خەباتی ژنان
و سەلماندنی توانایەکانیان لە لایەن کۆمەڵێک ژنی شۆڕشگێڕی
کوردستان لە بەرەی شەڕی (دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و
شام) شایەنی ستایش و رێزێکی یەکجار گەورەیە لە لای هەر
ئازادییخوازێکی کورد و تێکڕای میللەتانی جیهان، بەلام رزگاریی
ژنان هەر تەنیا بەوە نایەتە دی بەڵکە پێویستە ژنان بە هاوکاریی
پیاوانی یەکسانییخواز لە بەرەی شەڕی (نێو چوار دیواری ماڵان)یش
بێنە دەست تا ئەو کاتەی دوا بزمار لە تابووتی نێرسالاریی
دادەکوتن و ئیدی ژنان و پیاوان هەردووکیان وەک یەک دەبنە خاوەن
بڕیار و خاوەنی خۆیان لە تێکڕای بوارەکانی ژیان. |