ژینگە
.هەڕەشە لە تەندروستى منداڵان دەکات
نهبهز
گهردی
منداڵانى ئەم سەردەمە لە ژینگەیەک دەژین کە
زۆر جیاوازە لەو ژینگەى چەند نەوەیەک پێش ئێستا تیایدا ژیاوە، چەندین
هەڕەشە هاتونەتە پێشەوە، زیادبوونى پیشەسازى و جیهانگیرى و زۆربوونى
خێراى دانیشتوان و بەکارهێنانى سەرچاوە سروشتیەکان بآ مەرجى ژینگەیى و
زۆربوونى بازرگانى و بەکارهێنانى مەوادى کیمیاوى.
لەکاتێکدا پێشکەوتنى ئابوورى و چاکبوونى پاک و خاوێنى و گرنگى
تەندروستى دەبێتە هۆى کەمبونەوەى نەخۆشى منداڵان و رێژەى مردن لە
سەرانسەرى جیهان، مەترسییە نوێیەکان بۆ سەر تەندروستى منداڵان پێویستە
زیادبکرێت بۆ مەترسیە سەرەکیە ژینگەییەکان وەکو نادروستیى ئاوى
خواردنەوەو کەموکوڕى لە سیستەمى پاراستنى تەندروستى گشتى و پیسبوونى
ئاوو هەوا کە زۆر بە نزیکى پەیوەندییان هەیە و خراپتر بووە بەهۆى
بەردەوامى هەژارى و ناکیمیایى کۆمەڵایەتى کەوتنە بەر فاکتەرى مەترسیە
ژینگەییەکان لەکاتى منداڵێتى و مەرج نیە تەنیا کار لەسەر تەندروستى
مندالڕ دروست بکات، بەڵکو رەنگە کاریگەرى لە قۆناغى پێشتریش دەربکەوێت
و بەردەوام بێت.
ژینگەى نادروست مافە تەندروستیەکانى منداڵ پێشێل دەکات.
منداڵان لەبارێکى چالاکدان بۆ گەشە، بۆیە زۆر لەپێگەیشتوان هەستیارترن
بۆ مەترسیە ژینگەییەکان.
زۆر فەرمانى گرنگ وەکو سیستەمى بەرگرى بەتەواوى پێشنەکەوتوە لەکاتى
لەدایکبوونەوە ژینگە نادروستەکان لەوانەیە کار لە گەشەى ئاسایى منداڵ
بکات.
هۆکارە مەترسیە ژینگەییەکان زۆرجار بەکۆمەڵ کاردەکەن و کاریگەریەکەیان
بەرەو خراپتر دەچێ بەهۆى حاڵەتە پێچەوانەییەکانى ئابورى و کۆمەڵگا
بەتایبەتى هەژارى، بەڵام زۆربەى مەترسیە ژینگەییەکان دەتوانرێ قەدەغە
بکرێن لە خەمڵاندنێکى سەرەتایى لەساڵى 2002 پێشنیار کرا کە زیاتر لە
سێیەکى قورسایى نەخۆشیە جیهانیەکان دەدرێتە پاڵ فاکتەرە ژینگەییەکان.
زیاتر لە 40%ى ئەو قورساییە دەکەوێتە سەر منداڵان لەژێر تەمەنى 5 ساڵى
کە رێژەى 10%ى دانیشتوانى جیهان پێکدەهێنن.
کەمى ئاوى خواردنەوەو پاک و خاوێنى و ئاوەڕۆکان و پیسبوونى ئاووهەواى
ناو ماڵەکان و برینداربوون و فاکتەرە ترسناکەکانى تر بریتین لە هۆیە
سەرەکیەکانى زیاتر لە مردنى ساڵانەى 4.7 ملیۆن منداڵ لەژێر تەمەنى پێنج
ساڵى بە نەخۆشى کە خراپترین هۆ ناتهنەدروستى ژینگەییەکان.
لینکە تەندروستى و ژینگەییەکان کە کاریگەرییان لەسەر منداڵ هەیە
ژمارەیان زۆرەو ئاڵۆزن، زۆربەى حاڵەتەکاندا کهوتنە بەر مەترسیە ژینگە
کە یەکەى تایبەتى پەیوەندیدار هەیە بە ئەنجامى چەندان بوارى کەتبە بەر
ژینگەیەکان رەنگە کاریگەرى هەبێ لەسەر حاڵەتێکى تایبەت.
