ژنە ڕۆماننووسى
ئیتالی: گراتسیا کۆزیما دڵدا
خاوەنى خەڵاتى نۆبڵ.
و. لەفارسییهوە : کەژاڵ عەلا
گراتسیا
کۆزیما دڵدا لە 27/9/1871 لەشارى نۆڤۆرۆ
لە دوورگەی ساردینیا لە خانەوادەیەکى مامناوەندیدا لەدایکبووە.
لەبەرئەوەى ژنان لەو سەردەمەدا بارودۆخێکى گونجاویان نەبووە بۆ خوێندن
و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان، گراتسیا تاپۆلى سێیەمى سەرەتایى خوێندوە و
پاشان لەقوتابخانە دەریانهێناوە.ئەو توانى لەژێرچاودێرى مامۆستایەکى
تایبەتیدا فێرى خوێندن و نووسین ببێت. هەروەها بەهۆى ماڵى پورێکی
کەکتێبخانەیەکى گەورەیان هەبووە توانیویەتى کەڵک وەربگرێت و خۆی ڕۆشبیر
بکات و زانیاریی زۆر کۆبکاتەوە. ئەو بەردەوام موتاڵاى بەرهەمەکانى
نووسەرە بەناوبانگەکانى فەرەنسا و ڕووسیاى کردووە و عاشقى هۆنراوەکانى
گابرێلا دانۆنتزیۆ بوو.
ئەم ژنە بلیمەتە هەر لەتەمەنى منداڵیدا دەستى کرد بەنووسین و لە
هەڤدەساڵیدا یەکەم کورتە چیرۆکى بەناوى (خوێنى
هاووڵاتیەکى ساردینیایى) لەگۆڤارێک لەڕۆما بڵاوکردەوە. هەروەها
لەکۆتایى ساڵی (1894)بەبڵاوکردنەوەى
یەکەم ڕۆمانى بەناوى( ڕێگاى هەڵە)
ناوبانگى دەرکرد. لەسەدەى بیستەمدا لەتەمەنى 29
ساڵى لەگەڵ باڵمیرۆ مادزانى زەماوەندى کرد و لەگەڵ ئەودا چوو بۆڕۆما و
تاکۆتاى ژیانیان هەرلەوێ مانەوە، بەرهەمى ئەم هاوسەرگیریەش دوو کوور
بووِ بەناوەکانى ساردۆس و فڕانتس.
گراتسیا بەهۆى بەرهەمە گرنگ و زۆر بەپێزەکانیەوە لەماوەیەکى کەمدا
ناوبانگى دەرکرد، چونکە لەنێوان ساڵەکانى 1912
تا 1919 نزیکەى هەموو ساڵێک کتێبێکى بڵاو
دەکردەوە. سەرئەنجام لەساڵى 1924 دا
خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبیاتى پێبەخشراوە. کە لەدواى ئەم ژنە تاکوو ئێستا هیچ
ژنێکى ئیتالیى نەیانتوانیوە ئەم خەڵاتە بەدەست بێنن.
دواکتێبى هێشتا خۆى لەژیاندا مابوو بڵاوکرایەوە کەناوى(
کەنیسەى مەریەمى گۆشەگیر) بوو. ئەم چیرۆکە باسى ژنێکى گەنج
ئەکات کەبەدەست دەردى نەخۆشى شێرپەنجەوە دەناڵێنێت. لەدواى ماوەیەکى
کەم لە بڵاوبوونەوەى ئەم ڕۆمانەى، گراتسیا خۆشى بەنەخۆشى شێرپەنجە
گرفتاردەبێت و سەرەنجام لە 15/8/ 1934
بەهۆى ئەم نەخۆشییە کوشندەیەوە گیان لەدەست دەدات و سەرئەنێتەوە.
هەرلەوساڵەدا ساردۆس و پاشانیش فڕانتس ماڵئاوایى لە ژیان دەکهن. بەڵام
خۆشبەختانە منداڵەکانى فڕانتس نامە و دەستنووسەکانى گراتسیا دەپارێزن،
کەتاکوو ئێستاش نووسخەى بەرهەمە دەستنووسەکانى خۆى لە مۆزەخانەى شارى
نۆڤۆرۆ دانراون و هەروەها بەرهەماکانیشى لە کتێبخانەى میللى ڕۆمدا
پارێزراون.
هەندێک لەبەرهەمە بەناو بانگەکانى ئەمانەن:((
کەنز، دادپەروەرى، پاش تەڵاقدان، خۆڵەمێش، لە بیاباندا، ڕێگاى هەڵە،
ئاگرکەوتنەوە لەباخێکى زەیتوندا، نهێنى پاوێکى گۆشەگیر، سەرزەمینى هەوا)).
سەرچاوە: سایتى
ویکى پدیا
|