٥\٢\٢٠١٠
ژنێک لە کەس ناچێ و لە سوێدەوە
بە ئاسمانى کەرکوکدا دهفڕێ.

نیهاد جامى
جەستە لەنێوان پاکیزەى و گوناه دەکەوێتە کوێوە؟ ئایا جەستە گوناهبارە
یاخود بێگوناهە؟ هەڵبەت چەمکى پاکیزەیى چەمکێکە زیاتر دەتوانین
بیسەپێنینە سەر رۆح نەوەک جەستە، چونکە جەستە ئارەزوویەکى قووڵى هەیە
بۆ ژیان، بۆیە جەستە گوناهبارە، بەڵام پرسیارەکە لەوێدایە جەستە بەچى
گوناهبارە؟ جەستە گوناهبارە بە پاکیزەیى.. چونکە بووە بە هەڵگرى
گوناهەکانى پاکیی، بۆیە جەستەى گوناهبار
جەستەیەکى پاکیزەیە.. جەستەیەکە بێلایەن نییه
لەغەریزە سرووشتیەکانى بوون، ئەو لەناو پرۆسەیەکى ئاوێتەبووى سرووشتە
بە هەستە مرۆییهکان، بۆیە سەرەنجام دەبێ بە
گوناهبار، گوناهەکەشى بەرهەمى ئەو دۆخە سرووشتیەى بوونە، کە ئاوێتەى
پاکیزەیى دەبێ بۆیە گوناه دێنێتە ناو خۆى.
هەندێکجار بیرکردنەوە لەوەى ڕووبەرووى دەبینەوە ئاخۆ خەیاڵێکە
و ئێمە هاتووینەتە ناو مەملەکەتى خەون یاخود ئەوە هاتنەدى
ساتەکانى منداڵییه کە لە
گەورەبوون ژنى ناو خەونەکان.. ژنى شارە ڕەنگاوڕەنگەکان ئەو
ژنانەى لە بنەڕەتدا ئەوان دەمەو عەسران
بەڕووبارى شیر خۆیان دهشۆن و
لەبەردەم قاپى شەراب خۆیان بۆ بیرکردنەوە لە
شەوێکى تاریک دهپارێزن بەوەى ئەوان ژنانێکن نایەنە ناو دنیاى
ئێمە، کاتێک یەکێک لەو ژنە دەگمەنانە دهدۆزینەوە ئەو ژنانەى لەسەر
زەوى ئێمە بوونیان نییه، بەڵکو لەوێن..
لەناو ئەستێرەو هەورەکان دەردهکەون، بەڵام من ئەوم یەکەمجار لەناو
میلۆدى گۆرانیەکدا دۆزیەوە، کاتێ لەناو ێۆلۆى کەمانجەیەکدا لەسەر
ئاوازى فلامینگۆ سەماى دهکرد، ئیقاعى دنیاى خێرا کردبوو، بێئەوەى
بمەوێ جارێکیتر هەموو خەونەکانم لەناو سەماى ئەودا دهبینم، ئەو پێم دهڵێ
کەچەندین کێشوەر لێرە دوورە.. کەچى واتێدهگەم ئەو هێندەى دەنگى
گۆرانیەکە لێمەوە نزیکە، دەرگا کیلۆن دراوەکەى رۆحى خۆمى لێدەکەمەوە تا
بێت لەگەڵمدا گهشت
بکا بەرەو کوچەو کۆڵانەکانى ناخم بۆ ئەوەى تەواوى بوونم بناسێ، من ئەو
بەخۆم دهناسێنم، تا بزانێت هیچ ژنێک وەک ئەو نەیتوانیووە وەک خۆم
بمناسێ، ئەوانەى هاتن نەیانتوانى لەناو رۆحما بمێننەوە، چونکە
دەیانوویست لەناخما نەبن، بەڵکو دەیانویست ماڵیان بۆ دابنێم ئەگەر من
بڕیارە ئەوانم خۆش دهوێ دەبێ لەناو ئاڵتون و سامانى دنیا نوقمیان بکەم،
کەچى جگە لەو ژنەى ئێستا دهیناسم و دەرگاى
رۆحم بۆ کردۆتەوە کەس نەیتوانیوە لەناو رۆحم بمێنێتەوە کەچى ئەو خاوەنى
روانینێکە تواناى ئەوەى هەیە بمبینێ، قەبارەى ئەو برینانە دەبینێ کە
یادەوەریی بریندار بۆ
منى تۆمار کردووە.
