١٤\١١\٢٠١٣
ژنێک له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن دایه له نێوان کوردستان و
سوێد.
ئاواز
ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه له
منداڵییە‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی
له وڵاتی سوێد نیشته‌جێن پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی
ده‌کات له‌گه‌ڵ پیاوێکدا دواتر ده‌بێته دایکی منداڵێک، به‌ڵام به
هۆی نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی پاش ماوه‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه.
له دوای جیابوونه‌وه‌ی له
هاوسه‌ره‌که‌ی له ژێر گوشار
و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵی باوکی ناچاری ده‌که‌ن
به‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان له‌گه‌ڵ
مناڵه‌که‌یدا له ماڵی خزمێکی خۆیان به
ناچاریی ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ئاواز بۆ جارێکی تر
له کوردستانیش ده‌که‌وێته‌وه ژێر
گوشار و زۆرلێکردنه‌وه به‌وه‌ی که
ده‌بێت هاوسه‌رگیریی دووه‌م بکاته‌وه
ئاوازیش ره‌زامه‌ند نابێت به‌و داوایه هه‌ر
بۆیه ده‌که‌وێته ژێر
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنه‌وه له لایه‌ن که‌سوکاریەوه
له کوردستان و له
لایه‌کی تریشه‌وه ماڵه‌باوکی له
وڵاتی سوێده‌وه.
بۆز انیاریی
پتر له‌سه‌ر ئه‌م
کێشه‌یه.
ڕاوێژکاریی کێشه‌کان له
سه‌نته‌ری نی‌نا به ماڵپه‌ری نینای
راگه‌یاند:
ئێمه له رێگه‌ی
فه‌رمانگه‌ی سۆسیالی سوێده‌وه ئاگادارکراینه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌که‌ی
ئاواز که ژیانی له
ژێر مه‌ترسیی
دایه له
کوردستان هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییمان
کرد به ژنه‌که‌وه له
کوردستان و ڕێوشوێنی پێویستمان گرته‌به‌ر
بۆ چۆنیتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
سوێد و هه‌ر
به گەیشتنی بۆ
فرۆکه‌خانه وه‌رمانگرت و خۆی و منداڵەکە‌یمان
له په‌ناگه‌یه‌ک نیشته‌جێ کرد.
چونکه ناوبراو له سوێدیش ژیانی له
ژێر ههڕه‌شه
دایه و
نابێت ته‌نانه‌ت بچێته ئه‌و شاره‌ش که
ماڵی باوکی نیشته‌جێن تێیدا هه‌ر
بۆیه له فرۆکه‌خانه‌وه
خۆمان وه‌رمانگرت و تاکو ئێستاش به‌دواداچوون
به‌رده‌وامه بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی.
١٢\١١\٢٠١٣
سه‌نته‌ری نی‌نا / له سوێد
nina.ikkr@hotmail.com
|