١\٢\٢٠١٠ ژنێک بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئێراق به وێنه و ناوی هاوسه‌ره‌که‌ی ریکلام بۆ خۆی ده‌کا !!!
دارا ئه‌حمه‌د
ئێستا گونجاوترین بارودۆخ له کوردستانی باشوور له ئارادایه بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاریست، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکارا‌نیشه‌وه له‌پێناو هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبیی و که‌سیی خۆیان نه‌ک هه‌ر نایه‌نه‌وێ و نا‌وێرن راپرسییه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان رابگه‌یه‌نن بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان.. به‌ڵکه ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام له کۆششی ئه‌وه دابوونه ئێراقی له‌رزۆکی شۆڤێنیسته‌کان و کۆنه‌په‌رسته دینییه‌کانی شیعه و سونه بخه‌نه‌وه سه‌رپێی خۆی و ئاوای بکه‌نه‌وه، به هه‌رچی جۆرێکیش هه‌یه خه‌ڵکی کوردستان ناچار ده‌که‌ن ده‌نگ به‌و کاندیده کوردانه‌ی سه‌رکرده‌کان بده‌ن که بچن له‌ته‌ک ئه‌و کاندیدانه‌ی ئێراق په‌رله‌مانێکی دینیی و تائیفیی و خێله‌کیی و دژه دیموکراتیی له به‌غدا پێکبهێنن و هێنده‌ی تر کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌بار ببه‌ن، فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه یه‌کێکه له‌و سه‌دان کاندیدکراوانه‌ی ئێراق که بێگومان زۆربه‌یان ئاستی رامیاریی و باوه‌ڕبوونیان به ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ڵانی ئێراق له‌و باشتر نییه ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بن:
١\٢\٢٠١٠ dara@emrro.com
|