٢٨\٥\٢٠١٢
ژنێک دڵی ناوه به
دڵی من.

هێرش
رهش
ئەی ژن..
دەم بنێ بە دڵی باران..
ئەو دەمەی دەستنوێژ
بە فرمێسکت
هەڵدەگڕم...
ئــەی ژن
داری محیبەتی تۆ
سەدەیەک سێبەرم پێ دەبەخشێ و
دەمکەیتەوە بە خۆم..
گەڵای پایزم بۆ رادەخەی و
لە ژێڕی ئەم خەوێنی.
ئەی ژن
هێشتا زوو بوو ئەوەی ببی بە باران
ئاخر دەریا نەماوە بە دواتا نەگەڕێم
جارێک دەبی بە نەورەس و
تاریکییم لێ تێک
دەدەی
جارێک لە ناو چاوما دەست لەملانێی
تەنیایم دەکەی..
ئەی ژن
رێگاکانی چوونە
ناو دڵت
زۆرن....
من لەودیو هەست و سۆزەوە
خۆشم دەوێی.
ژن..
هێندە لە سمانی پیاودا
دووکەڵی هەڵمژی
کە پیاویش لەدایک دەبێ بۆنی خۆڵی
غەدری خۆی لێدێ.
ئەی ژن
بمهێنەوە قسەکردن
ئەو کاتەی لەودیو دەرگای ژیان
مەڕگێک بۆ ئاوابوونی
تەنیایی دەخولقێنم.
بمبوورە ئەی ژن
نەمتوانی دەستت بگرَم و
بتبەم بۆ سەر
مانگ
تا هەرگیز ئاوابوون
نەبینی.
٢٠١٢
wwhersh@yahoo.com
|