ژن .. ئاوێنه‌یه.

دڵشادی عومه‌رکاکی
هه‌ڵبه‌ته ژنی کوردم مه به‌سته،
شه‌ره‌ف په‌رستی شتێکه‌و شه‌ره‌ف به‌رزی شتێکی تره شه‌ره‌ف پارێزی به
به‌هانه‌ی داماڵینی ژن و کچی کورد له .. هه‌مووئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌کانیان..بێ
شه‌ره‌فییه.
شه‌ره‌ف ئه‌و ئازادیه‌یه بێ ترس و ته‌وس له شه‌قه‌ی باڵ .. ئه‌دات
وشه‌ره‌ف له‌گه‌ڵ مێژودا له گۆڕاندایه. تۆ ته‌ماشای ژنی کوردکه..ژنیکوردوستان..پاشان
ته‌ماشای ژنانی عه‌ره‌بستان وئێران ئه‌فغانستان و هیندوستان وپاکستان
ژنی تورک وئه‌رمنه‌ستان که،ئازادی ژن له ده‌ستی خۆیدایه.. ژنی کورد
بۆ ئازادیه‌کانی خۆی جه‌نگاوه‌ره ،تائێستاش ئه‌گه‌ر یاسای له پشته‌وه
نه‌بێ ژنی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن له ئه‌وروپاو.. ئه‌مریکا کۆیله‌ی ده‌ستی
سه‌رمایه‌داری وسۆسیالیزمه.
له جیهانی ئیسلامگه‌ریشدا ..ژن دوژمنی خۆیه‌تی،ژن زه‌عیفه‌یه
وناتوانێ زه‌عیفه نه‌بێت..ئیدی ڕژێمی باوک سالاری وپیاو سالاری له
جوگرافیای هه‌مو ئایدۆلۆژیه‌کاندا تۆنی خۆیان هه‌یه
غه‌می کۆیله‌کردنی ژن و غه‌می لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف غه‌مغه‌می
ژنه..ژنی کورد نه‌ک ته‌نها له خه‌یاڵدا.. له واقیعیشدا،، خه‌ونی سه‌ربه‌ستی
گه‌وره‌تر بوه له‌پێش چاوی،هه‌رگیزاو هه‌رگیز ته‌سلیم به شه‌ره‌ف په‌رستی
و شه‌ره‌ف پارێزی نه بوه‌نیشانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ش ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی
ژنی کورده بۆ.. مافه‌کانی سه‌رسه‌ختی وجه‌نگاوه‌ری ژنی کورده..لاساری
و وه‌رچه‌رخانی ژنی کورده بۆئازادی و به‌ده‌ست هێنانی ماف.. مافه‌کانی
ژن..دایکی کوردسه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌یامه‌یه..دایکی، کورد دایکێکی
ئازاوڕو سوره ڕوسور به‌کوردایه‌تی ڕوسور به جه‌نگاوه‌ری ڕوسور
به‌شه‌ره‌فمه‌ندی وخۆڕاگری ،دایکی کورد هه‌رگیزته‌سلیم به‌مێژوی
گشتگیری که‌لتورو باوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات نه‌بوه ،ده‌سه‌ڵاتیبێ چاره‌یی
،ده‌سه‌ڵاتی باو‌و ده‌سه‌ڵاتی باو‌و..ئاینی په‌روه‌رده
کردن ونیشتمانپه‌روه‌ری لا گرنگتر بوه له‌هه‌مو یاسا‌و نه‌ریته‌کان به
درێژایی مێژوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ژنی کورد ته‌سلیمی ئه‌و گشت گیریه
نه‌بووه که ژنانی دی گه‌لان چونه‌ته ژێر باڵی من باسی ژنی کورد ده‌که‌م
باسی ئه‌و ژنۆکانه ناکه‌م که وه‌ک نه‌عامه سه‌ری خۆیان به‌ژێرگڵه‌وه
ده‌که‌ن ژنێتی وکچێتی خۆیان ده‌کوژن ..بۆخاتری ژیان ژیانی کۆیله یه‌تییان
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی پیاودا پیاوانی شه‌ره‌ف پارێز‌و پیاوانی ئه‌فسانه‌کانی
مه‌رگدا، ئه‌وان ته‌نها به‌جه‌سته ژنن، ئه‌وانه‌ی له توفه‌نگ ده‌ترسن..توفه‌نگێ
که بیان کوژێ و خوێنی جه‌سته‌یان خاڵی کاته‌وه،
من باس له‌و
ژنانه ده‌که‌م که وه‌ک تفه‌نگ وان ،ئازادی نه‌ک بۆ خۆیان بۆ گه‌له‌که‌یان
له باڵای توفه‌نگدا ده‌بینن ، ئه‌و ژنانه،لێیان مه‌ترسه
ژنی کوردن،ئه‌وانه‌ش که ده‌ست بۆ وشه ده‌به‌ن، بۆ جوانی و
بۆئازادی بۆ داگیرساندنی چراکانیان ده‌به‌ن ئه‌و ژنانه‌ی که
باوه‌ڕیان به خه‌نده‌و پێکه‌نینه..من باس له ژنه چاو گه‌شه‌کان
ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ی له نێو زبڵدانی مێژودا
بۆ ژنه‌کان ده‌گرین.. ئو ژنه به‌شه‌ره‌فانه‌ی زوخاو ده‌خۆنه‌وه،ئه‌و
دایکانه‌ی خۆشی و
خۆشنودیان که‌متر دیوه به‌خته‌وه‌ری و خۆنه‌ویستییان به‌خشی
ژنی کوردله‌ژێر مێژوی تاریک‌دا سیمای تاریکه‌و له ڕوناکیدا ڕون
ڕون وه‌ک کچه چاوگه‌شه‌کانی کوردوستان ،وه‌ک ژنه شۆخه‌کان، وه‌ک
دایکه میهره‌بانه‌کانی هه‌مومان .
دواجار مه به‌ستمه، بڵێم ژنی کورد ئاوێنه‌یه
ئاوێنه‌ی به‌رامبه‌ری.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، که به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌ندێ ناله باره
هێشتاکه ژنی کورد..هه‌ر ئاوێنـــه‌یــــــه.
delshad94@hotmail.de
|