٢٨\٨\٢٠١٠
ژنێک.

سه‌ریاس قه‌ره‌داغی
ژنێک ناسک‌تر له
ڕه‌نگی ئاو
ته‌نکتر له هه‌ناسه‌کانی نه‌وره‌س
ڕه‌نگاڵه‌یتر له په‌لکه زێڕینه
پاکیزه‌تر له مه‌ریه‌م
فێنکتر له شنه‌کانی سپێده
بۆنخۆشتر له گوڵه‌کانی فیرده‌وس
ئارامتر له که‌ناره‌کانی دڵنه‌وای
ئه‌و.... ژنێکه
ڕه‌قتر له به‌ردی که‌نار ده‌ریا
توڕه‌تر له ڕه‌شه‌باکانی قه‌ده‌ر
ئاڵۆزتر له دیواره‌کانی عه‌ده‌م
دورتر له بیابانه‌کانی ڕۆح
ڕه‌نگ زه‌رد تر له ساته‌کانی غروب
ئه‌و.... ژنێکه چڕتر له سنه‌وبه‌ر
ئاڵتر له کازێوه
ئه‌و ژنێکه وه‌چه‌ی بارانه
ئه‌و ژنێکه سه‌فه‌رکانی خۆی ده‌به‌خشێته هه‌تاو
ئه‌و ژنێکه گه‌مه له نێو مه‌مله‌که‌تی خه‌یاڵه‌کانی مندا ده‌کات .
له نێوان په‌نجه‌کانی من و پرچی ئه‌ودا سنورێک هه‌یه
له‌نێوان له‌زه‌ته‌کانی من وئازاره‌کانی ئه‌ودا خه‌یاڵێک هه‌یه
له نێوان هێلانه‌کانی من و باڵه‌کانی ئه‌ودا سه‌فه‌رێک هه‌یه.
ژنێک هه‌موو سپێده‌یه‌ک ڕامده‌چڵه‌کێنێت و
خوانه ماچێکم بۆ ساز ده‌کات
ژنێک هه‌موو نیوه ڕۆژێک جه‌نگێک به‌رپا ده‌کات و
خوێنی منی تیا ده‌ڕێژێت
هه‌موو ئێوارانێک به‌ر له‌وه‌ی هه‌تاو هه‌گبه‌که‌ی خۆی بپێچێته‌وه
ئه‌و پێشتر له تیشکه‌کان
ماڵ‌ئاوایم لێده‌کات ،
ژنێک شه‌وانه تابان ئاسا
ده‌رگاکانی شه‌وه‌زه‌نگ داده‌خات
ژنێک گورجی که‌و ڕه‌فتار گوزه‌ر ده‌کات و
ئه‌م لاله زاره‌ش باران ڕێژده‌کات
ژنێک که من هی ئه‌وم و
ئه‌ویش هی منه
ژنێک جوانتر له ئاسمان
پیرۆزتر له خوا
به‌د مه‌ستر له سه‌رخۆشه‌کانی کۆڵان
ژنێک که له گریانه‌کانم ناگات و
گوێ له ئاوازی ناڵه‌کانم ڕاناگرێت
ژنێک که من خۆشم ده‌وێت
له نێوان لێوه‌کانی من و ماچه‌کانی ئه‌ودا
باوه‌شه‌کانی من و ئامێزی ئه‌ودا
هه‌ناسه‌کانی من و سینه‌ی ئه‌ودا
مانایه‌ک نامێنێت بۆ جودای
ڕێچکه‌یه‌ک نامێنێت بۆ فیراق
ده‌روازه‌یه‌ک نامێنێت بۆ دابڕان
په‌رده‌یه‌ک نامێنێت بۆ ڕوت بوونه‌وه
ئاسمانێک نامێنێت بۆ ماندوو کردنی باڵه‌کان.
saryasy@hotmail.co.uk
|