بۆ ژنی دووجار چه‌وساوه.
سیروان بابه‌عه‌لی نازداره‌که‌م ؛ له‌خه‌وشی چاوچنۆکیته که‌وا .. به‌که‌م ڕاڤه‌ی ئه‌وینی به‌رز ده‌که‌یت ، زۆر به‌ئه‌سته‌م پێی مه‌ست ده‌بیت ، یان زاده‌ی هه‌ستی برسییته‌و زیاترم لێ داواده‌که‌یت ! ئازیزه‌که‌م ، با تێتبگه‌م ؛ گه‌ر من بۆ تۆ .. وه‌ك تۆی بۆ من ، یاخود هه‌رگیز ، ناگه‌یته دامێنی خولیام ، جێگات نییه .. بۆ ڕازی ڕه‌به‌ن و ته‌نیام ؟ یاخود زاری هاواره‌کانت دوراوه ، تا تۆش وه‌ك من .. وه‌ك منی پیاو پر به‌گه‌رووت ، ئه‌وینی خۆت بده‌یت به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه ؟ له‌نووزه‌تا ، ناپیاوی خۆم به‌دییده‌که‌م ؛ له به‌ندیی..تا ؛ که‌هه‌ڵکورماوییت ده‌بینم ، که له زامی پشتی ڕه‌وانت ده‌ڕوانم ، ئاهی به‌رزی حه‌سره‌ته‌کانت ده‌بیستم ، خۆم به جه‌للادو .. به ده‌عباو .. به‌جانه‌وه‌ر دێته پێشچاو به‌هه‌موو شت ، جگه له پیاو ! گلێنه‌که‌م ؛ ئه‌ی هاوئه‌ندێشه‌ی شێواوم.. من ده‌مه‌وێت له پچووکییتدا گه‌وره بم ، له گه‌وره‌ییتدا بچك بم.. ئه‌وسا مه‌گه‌ر له‌سه‌نگی پێناسه‌ی خۆم بم ! من ده‌خوازم ؛ گه‌ر گه‌ده‌ی خواستت برسی بوو ببمه پارو له‌نێو ڕابوونتا فه‌نا بم ، ببمه وزه به پشکوتنت خه‌نی بم ! گه‌ردنی به‌رزت سه‌رمای بوو ؛ له‌جیاتی کۆت ببمه ملپێج نه جێتبێڵم .. نه بهێڵم که سه‌رمات بێت تا نه‌هێلم ، ئاواز‌و ڕیتمی به‌نازت له‌په‌ل بخرێت .. له‌گۆ بخرێت ! هه‌رئێستا بڕیارم داوه ؛ په‌لی ته‌نهایی ده‌گرم و ده‌چم بۆ ماڵی تاریکیی و کوختی ڕازه هه‌تیوه‌کان ، ناهێڵم ، به‌بێ نرخ بژێن ، وا گشتمان دێین بۆ نێو بۆکسی په‌ژمورده‌ییت بۆ ناو شه‌خته‌ی دڵی تارت ؛ هه‌تا له‌وێ ، به ئومێدی تیراژی سپێده‌ی هیوات ، هه‌وار هه‌ڵده‌ین .. داڵده‌مان دات ، به تیشکی ڕوناک و گه‌رمی دڵی تار و مات و مت..مان به‌سوێ بخات ! ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ؛ به تیشکه‌کانت بسوتێین ، که‌سێتییمان ؛ له نێو تانه و قین و جه‌وری هزره نه‌خۆش و پیره‌کان ، که‌نه‌فت ببن به بیری ڕه‌شیان بپروێین ، هه‌ر قازانجه ، چونکه دواجار .. ئه‌و ڕوخساری دزراوی تۆ بۆ جه‌سته‌ی ناسۆره‌کانی دڵی زیندوو ده‌گێڕمه‌وه ! ئه‌وسا ئیتر من دڵنیام ، هه‌ر ساتێك که له‌پشته‌وه شادییه‌که‌م لێ ده‌دزێت .. لێ زه‌وتده‌کات ؛ هێنده‌ی ئه‌وه ئه‌فسوس نابێت ، گه‌ر نه‌یگه‌مێ ، که نێو باوه‌شی میهری تۆ له یه‌ك نازدا خه‌نی..م ده‌کات ! .
|