٢٣\٢\٢٠١٦
ژن.

فه‌رهاد مازێ
هه‌ندێ کۆد هه‌ن ناکرێنه‌وه وه‌ک کۆدی ژن، له به‌ر ئاڵۆزیی نا، ره‌نگه
هۆکاره‌که‌ی
ئەفسوونی نه‌رمونیانیی و میهر و جوانیی و سۆزیان بێ، ئاسان نییه
له‌و نهێنییه بگه‌ی، زۆر ژنم خۆش‌ویست و له‌گه‌ڵ زۆریان نوستم، سپی و
سوور و ئه‌سمه‌ر و
ره‌ش و ره‌نگی تریش، هه‌بوو خۆشه‌ویستیی و هه‌بوو هاوڕێی سێکس، ئه‌و پیاوانه‌ی ژنیان خۆشده‌وێ جوانن، من یه‌کێکم له‌و پیاوانه‌ی
که‌م ده‌گریم، به‌ڵام بۆ زۆر ژن گریاوم، ژن ئاینه.. ئایدلۆژیا و باوه‌ڕه،
سه‌رمایه و زانسته، وێژه‌یه.. هونه‌ره.. په‌مۆیه.. بایه، هه‌ناسه‌یه.. ئاوه، ژن خۆی خودا و خۆی خوایه.
له گه‌رماو بێ
یا له ژووری نوستن
له کاتی نانخواردن
یا له وه‌ستان و دانیشتن و رۆیین
له پێکه‌نین و خه‌مباریی و له گۆتن
له ئاوده‌ستیش له کاتی گووکردن
حه‌ز ده‌که‌م سه‌یریکه‌م، بۆنیکه‌م، ماچیکه‌م
توند توند باوه‌شی پیاکه‌م و بڵێم ئای چه‌ندم خۆشه‌وێی ئازیزتر له خۆم
ئه‌مه خۆشه‌ویستییه یا په‌رستن بۆ ژن و هاوسه‌ره‌که‌م،
فێر‌ی کردم چۆن بپۆشم
چۆن نان بخۆم
فێر‌ی دانیشت و قسه‌کردن و گوێگرتن و چێژی کردم
فێر‌ی رۆیین و هه‌ستانه‌وه‌ی کردم
گووشم نه‌ده‌زانی بکه‌م
نه‌زانین شه‌رم نییه
فێر‌ی گووکردن به
ژیان ئاوده‌ست نییه
ئازادی ئاوده‌ست نییه
وڵات ئاوده‌ست نییه
ژنت خۆشبوێ، ژن ژیانه
ژن خودایه، ژن خوایه
سوپاس بۆ دلۆڤانی و میهر و گه‌وره‌ییت ئه‌ی ژن و هاوسه‌ره‌که‌م، ئه‌ی ژین
و هه‌ناسه‌که‌م.
زووتر.. به‌ر له ئه‌مڕۆ له
سەردەمی برسییه‌تی و بێ ئاسۆییدا، هاوڕێیه‌کی
نووسه‌ر و چاو تێر و دڵ گه‌وره داوه‌تی سه‌ر خوانێکی گه‌رم و
بەچێژ و چەشەی کردم تا مه‌رگیش بیرم ناچێته‌وه و له به‌رچاومه،
له کاتی نانخواردنه‌که
گۆتی:
- خواردنه‌که چۆنه؟
+ مریشکه‌که‌تان زۆر خۆشه.
دوای سوپاس و ماڵئاواییی، ده‌بینم هاوڕێکه‌م نیگه‌ران و
لالووته
ئای مریشک.. ئۆف مریشک
مریشک هێڵکه ده‌کا
کورد گوو
مریشک خۆڵ به‌سه‌ر خۆی داده‌کا
کوردیش گوو
ژن مریشک نییه
مریشک ژن نییه
ژن خودایه، ژن خوایه..
