٩\١\٢٠١١
ژنان له مه‌لا
ئاینییه‌کان تووڕه‌ن.

راپۆرتی: شوان سدیق
چالاکوانێکی پرسه‌کانی ژنان:
هه‌وڵده‌درێت ژنان بکرینه ئامانجێک بۆ
تیرۆرکردن.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مان:
کۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی مینبه‌ره‌کانه‌وه چه‌واشه کراوه.
ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ئه‌وقاف: نابێت
که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان ببنه هۆکاری دروستبوونی ئارێشه له
کۆمه‌لکه‌دا.
دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ژنان، هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و
ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان به‌دروشمی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری
خۆپیشاندانێکیان سازکرد، ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ئه‌وقافیش رایده‌گه‌یه‌نێت.
نابێت که سایه‌تییه ئاینییه‌کان ببنه هۆکاری دروستبوونی ئارێشه له
کۆمه‌لکه‌دا. سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رگری له‌مافی ئافره‌ت. پێیوایه کۆمه‌ڵگا
له رێگه‌ی مینبه‌ره‌کانه‌وه چه‌واشه کراوه.
"نا بۆ توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان، ئافره‌تان ئاشتی خوازن، به‌ڵی
ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت". مه‌هاباد قه‌ره‌داغی وه‌ک
چالاکوانێکی مافه‌کانی ژنان، به ده‌نگی به‌رز له‌نێو ئاپۆرٍایی ژماره‌یه‌کی
زۆر له ژنان و چالاکوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وای ده‌گوت. ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی ژنان و هه‌ندێک له رێکخراوه‌کان، له دوای ئه‌وه‌دێت، که
ماوه‌یه‌که هێرشی توند له‌لایه‌ن هه‌ندێک مه‌لای ئاینی له رێگای
مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان و بڵاوکراوه‌کانه‌وه، ناوی ژنان و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی
رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌نده‌نی به خراپ ده‌زڕێنن.
ره‌مزیه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌مین. له رێکخراوی لێکۆڵینه‌وه و زانیارییه‌کانی
جێنده‌ر له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان. راگه‌یاند "به‌ڕاستی ئه‌و
زروفه‌ی ئێستا تێیداین، هه‌ندێک که‌س هه‌ن به‌ئاشکرا دژایه‌تی که‌سایه‌تی
ژن ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ناو ناتۆری نه‌شیاویان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن،
به‌ئاشکراش به‌شێک دژی به‌خراوه‌کانی بواری ژنان ده‌وه‌ستنه‌وه هه‌تا
ببنه ئامانجێک بۆ تیرۆر کردنیان و ببنه به‌شێک له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا
هه‌مووی رقیان لێ ببێته‌وه و دژایه‌تیان بکه‌ن".
له ماوه‌کانی رابردوو، چه‌ند مه‌لا ئایینییه‌ک له شاری هه‌ولێر،
زیاتر له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "جێنده‌ر"، که له یاسای ژماره "14"ی وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری له مادده‌ی (دووه‌م) بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)دا هاتووه "بایه‌خدانی
تایبه‌ت به بواره‌کانی که‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و کارکردن
له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌لتووری جێنده‌ر، به‌مانای (جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی).
له‌سه‌ر ئه‌و وشه‌یه چه‌ند مه‌لایه‌کی ئایینی له هه‌ولێر هێرشیان
کرده سه‌ر په‌رله‌مان و داموده‌زگا حکومی و ئیدارییه‌کان، هاوکات ژنان
و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه، که
نابێت ئه‌و وشه‌یه لابرێت.
له‌لای خۆیه‌وه گه‌شه دارا، سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رگری له‌مافی ئافره‌ت،
رایگه‌یاند "داواکارییه‌کی سه‌رۆکی هه‌رێم و ناردنه‌وه‌ی یاساکه
فیتۆکردنی نییه، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی داوینه‌تێ یه‌که‌میان که لای به‌رین،
یاخوود بیهێڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ پێناسه‌کردنیدا. ئێمه له‌گه‌ڵ پێناسه‌کردنیداین،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه له رێگه‌ی مینه‌به‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه،
چه‌واشه‌کراوه، که ته‌فسیرێکی زۆرخراپی بۆ جێنده‌ر دروستکرا له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش رایه‌کی خراپ دروستبووه، له‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی
کوردستان، گوایه به‌نیه‌تی باش ده‌نگیان نه‌داوه به‌و وشه‌یه و هه‌وڵی
ئه‌وه‌ده‌ده‌ن فه‌ساد دروست بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگا. هه‌وڵی ئیمه به‌وشیوه‌یه
نیه به‌ڵکو ئێمه داوای یه‌کسانی نیوان ژن و پیاومان کردووه".
