١٩\٤\٢٠١٣
ژنبوون لە
ئیسلامدا تاوانە!
- سەبارەت بە ڕووداوەکەی شاری مەریوان! -

حەمە غەفور
ژنبوون، لە ئیسلامدا تاوانە! ژن لە قورعاندا سەنتێزی سووکایەتی
و بە کەم سەیرکردنە! ژن لە سەرتاپای ئایدیۆلۆژی ئیسلامیدا دەرەنجام بە
مرۆڤ دانانرێ. هەر لەوێشەوەیە کە ٢ دوو ژن بە یەک شاهید ئەژمار ئەکرێ!
ژن لە ئیسلامدا بە "حەشارگەی شەیتان" ناوزەد کراوە، بۆیە بەگوێرەی
شەریعەتی ئیسلام، یەک پیاو هەقی پێدراوە لە یەک کاتدا چەندین ژنی هەبێ!!
لە کاتێکدا سەرجەمی هزری پێشڕەو، جیهانی
شارستانی، بە پانتایی گۆی زەوی ژنان بە
سەرچاوەی مرۆڤبوون و
پەرچەمی میهرەبانیی و
بە ئەمەکیی و دڵسۆزیی تەماشا
ئەکەن! بەم پێیە کەواتە ئیسلام
مادامەکی بەو جۆرەی باسکرا تەماشای ژنان
ئەکا، ئەکەوێتە ناکۆکیی
راشکاوانە لەگەڵ مرۆڤ، لەگەڵ مێژووی
درەخشانی مرۆڤ، لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی مرۆڤی
تەندروست! هەموو ئەمانەش پێمان ئەڵێن؛ سووکایەتیکردن
بە ژنان، بێ ئەملا
و ئەولا سووکایەتیکردنە بە پیاوانیش،
شکۆشکاندن و گاڵتەکردنە بە
مرۆڤایەتیی! بە
هیچ وێناکردنی واتا گەوهەرییەکانی ژیانە!
کەواتە مەرجی سەرەکیی رزگاریی ژنان هەڵگرتنی
دەستی ئایینی ئیسلامە بەسەر سەری ژنان، منداڵان،
بەسەر سەری پەروەردە و فێربوون
و بەسەر سەری کۆمەڵگا و دەسەڵاتەوە!
جودایی ئایین لە دەوڵەت
و لە پەروەردە و فێربوون، دروشمێکی
پڕاوپڕی سەردەم و
فرەجۆریی و ئازادیخوازانەیە!
ژنان و پیاوان پێکەوە ئەتوانن کۆتاییبێنن
بە هەڵاواردنی نێوانیان. کردەییە و
پێویستییەکی ژیانیشە، ژنان
و پیاوان بەرامبەر بە شکۆشکاندن سووکایەتیپێکردنیان،
لە لایەن هەر هێز
و ئاراستەیەکی سیاسیی و ئایینییەوە بێ،
هاوڕا و هاوڕێ و
یەکگرتوو بن! رزگاریی
ژنان لە کۆیلایەتی پیاوان، نوخشەی رزگاریی
پیاوان و کۆمەڵگایەکانیشمانە!
١٨\٤\٢٠١٣
ماڵپهڕی حهمهغهفور
|