لەدوورترین ئەستێرەى ئاسمان سیماى ئەو دهبینمەوە، ئەو شیعرێکە لەبوون،
لەفانتازیا و سریالیەتى سلڤادۆر دالى دهچێت،
کەچى کەسانێکى گەمژە هەن درک بەوە ناکەن ناتوانن لە میهرەبانى و
جوانیەکانى ئەو تێبگەن، من دهیبینم و
ئەوانیتر لەئاست هەموو جوانیەکانى ئەو کوێرن.. ئەوە گوناهى من
نییه کە کەسیتر جگە لە من نەتوانێ جوانى
ئەو ببینێت، بۆیە ئەو بەگومانە لەو هەستانەى من، ئەو هەڵەى نەکردووە
لەوە چونکە کەسێکى نەدیووە ئەوى لەناو
کێشوەرەکانى ڕەنگ لەلاى فریشتەکان هێنابێ بۆ قسەکردن، بەڵام ئەوەتام
هاوار دهکەم کە من لەهەموو هەستەکانم بەرامبەرى ڕاستگۆم بێباکم لەوەى
با هەموو دونیا بزانێ ئەو ئەگەر هەر باوەڕ بەوەش نەکات ناچارم ڕووبکەمە
هەموو ئەوانەى رۆژێک منیان ناسیووە واژۆم بۆ کۆبکەنەوە تاوەکو ئەو
خوایەى لەسەر زەوى دۆزیمەوە و لە
بنەڕەتدا ئەو لەناو پەڵە هەورەکان بوو، من بینیوومەو کەس بڕوا
بەو بینینە ناکا، ئاخر خۆ کەسمان مۆسیقاى مۆزارت و چایکۆفسکى وشۆپانمان
نەدیووە بەڵکو هەست بەجوانیەکانى دهکەین
وەک هەستکردنى من بەو فریشتەیەى ئێواران لەو سەرى سویدەوە دێتە ئاسمانى
کەرکوک وەک خۆى دهلێ لەکۆلانە تاریکە بەفراویەکانى ستۆکهۆڵمەوە دهفڕێ
و خۆى بە کۆلانەکانى رەحیماوە و شۆرجە و
حوریە و ئیمام قاسم دهکا و دەستم دهگرێ و
لە هەوادا من دهکەومە ستایشى جوانییهکانى،
وەک ستایشەکانى دایکم لەسەر بەرماڵ بۆ ئەوەى رۆژێک خودا وەڵامى بداتەوە،
من هەر شتێک بەو دهڵێم هەست دهکەم لەدەممەوە دەرناچێ نا لەدڵى
بریندارمەوە پێى دهڵێم، ئەو نایەڵێ ئەو ئێوارەیە من قسەکانم تەواو
بکەم دهیەوێ بفڕێتەوە بۆ ئەوێ شارى بەفر و ساردیە بێماناکانى سوید،
چونکە دهزانێ دهبێ بچێتەوە لاى دوو منداڵەکەى
کە لەم دنیایە لە هەموو شتێ زیاتر خۆشیانى
دهوێ، لە
باخچەکەى ئیسکان نزیک تەلەڤزیۆنى کەرکوک بەیەکەوە لە
درەختێک وورد دهبینەوە، بەبەرچاومەوە دهبێتە پەپوولەیەک
و لەسەر لقى گوڵێکى سپى دهنیشێتەوە، "دهڵێ شەو درەنگە دهبێت جێت
بێلم، دڵنیابە سبەى ئێوارە دێمەوە" من سەیرى ئاسمان دهکەم ئەو
پەپولەیەکى ڕەنگاوڕەنگە بەسەر ئاسمانى ئێمەدا دهڕوا وکەس ناتوانێ
بیبینێ من نەبێ، من دهیبینم تادهگاتەوە لاى هەردوو
منداڵەکەى، دنیا تاریک داهاتووە
و منیش بەشەقامەکان ڕێگا دهگرم تا دهگەمەوە ماڵە تاریک و
ترسناکەکەم، دهڵێم ئەگەر باوەڕم پێنەکا ناچار بچمە بەردەم
نووسینگەى (یو ئێن) و
مان لەخواردن بگرم، یاخود تکام وایە هاوڕێیان لیستێکى واژۆم بۆ
کۆبکەنەوە تا ژنى مەملەکەتى ئاسمان و
شارەکانى ئهندێشه باوەڕم پێبکا کە بێ ئەو
من هیچ نیم.
nihadjami@hotmail.com
|