ژنێک له گڕ .
به‌ندی عه‌لی که‌ڕۆژگاری سه‌ختی غوربه‌ت ده‌ستی حه‌سره‌ت یه‌خه‌ت ئه‌گرێ که‌شه‌وگاری تاری میحنه‌ت له‌ژانی دڵ ، خه‌وت ئه‌زڕێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
که‌په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌کانت به‌ڕووی عیشقا کڵۆم ئه‌درێ که‌به‌ربه‌ستێ له‌سه‌ر ده‌ریای خۆزگه‌کانت هه‌ڵ ئه‌به‌سترێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
که‌نێرگزی عومری جوانیت بۆ فرۆشتن چه‌پک ئه‌کرێ که‌که‌روێشکه‌ی ده‌شتی زولفت له‌نێو کفنی حیجاب ئه‌نرێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
که‌ته‌رمی ئازادی به‌ره‌و گۆڕستانی نه‌ریت ئه‌برێ که‌زه‌ڕنه‌قوته‌ی ئومێدیش هه‌ر له‌هێلانه‌دا ئه‌مرێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
قه‌ده‌ر ته‌نیا یاخی بوونه وه‌ک شه‌پۆلی ده‌روونی زێ له‌گابه‌ردی هزری ئه‌نتیک له‌وه‌همی پڕ کێچ و ئه‌سپێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
چاو دامه‌خه‌و سه‌ر هه‌ڵبڕه به‌چرپه‌ی پڕ شه‌رم مه‌دوێ گوڵی ئاوات له‌پێ ده‌شتی دێمی مه‌رگا ، نه‌نگه بڕوێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لێ ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ
ئه‌ی شۆڕه‌بیی حوزن و ئازار ئه‌ی گوڵه ژن ، مرۆڤی مێ پاوانه‌کانی به‌دبه‌ختی به‌خۆ کوشتن که‌ی ئه‌پچڕێ له‌بن گڕ بارانی غه‌درا وه‌ک مه‌لی ته‌ڕ هه‌ڵمه‌کوڕمێ .
جینیوه‌ری 2008
|