ماوه‌یه‌که له کوردستان، هه‌ست به‌وه ده‌کرێت، که هه‌ندێ له مه‌لاکان
ته‌ده‌خولی زۆر شت له کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن، هه‌ر جۆره که‌مته‌رخه‌مییه‌کیش
له‌به‌رانبه‌ر لێکۆلێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تییه ئاینییانه وه‌زاره‌تی
ئه‌و قاف، لێژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی کوردستان،
به به‌رپرسیار ده‌زانن. له‌و باره‌یه‌وه د. جیهان ئیسماعیل بنیامێن،
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، له لێژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی،
ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌رکی که‌سایه‌تییه دینیه‌کان له کوردستان،
رێز گرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه له نیوان چین و توێژه‌کاندا
نه‌ک دروستکردنی کێشه "ئیشی که‌سایه‌تی ئاینی گه‌یاندنی به‌ها ئه‌خلاقی
و ته‌ساموح و خۆشه‌ویستییه له نێوان هه‌موو خه‌لک له به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌ڕایی من نابێت هیچ که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی ببێته هۆکاری دروستکردنی
کێشه‌و ئارێشه‌کان له ناو کۆمه‌لگه‌دا".
"مافی ژنان له کوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات".
پێشتر ئه‌و له په‌رله‌مانی عێراق وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک کاری
کردووه، ئیستاش یه‌کێکه له هه‌ڵسوڕاوی پرسه‌کانی ژنان و ئافره‌تان،
تانیا ته‌لعه‌ت په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، ره‌خنه له ره‌وشی
ئێستای کوردستان و عێراقیش ده‌گرێت که پێیوایه مافه‌کانی ژنان به‌ره‌و
دواوه هه‌نگاو ده‌نێن. تانیا وه‌ک خۆی وتی "ره‌وشی ژیانی ئافره‌تان له
عێراقدا به‌گشتی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. بۆنموونه نه‌بوونی ئاماده‌یی
ژنان له کابینه‌ی نوێ حکومه‌ت، ئه‌وه‌ش بێ ئومێدییه‌کی دروستکردووه،
له‌لای ژنان که‌وایکرد ئه‌وان هه‌ست به‌وه بکه‌ن، که‌س نییه داکۆکی
بکا له مافه‌کانیان به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی
مافه‌کانی ژناندا نین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت واهه‌ست
ده‌که‌ین، مافه‌کانی ژنان لێره‌ش به‌ره‌و دواوه ده‌چێت، به‌تایبه‌تی
ره‌تکردنه‌وه‌ی یاسایی رۆشنبیری که له‌سه‌ر یه‌ک وشه هه‌ڵایه‌کیان
دروستکردووه. که به‌داخه‌وه به‌هه‌ڵه ته‌فسیریان کرد".
"پێویسته شه‌ریعه‌تی ئیسلام خۆی بگونجێت".
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ژنان و زۆرێک له چالاکوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
دژ به مه‌ترسی سه‌رئازادییه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی که سه‌رله‌بانی
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 5. 1. 2011 رێکیانخست، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی
ئێمرجنسی شاری هه‌ولێر، بۆ پێش په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌هات،
که مه‌لافه‌رمان ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی ماجیداوا، له کتێبیکیدا به‌ناوی
راستییه‌کی ونبوو، هێرش ده‌کاته سه‌ر چالاکوانێکی پرسه‌کانی ئافره‌ت،
بۆیه له یه‌کێک له‌لافیته‌ی خۆپیشانده‌راندا نوسرابوو "نامیلکه‌ی
راستیه‌کی ونبوو، درۆیه‌کی هه‌ڵبه‌ستراوه". له رێپێوانه‌که‌دا،
هاوشان ژماره‌یه‌کی زۆریش له پیاوانی رێکخرا و حیزب و لایه‌نه‌کانی دی.
ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوون. ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ڵوێستی ژنانیان به
ره‌وا ده‌زانی.
هونه‌رمه‌ند لالۆ ره‌نجده‌ر که یه‌کێک بوو له خۆپیشانده‌ران گوتی "خۆشی
بێ و ترشی بێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ شه‌ریعه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا خۆی
بگونجێنێـت، من ناڵێم با خۆی ته‌سلیم بکات، به‌ڵام ده‌بێت کراوه‌ییه‌کی
تێدابێت، وه‌ک چۆن له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌کان هه‌یه، که‌چی وه‌ک
کۆمه‌ڵێک مه‌لای ئێره ته‌سک بین و تاریک بیننین"، لالۆ ره‌نجه‌ر ئه‌وه‌شی
گوت "پێویسته مه‌لا ئاینییه‌کان ئه‌و دۆخه‌ی که ئێستا هه‌یه رۆژ به‌رۆژ
به‌ره‌و پێش چوون ده‌ڕوات، ئه‌وان خۆیانی له‌گه‌ڵ بگونجێنن، واته ده‌بێت
ئه‌و دۆخه‌ی که ئیستا هه‌یه پێی رازیبن".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|