لەساڵى 2003 لە شیکردنەوەیەکى جیاکراوەى قورساى نەخۆشییە گلۆبەرەکان
ئاشکراى کرد کە ۆزربەى هەڕەشە ژینگەییەکان بۆ تەندروستى منداڵان
پەیوەندى هەیە بە بەردەوامى هەژارى وە نایەکسانى کۆمەڵایەتى.
ئەم دوو کێشە سەرەکیە نەخۆشى کە دەتوانرێ بگوازرێتەوە بەهۆى کەمى ئاوى
پاک و سیستەمى پاراستنى تەندروستى گشتى و تووشبوون بە هەناسەدانى توند
بە هۆى بەرزى ئاستى پیسى هەواو ناو ماڵەکان کە گرێدراوە بە خانوویەکى
ناتەندروست وە بوونى ئەو دوو هۆیە سەرەکیەى رێژەى منداڵ مردن لەگەڵ
گواستنەوە بەرەو کۆمەڵگایەکى پیشەسازى کاریگەرى فاکتەرە سەرەتاییە
کۆمەڵایەتیەکان دەردەخات لەسەر سروست و قەبارەى کێشە تەندروستیەکانى
منداڵ.
هەرچەندە نەخۆشیە پەیوەنددارەکان (گرێدراوەکاکان) رووناکەن بەتایبەتى
لە وڵاتە هەژارەکان و ماددە کیمیایە ژەهراویەکان پەیوەندییان نیە بە
تایبەتى، وڵاتە پیشەسازییەکان چەندان گروپى هەژارى هەیە لە وڵاتە
دەوڵەمەندەکان کە چەندان گروپى دیاریکراوى دانیشتوان خیبرەیان هەیە لە
قەدەغەکردنى کێشە تەندروستیەکانیان کە وەکو ئەوەى لە وڵاتە هەژارەکان
هەیە، هەروەها ژەهراویە کیمیاییەکان ئەو زیاتر بەکاردێن لە وڵاتە
هەژارەکان زۆرجار بە کۆنترۆڵ و یاسایەکى کەمتر وەک زمنى لەوڵاتە
پیشەسازیەکان بەکاردێت.
گۆڕانێکى ئاشکرا لە شێوازى رابەرى کردنى کێشە تەندروستیە ژینگەییە
سەرەکیان هەیە لە منداڵان.
ئەو جیاوازیە تەنها لەنێوان هەژار و دەوڵەمەند نیە، بەڵکو لەنێوان
گروپەکانى کۆمەڵگا لەناو هەمان وڵات و لەنێوان هەر کوتلەیەک لەنێوان
هەواوى نشینى خاوەن خانوەیەکى ناتەندروستى بۆ دەوڵەمەندەکان.
مەترسییە ژینگەییەکان بۆ منداڵان زیاترە لەنێوان دانیشتوانى گوندنشین،
بەرامبەر لەگەڵ دانیشتوانى شار وە قورسایى نایەکسانى نەخۆشى رەنگە
زیادیى بەهۆى کەمى بوارى گرنگى پێدانى تەندروستى.
هەرچەندە بارى تەندروستى مندالى شار هەژاریەکەى بە یەکسانى جێى
گرتۆتەوە، بارى باشى منداڵ بە شێوەیەکى زۆر پشت دەبەستێت لەسەر هەمووا
کوالتى (باش) وە بوونى ئاو وە چۆن ئەو سەرچاوه بەنرخە بەباشى بەڕێوە
دەبرێت،
لە سەرانسەرى جیهان وەکیلى نەخۆشیە بایۆلۆجیەکان و پیسکەرە کیمیاویەکان
باشى ئاوى خواردنەوە پێک دەهێنن.
ئاوى پیسبوو دەبێتە هۆى چەندان نەخۆشى کە بەزۆرى هەڕەشەن لەسەر ژیان .
ئەو نەخۆشیانەى کە تووشى منداڵ دێت و بە ئاو دەگوازرێنەوە
ترسناکترینیان بریتیە لە توشبوون بە زکچوون دەبێتە هۆى خەمڵاندنێک
بەرێژەى 1.3 ملیۆن مردنى منداڵ ساڵانە کە نزیکەى 15%ى مردنى منداڵ پێک
دەهێنێت لەژێر تەمەنى پێنج ساڵى لە وڵاتە هەژارەکان.
پێشتر سێیەکى دانیشتوانى جیهان لە وڵاتەکان دەژین روبەڕوى
مامناوەندىیەک دەبونەوە بۆ تەنگژەى بەرزى ئاو زۆر کەمى ئاویش نەبى وە
ئاستى ئاو لە هەموو قارەکان بەرەو دابەزینە.
