٢٧\٣\٢٠١١ ژنان و بڕیارەکانى حکومەت.
رەنگە هەندێک کەس پێیان وابێ ژنان لە ماڵەکانیان خاوەن بڕیارن و هەر بڕیارێک بدەن پیاوان ملکەچى دەبن، بەلام لە راستییدا ئەو جۆرە بڕیارانەى کە پەیوەندیی بە جوانکاریی ناو ماڵ و رازاندنەوەی هەیە پیاوان هیچ بڕیارێکیتریان پى نەبێ ئەنجا جێگهى خۆى دەگرێ، ئەوهش دەگەڕێتهوە بۆ ئەوەى ژنان زۆربەى کاتەکانیان لە چواردیوارى ماڵهکانیان بەسەر دەبەن. تەنیا مافى ئەوهیان هەیە کە بڕیار لەسهر رازاندنەوە و چۆنیەتى بەرێوەبردنى ماڵەکانان بدەن، بڕیارى کڕینى کاڵاکانى ناو ماڵیش ئەگەر لە لایەن پیاوەکانیان پەسەند نەبێ، بە دڵنییاییەوە رێگریی لێ دەکەن، زور جاریش بە بێ ئەوەى دیالۆگ و لە یەکگەیشتن هەبێ لە نێوانیان پیاو بڕیارى خۆی دهدا.
پێویستە رێکخراوەکانى ژنان ئەو دەزگا و سەنتەرانەى لە بوارى خزمەت بە ژنان کار دەکەن هەوڵ بدەن کە حکومەت زیاتر زەمینە بۆ دامەزراندنى ژنان برەخسینێ و رێژەى زیاتر بۆ ژنان تەرخان بکرى بۆ دامەزراندن، چونکە پیاوان کەمتر بێکار دەبین و دەتوانن لە هەموو شوێنەکاندا کار بکەن، بەو پێیەى کە پیاوان زیاتر لە دەرهوهن بۆیە هەلى کارکردنیان زیاتر بۆ دەرەخسێ. ئێمهى ژنان چاوەرى بڕیارى حکومەتین کە لە چوارچێوەى ماڵهکانمان دەرمانبێنن و بەشدارى پرۆسە کارگیرییەکانى ولات بکهین و لە بڕیارداندا پێگەمان دیار بێ.
|