٢٤\٢\٢٠١٣
ژنێکی فێمینیست
دەتوانێ پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بکا؟
هادلی فریمن
وەرگێڕان لە فارسییەوە: شلێر باپیری
ئایا ژنانی فێمینیزم دەتوانن پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بکەن؟ یەکێک لە
دڵ نیگەرانیەکانی فێمینیزم، ئازادیە و یەکێک لە بەربەستەکانی ئازادی،
مافی هەڵبژاردنی پۆشینە.
لە پێکردنی پێڵاوی پاژنە بڵند تەنیا لە کاتێکدا قەدەغەیە کە بۆ ژنان
نیشانەی ئەوە بێ "ها تۆ بەکەڵکی چی دێی، جگە لە چێشت لێنان و
پاککردنەوە بەکەڵکی هیچ نایەی، بۆیە بێ زەحمەت بچۆ چایەکمان بۆ بێنە"،
جگە لەم حاڵەتە لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز هیچ کێشەیەکی نییە و وەک
پۆشینی هەر جلێکی دیکەیە، ئەڵبەتە دەکرێ ناڕەزایی هەبێ کە ئەوە پیاوانن
بڕیار دەدەن چ شتێک ژنانەیە و بۆ ژنان جوانە و ژنان هان دەدەن کە بۆ
گۆڤارەکانی پیاوان جل بپۆشن و ژێست بگرن، بەڵام ئەم باسانە هیچ
یارمەتیەکی فێمینیزم نادات، بە شێوەیەکی دیکە "سەگی نوستوو وەخەبەر
نەهێنین".
فێمینیزم هیچ کات باسێکی ئاڵۆز نیە، بە واتا سادەکەی فێمینیزم مانای
یەکسانییە و تەواو. ئێستا کە لە فێمینیزم تێبگەین قسەیەک دیکە
نامێنێتەوە.
پرسیاری لەم شێوەیە لە واژەی فێمینیزم کەم نییە، چ شتێک فێمینیزمە و چ
شتێک فێمینیزم نییە؟ زۆر ئاسان دەبووەوە ئەگەر فێمینیزمەکان
ماڵپەڕێکیان کردبایەوە و وەڵامی ئەم پرسیارانەیان دابایەوە کە بۆ نمونە،
بۆچی و لە چ کاتێکدا سود وەرگرتن لە پشتەچاو فێمینیزمە و بەڵام سود
وەرگرتن لە ماسکارە نا، بەڵام شتێکی لەم شێوەیە روونادات.
زۆر بینراوە، کە رەفتارێکی سێکسی بۆ کەسێک پێویست بووە، بەڵام بۆ
کەسێکی کە، نیشانەی سەرکوت و زوڵم و پیاو سالاری بووە؟ بۆچی؟ چونکە
ژنان تەنیا ژن نین، بەڵکو تاکی لە یەک جیاوازن، بە تایبەتمەندی شەخسی و
رەفتار و داخوازی جیاوازەوە. چ بگا بەو کەسە هۆشیارانەی کە لە شوێنی
پێویستدا دەتوانین بڵێین کە کام هەست و نیاز لە کۆمەڵگەی پیاوسالانەوە
بەسەریاندا سەپێنراوە وکامەیان نیازی شەخسی خۆیانە.
کەواتە باسی فێمینیزم لە رووکەشی گشتی "یەکسانیە" و لە نیوەڕۆکدا "وەک
هاوسەرگیری، ئارەزووی سێکسی، پاژنەی پێڵاو...". لە بازنەی هەڵبژرادنی
تاکەکەوە دەگونجێ. ئەو هەڵبژرادنە هەر چی بێ جێگەی رێزە.
فێمینیزم رێز لە مافی هەڵبژرادن بۆ ژنان دەگرێت و ئایا ژنان دەتوانن
پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بکەن یان نا، بەشێکە لەو مافی هەڵبژرادنە. من
خۆم پێڵاوی پاژنە بەرزم خۆش ناوێ.
هەر چەندە لە تەمەنی بیست ساڵی تا سی ساڵی هەمیشە پێڵاوی وام لە پێ
دەکرد کە باڵامی دە سانت بەرزتر دەکرد و هەستم دەکرد بە باڵای بەرزەوە،
دنیا جۆرێکی دیکەیە.
هەر چەند ئەو هەستە چەند خولەک زیاتر درێژەی نەدەکێشا، چونکە بەو
پێڵاوانەوە نەمدەتوانی جگە لە کەوتن و هەڵەنگوتن بیر لە شتێکی دیکە
بکەومەوە، بەڵام ژنانیکێش دەناسم وا بیر دەکەنەوە کە لەپێکردنی پێڵاوی
پاژنە بڵند هێزیان پێ دەبەخشێ و هەست دەکەن بە پێڵاوی پاژنە تەخت وەک
مراوی بە رێگەدا دەڕۆن، لە کاتێکدا کە بۆنەیەکی تایبەت لە گۆڕێدا نییە
سوود لە پێڵاوی پاژنە بڵند وەردەگرن.
بەڵام من یەکێک لەو ژنانە نیم، پێڵاوی پاژنە بەرز زیاتر لە ئەندازەی
خۆی فانتیزیە و کەمتر دەتوانم بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە هەست بە
ئاسودەیی بکەم، لەو بۆنانەی کە پێڵاوی پاژنە بەرز لە پی دەکەم لە جێگەی
خۆم دادەنیشم و سنووردارم دەکاتەوە و ناجولێم.
لە کاتێکدا کە بمهەوێ پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ بکەم، خۆم بە پاژنەی سێ
سانتی رازی دەکەم، پێڵاوی پاژنە بەرز لە کاتێکدا لە پێ دەکەم کە لە
میوانیەک بم و دابنیـشم، چونکە بە و پێڵاوانەوە ناتوانم دووری سەد میتر
بۆ تاکسی گرتن بڕۆم چ بگات بە سەما کردن.
دەزانم زۆربەی ژنان ناتوانن ئەوە لە مێشکیاندا بگونجێنن کە بە پێڵاوی
پاژنە تەخت لە دەرگای ماڵێ بچنە دەرێ و هەست بە شپرێویی دەکەن، لە
لایەکی دیکەشەوە بۆ هێندێکیان پاژنە هەر چەندە تەخت بێ هەر پێیان زیادە
و جگە لە پێڵاوی پاژنە تەخت ناتوانن هەست بە ئاسودەیی بکەن.
بەڵام خاتوونە ئازیزەکان، قسە ئەوەیە، کە ئێمە هەموو مافێکمان هەیە
ئەندازەی پاژنە پێڵاوەکانمان دیاری بکەین، من لە پێڵاوی پاژنەی سێ
سانتی هەست بە ئاسوودەیی و باوەڕ بەخۆبوون دەکەم و لە هەمووی گرینگتر
هەست دەکەم کە خۆمم، شتێک لەو هەستە فیمینستیتر پەیدا نابێ.
ماڵپەڕی شلێر باپیری
|