ئەگەر خواستە هەموکەییەکان بەردەوام بن، بێ پشکنین وا دەخەمڵێنرێت دوو
لەسەرسێى خەڵک لەسەر زەوى لە حاڵەتە تەنگژە ئاویەکان دەژین لەساڵى 2025
بەم جۆرە 1 بلیۆن خەڵک بەبێ بەکارهێنانى ئاوى پاک و پێویستین و ئاوێکى
زۆر کەم بۆ پێداویستیە سەرەکیان بەشى حاڵەتە پاک و خاوێنى و تەندروستى
کەمترین پێداویستیەکانى تاک زۆر ناکات لەماڵدا.
بلیۆن خەڵک (زۆربەیان لە وڵاتە هەژارەکانن) کارئاسانى بەدەست هێنانى
چاکبوونى تەندروستییان نیە، حاڵەتە ناسازەکان و مومارەسەکان لەسەر
ئاستى خێزان ژینگەیەکى ترسناک دروست دەکات لەگەڵ مەترسیە تەندروستیە
راستەوخۆمان بۆ منداڵ. هەروەها کەمى کارئاسانى تەندروستى لە
قوتابخانەکان یارمەتى گواستنەوەى نەخۆشیەکان دەدات.
پاشەڕۆ فڕێدراوەکانى قەراغ شارە سەرەکیەکان حاڵەتى مەترسى ژینگەى
دەبەخشێ بۆ ئەو کەسانەى لەو نزیکانە دەژین و زیاتر بۆ ئەوانەى لەسەر
پاشەرۆکان دەگەڕێن بۆ پەیداکردنى خۆراک.
پیسبونى هەوا هەڕەشەیەکى سەرەکى تەندروستى ژینگەییە بۆ منداڵ بە
فاکتەرێکى مەترسیدارە بۆ نەخۆشى هەناسەدانى توند و درێژخایەن.
پیسبوونى هەواى دەرەوە ئەنجامى پڕوسە پیشەسازیەکان و ترافیکە لە
کێشەیەکى ترسناک دەهێڵێتەوە لە شارەکان لە سەرانسەرى جیهان بەتایبەتى
لە شارەکانى وڵاتە هەژارەکان وا دەخەمڵێنرێت کە چارەکێکى دانیشتوانى
جیهان کەوتۆتە بەر خەستى ناتەندروستى پیسکەرەکانى هەوا.
لەم ساڵانەى دواییدا هەوڵى پیسبوونى ماڵەوە گرنگى زیاترى پێدراو لەبەر
ئەوەى پیسبوونى ناوماڵ لەوانەیە هەزارجار زیاتر بگاتە سیەکان وەک زیاتر
لە پیسبووەکانى دەرەوە.
هەواى پیسبووى ناوماڵ بەشێوەیەکى بەرچاو جیاوازە لە وڵاتە پیشەسازیەکان
و وڵاتە هەژارەکان و جیاوازە لەنێوان شوێنى شار و گوند بەکارهێنانى
مەوادە کیمیاویەکان بەشێوەیەکى ترسناک زیادى کردوە بەهۆى پێشکەوتنى
ئابورى لە چەندان بەشى جیاوازدا وەکو پیشەسازى، کشتوکاڵى و گواستنەوە.
لە ئەنجامدا منداڵان خراونەتە بەر ژمارەیەکى زۆر لە مەوادە کیمیاویە
سروشتیەکان و دەستکردەکان، کەوتنە بەر روودەدات لەو هەوایەى کە هەناسەى
پێ دەدەن و لەو ئاوەى کە دەیخۆنەوە یان مەلەى تێدا دەکەن یان لەو
خۆراکەى کە دەیخۆن و لەو خاکەى کە دەستى لێدەدەن.
ئەوان دەکەونە بەر لە هەر شوێنێک بێ لە ماڵدا بن لە قوتابخانەدا بن لە
گۆڕەپانى یارى دا بن و لەکاتى گواستنەوەدا.
نزیکەى 47000 خەڵک ساڵانە بەهۆى ئەم ژەهراوى بوونە دەمرن و زۆربەى ئەو
مردنانە کە منداڵ و هەرزەکار روودەدات نەویستراوە (روداوە) وە دەتوانرێ
قەدەغە بکرێن ئەگەر مەوادە کیمیاویەکان هەڵبگیرێن و بەشێوەیەکى گونجاو
کۆنترۆڵ بکرێن.
|