کرا، توێژینه‌وه‌که‌ی پیشانی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی
وڵات داوه که له‌و کۆنفرانسه‌دا ئاماده بوون.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتووه *،شتێک که لام سه‌یربوو،ئه‌م
هه‌واڵه پڕ له پرسیار‌و گرنگه هیچ قه‌ڵه‌مێکی ژن و پیاوی نه له‌قه‌ڵه‌مه
ئازاده‌کان و نه‌له‌قه‌ڵه‌مه هه‌وسارکراوه‌کان ڕانه‌چڵه‌کاند،که‌دووقسه‌ی
له‌سه‌ربکه‌ن!.هه‌موو هه‌رخه‌ریکی وونبوون و به‌دواداگه‌ڕانی سه‌رۆک
بارزانی بوون!،هیچ باس و سه‌رنجێکیشم له‌هیچ یه‌ک له‌ڕێکخراوه‌کانی
ژنان و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی ئه‌م بواره‌وه نه‌بینی و نه‌خوێنده‌وه!
ئه‌و داتایه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر که‌مێک شیبکه‌ینه‌وه،435 ژن له‌ماوه‌ی
2 ساڵدا،وه‌ک باوه له‌کوردستاندا ڕه‌نگه ساڵانه ته‌نها 250 ڕۆژ له‌ساڵدا
کاربکرێت،ئه‌وانه‌ی تری زۆربه‌یان پشوو و جه‌ژن و هتد..،تازه ئه‌م
زانیاریانه ته‌نها ئه‌وانه‌ن که تۆمارکراوون له شوێنه ڕه‌سمیه‌کاندا،به‌له‌به‌رچاو
گرتنی جێگه‌و ڕێگه‌ی ژنان له‌کۆمه‌ڵگای کوردستانداو،خراپ که‌وتنه‌وه‌ی
ئه‌م ڕاستیه هه‌میشه به‌سه‌رژنانداو له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندا،ده‌کرێت
به‌شه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌که‌ی دیاری بکه‌ین یان بتوانین بقه‌بڵێنین،که‌ڕه‌نگه
زۆر گران نه‌بێت و لانی که‌م بتوانین به‌هامان بڕ واته 435 ژنی تر که‌ده‌ستدرێژیان
کراوه‌ته سه‌رو له‌هیچ کوێ باسیان نه‌کردووه و به‌نه‌هێنی ماوه‌ته‌وه.
به‌م جۆره لانی که‌م ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی له‌هه‌ر1 ڕۆژی
کارکردن‌دا 2 ژن ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیرو مدیر‌و به‌رپرسانه‌وه.به‌له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌وه‌ش که‌کوردستان وڵاتێکی گه‌وره‌و کاراوبه‌رهه‌م هێن نیه و
ڕێژه‌ی ژنان له به‌ڕێوه‌بردن و به‌رهه‌م هێناندا زۆر له‌پیاوان که‌متره
،به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ش که کوردستانی به‌شی عێراق ڕه‌نگه 5
ملوێن کوردهه‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌م داتایانه بخه‌ینه پاڵ یه‌ک ده‌زانین چ
بارودۆخێکی ناله‌بارو ناڕه‌وا یه‌خه‌ی به‌ژنانی به‌رهه‌م هێن و فه‌رمانبه‌ر
گرتووه و ده‌بینین که ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسه‌کان چ دڕنده‌یه‌کی
کێوی و بێفکرو زانیارین،ئه‌مه بواری ئه‌وه ناهێڵێته‌وه که نه‌ک هه‌ردوودڵ
بین له‌ئاستی کارای و به‌رهه‌م هێنان و ئیداریدا،که‌سێک که‌هه‌موو بیر‌و
هۆشی له‌سه‌ر په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌رکارمه‌ندو ژنان
بێت دیاره ئاستی به‌رهه‌م هێنان و ئیداره‌کردنه‌که‌ی له چ ئاستێکدایه!.
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی که‌له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوون و که‌س قسه‌یان له‌سه‌رناکات
هه‌زاران پرسیار‌و ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵده‌گرن!
ئایا ئه‌وتاوانبارانه‌ی که‌ئه‌م کارانه‌یان کردووه،چه‌ندیان له‌به‌رانبه‌ر
دادوه‌ردا وه‌ستاوون و سزادارون،ئایه ئه‌م سیسته‌می دادوه‌ریه ماڵی‌و
حیزبی و نائازاد‌و کلاسیکیه له‌ئاستی ئه‌وه‌دایه که‌بتوانێت شتێک بۆ
مافی ئه‌م قوربانیانه بکات؟.ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رپرسه نه‌خۆشانه
سزادارون ئێستا له‌کام نه‌خۆشخانه و زینداندا چاری ئه‌م ئاڵوده‌ییه‌یان
ده‌کرێت؟.ژنانێک که‌بوونه قوربانی ئه‌م تاوانه کێ و کام ده‌زگا یارمه‌تیان
ده‌دات؟مافه‌کانیان له‌به‌رانبه‌ر وه‌زیرو به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا
چۆن دابین ده‌کرێن؟.ئه‌گه‌ر له‌وه‌بگوزه‌رێین و وادابنێین که ئه‌م
تاوانبارانه له‌سه‌رو داد گاکان و ده‌سه‌ڵاتی قانوون و خه‌ڵکی کرێکار‌و
به‌رهه‌م هێنه‌وه نین و هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند تاوان و که‌تنی تریان ئه‌نجام
نه‌داوه‌و دیارنیه خوشک و که‌سو کاری کاممان ده‌بنه قوربانی.
زۆر پرسیاری گرانترم هه‌ن،به‌ڵام وازیان لێدێنم و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵێم
ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی کوردستان چه‌ند هه‌ستیارن! هه‌ڵسوڕاوانی
مافی ژنان و هه‌مووکه‌سێکی دیموکرات و یان ئه‌وانه‌ی که‌سه‌رو بنی
نووسین و قسه‌کانیان مافی مرۆڤ و فیمینیزمه له‌کوێن؟بوون و سێکس و که‌سایه‌تی
خوشک و هاوسه‌رو هاوسایه‌و خۆشه‌ویست و کچ و دایکمان له‌به‌رانبه‌ر
مشتێنک هه‌وه‌سبازو که‌سانی نه‌خۆش و سه‌روسامان و ده‌سه‌ڵاتداردایه!
کام ڕێگاچاره‌مان له‌به‌رده‌مدایه،ناڕه‌زایه‌تی و به‌رپێگرتن و یارمه‌تیدانی
قوربانیه‌کان،یان له‌ناوبردن یان لاوانه‌وه‌ی قوربانیه‌کان و چه‌مانه‌وه
له‌به‌رده‌می تاوانباراندا؟.ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی قوربانی کوژو تاوانبار
په‌رستین! ئه‌مه نه‌خۆشیه چۆن و که‌ی ته‌قه‌لایه‌ک بۆ ڕزگاربوون ده‌ده‌ین؟!
سه‌رچاوه له‌م لینکه‌ی خواره‌وه کلیکبکه:*
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2325&Itemid=52
هۆڵه‌ند
Khadir8@Yahoo.com
|