٥\٢\٢٠١٦
ژنێک جوانیی لێ دەتکێ.

هەنگاو ئازاد
بە روح یا بەدەست عیشقت راژەنم؟
بە چاو یا بە دڵ لە تۆ بڕوانم؟
بە تەقەتەقی پێڵاوەکان بلاوێمەوە
یا بە مەکری سەر زارت؟
ژووری خۆشەویستییم
بە پڕچت رۆشن کەم
یا بە خەندە و هاوارت؟
بەر لە ناسینت،
من گرینۆکێکی خەندە لێ دزراو بووم
تۆ هاتی ژیانت پێم بەخشیەوە
لە کاتێکدا دەورم بە خەم تەنرابوو
هیوا و خەندەت پێم چنیەوە
سوپاس بۆ تۆ ئەی ژنی میهرەبان
منيشت وەک خۆت پڕکرد لە وشەی جوان.
hangawazad@outlook.com
|