لای نووسه‌رێکی چه‌پ و
رۆشه‌نبیرێکی کورد دایک، خوشک، کچ، ژن، هاوسه‌ر.. مریشک
بێ، گله‌یی چ له په‌ند و گۆته‌ی کورد که‌ین، (ژنی شه‌رمن شارێک دێنێ،
ژنی بی شه‌رم شانه‌یه‌کیش ناهێنێ)، سه‌دان په‌ند و گۆته‌ی سووکی له‌و
جۆره، نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌وێته ژێر پرسیار و خوێندنه‌وه و
لێکۆلینەوە،
شه‌رم ده‌تگرێ له بچووکیی خۆت، جارێ هه‌ر واز له ئاینی قۆڕی پیاو و
خوای نه‌خوێنده‌واری پیاو و به‌هه‌شتی سۆزانیی
باوەڕی پیاو بێنه، ئه‌و
هه‌موو هۆڤێتیی و دڕندەییە چیه ده‌رهه‌ق به ژن، به هاوسه‌رم..
به دایکم.. به کچم.. به‌خوشکم..
به نیوه‌م.
(نۆ شێت دیک هێد)
پیاو هه‌یه پێڵاوه
هه‌شه په‌تایه
من له هه‌موو پیاوه پێڵاو و په‌تاکان ده‌ترسم
له سڵاو و له سێبه‌ر و ئاینیشیان
جه‌نگ، دۆزه‌خ،
به‌هه‌شه‌ت، هی پیاوه
خواش پیاوه..
کچه‌که‌م له
هەرێمێکی دیکە ده‌ژی و هەمیش بە تەلەفۆن قسان ده‌که‌ین،
ئه‌و رۆژه له خه‌ویدا دایکی تەلەفۆنی بۆ ده‌کا و به گریانه‌وه پێی
ده‌ڵێ: ''باوکت جێمدێڵێ'' ئه‌ویش ده‌ڵێ: ''باوکمم بده‌رێ''؛ -''ها
باوکه ئه‌وا دایکم جێدیڵی''، -''نا بابه ده‌چمه بازار بۆ سه‌وزه کڕین''.
هاهاها ئێمه واین خه‌ونی کۆمێدیی
ده‌بینین
خه‌ون به سه‌وزایی و خۆشه‌ویستیی ده‌بینین، سه‌وزایی و خۆشه‌ویستیی
ژیانه، ژن ژیانه
خه‌ون ببینه
خه‌ونی سه‌وز
به‌هه‌شت ئێره‌یه
دۆزه‌خ ئێره‌یه
ژیان ئێره‌یه
مردن ئێره‌یه
خه‌ونی پووچ مه‌بینه پیاو، پیاوی کیر عه‌قڵ
دوای مردنت به گیرفانی به‌تاڵه‌وه وه‌کو مێشکت
رووباری هه‌نگوین و
مەی
و سۆزانییخانه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێ، گوو به عه‌قڵت کیر عه‌قڵ، هۆش کیر.
کورد ده‌ڵێ هه‌موو شتێک گووی تێبووه و گوو به گووه
لێره‌ش ده‌ڵێن هه‌موو شتێ ده‌بێ به گوو
ئیشی من ئه‌وه‌یه گێزه‌ر
و ئاروو و مۆز،
مۆز و ئاروو و گێزه‌ربن
که‌ر و مریشک و ماسی
ماسی و مریشک و که‌ربن
حیز و رابه‌ر و شێر
شێر و رابه‌ر و حیزبن.
واز له که‌ریێتی بێنه پیاو.. با ژن ژن بێ، هه‌ناسه‌ت بێ،
ژیانت بێ
ئه‌و خوایه‌ت خۆشبووێ و خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ بکه، ئه‌و خوایه ژنه ژن.
هه‌یه فرۆکه لێده‌خوڕێ
و هه‌یه ژن
هه‌شه فرۆکه و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه پایسکل لێده‌خوڕێ
و هه‌یه ژن
هه‌شه پایسکل و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه شیعر لێده‌خوڕێ
و هه‌یه ژن
هه‌شه شیعر و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه ئاین لێده‌خوڕێ
و هه‌یه ژن
هه‌شه ئاین و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه نیشتمان لێده‌خوڕێ و هه‌یه ژن
هه‌شه نیشتمان و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه ئازادیی لێده‌خوڕێ و هه‌یه ژن
هه‌شه ئازادیی و ژن لێده‌خوڕێ
هه‌یه شتی تر و ژن لێده‌خوڕێ
ئێمه به گان چووین.. ژیان وا ده‌ڵێ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|