٧\٤\٢٠١٣
ژنکوژیی لە سەدەى میدیادا.
-
چەند پەیڤێک لە
ساڵیادى مەرگى
''دوعا''ى جوانەمەرگدا
-

بەنگین پیرۆت نورى
''مرۆڤ کاتێک دەمرێ کە بتوانێ بمرێ،نەک ئەوکاتەى کە دەبێ بمرێ''.
نیکۆس کازانتزاکیس.
ژیان بۆچى دوبارەیە؟
دووبارەبوونەوەى ژیان چیە؟
ئایا هێشتا ماویەتى
مرۆڤەکان لەئاوێنەى فەلسەفەوە لەژیان بڕوانن؟
جیاوازى ڕەنگ و دەنگەکان
لەپێناو چیە؟ هاتن و ڕۆیشتنى هەریەک لە مرۆڤەکان و تەلیسمى کابوسى
دۆگما کەلتوریەکان تاکەى توڕ فڕێنادرێن،
باپیرم ڕۆیشت باوکم هات،
دوابەدواى باوکم من هاتم منیش دەڕۆم یەکێکى تر دێت،ئەویش دەڕوات ئەویتر
دێت،کەچى کەلتورى مرۆڤ کوژى هەر هەیە،وەک ئەوەى تا کەسێک بمێنێت میراتى
توندو تیژى نەوە دواى نەوە هەر دەمێنێت،ئەرێ ئەى مرۆڤ ئەم تاوانە ئیتر
بەسە تاکەى! ئایا ئێمە مرۆڤ نین؟ ئایا بۆ کوشتنى مرۆڤ پیشەى منە!ئایا
پێویستە ژیان بەم شێوەیە بێت کە لەشێوەى ناوەکان خۆى دوبارە بکاتەوە؟
وەکو "سەرهەنگ ئائۆرلیانۆ" و "خۆزە ئارکادیۆ" ى ڕۆمانى "سەد ساڵ
تەنیاى"ى "گابرێل گارسیا مارکز" هەمویان کە چەند کوڕەگەلێک بوون ئەو
دوو ناوەیان هەبوو.
چارەنووسى مردنێکى ئاخنراو لە نهێنى ژیانى زۆربەیانى بە
مردن
قوتدا، یەکێکیان باپیرى وون بوو لەحەوشە دوو پاسەوانە
ڕاسپێردراوەکە دواى
٢٠ ساڵ لە
گوندەکەى "ماکۆندۆ" کوشتیان.
ئەى ژن،
جیاوازى مردنى تۆ و ئەوان نێر و مێ بوون نی،ئەوان بەفیشەک تۆ
بەبلوک باران نیە،ئەوان لەسەدە تاریکەکانى مێژوو تۆ لەسەدەى
٢١ نییە،
ئەوان لەگوندێکى ڕیالیزمى سیحریى،وەکو گوندى ماکۆندۆ،تۆ لەنێو
روداوەکانى واقعى کوردستان نیە،ئەوان لەحەوشە دور لەچاوەکان کە خاوەن
سێبەرى براکان بوون،تۆ بە بەر چاوى سەدان ڕێکخراوى ژنان و ئافرەتان و
خوشکان و هەزاران چاوى بێ هەستى دەسەڵاتى چوارەم و میدیاى ئازاد و
سەربەخۆ نیە،جیاوازیەکە ئەوەیە تۆ دەبیت بە قوربانى عەشق.
تۆ هەستت هەیە لاى ئەوان نیە،تۆ سێبەرت هەیە بۆ خۆشەویستى لاى ئەوان
نیە،تۆ دڵت هەیە بۆ ژیان لاى ئەوان
نییە.
ئەى ژن،"ئائۆرلیانۆ"مار و مێرو لەناو پێخفەکەى لەسەر خۆشەویستى
جەستەیان خوارد،"خۆزەئارکادیۆ"یش "پلارتێرتێرە"ى خۆشدەویست وەک چۆن تۆ
ژیانت خۆش دەوێت. ئەى ژن بیرى تۆ و ژن کوژان جیاوازە،
ئەوان بیرى
خێڵەکى،تۆ عەشق بەئازادى،ئەوان مەرگ دۆست تۆ ژیان دۆستى.
ئایا مرۆڤ کوژ خۆى وەک مرۆڤ مرۆڤە یان مۆڕاڵى درەندەکانى جەنگڵستانە؟
پێم وایە مرۆڤ کوژى بەدڕندانە ترین شێوە لەشێوازى کوشتنى "دوعا" و
دوعاکانى تر بە "نمونە" کەلتورى نێو کۆمەڵگاى کوردى نیە لە دەرەوەى
کۆمەڵگاى کوردى هێنراوە،لە عەقڵى تاکە شەڕەنگێزەکانیەوە تەشەنەى سەندوە
بۆ ناشیرین کردنى ڕوخسارى کۆمەڵگاکەمان بە دونیاى دەرەوە بەدەستى
نەوەکانى،لەنێوان باوەڕى ئاینى و عەقڵیەتى خێڵەکى،کامیان کارپێکەر و
بکەرى دەرهاویشتە توندوتیژیەکانى نێر سالاریە بۆ کوشتنى ژنان بەناوى
شەڕەف پارێزى؟ بۆ ژنە بەشەڕەفەکانى ئەم وڵاتە ئایا پێویست بەم نەریت
پارێزە بۆگەنە هێنراوە دەکات؟ بێگومان نەخێر.
ئەى دەسەڵاتى ڕێکخراوە مرۆیەکان دەورى چیە کە مێینە لەسایەیدا
نەپارێزرێت و بەئەرکى کێى دەزانن بکوژانى ژن سزاى تاوانەکەیان بنۆشن؟
لەکاتێکدا بەمردنیش سوکایەتى بەجەستە شێواوى ژنان لێرە و لەوێ دەکرێت.
پاراستنى مافەکانى گەنج ئایا تەنها ئەوانەن کەنێرن،ئایا ڕێکخراوەکانى
لاوان و خوێندکاران و سەنتەر و کۆمەڵە و ناوەندە ڕۆشنبیریەکانى ژنان
ئەرکیان چیە؟
کە نەتوانن مافى مێینە بپارێزن. دیارە "ئایا"کان زۆرن و
"وەڵام"کان کەمن،یان هەر نین کەس نازانێت لەو ساوە ئێستاش لەکوێن و لاى
کێن.بۆیە دواجار "دەسەڵات" دەبێتەوە بە بەرپرسیارى یەکەم،بۆیە هەمومان
ڕووى پرسیارى دەممان دەکەینە دەسەڵاتى ئەو ناوچەیە و لێیى دەپرسین،ئەى
دەسەڵات بەر لەدروست بوون و گەورە بوونى کێشەکان ئایا تۆ لەکوێیت؟
بەپێى باسە مێژوویەکان سەردەمێک مرۆڤەکان دەچەوسانەوەو ئەتک
دەکران،لەناو تابوتى وەحشگەراکان دەتوانەوە و لەناو دەبران کە پێى
دەوترا سەردەمى بەربەریەت،بەڵام ئەم سەردەمەى ئێستا کە
بەحیسابعەقڵانیەت و فرە بیر و باوەڕە،فرە ئازادى و فرە ئاین و
تەکنەلۆژیا باڵادەستە،بەپێچەوانەى فەلسەفەى هەموو بیریارەکان کە پێیان
وایە کوشتار و مرۆڤ کوژى و مێژوى کارەساتە جەرگ بڕەکان و خوێن ڕشتنى
بەناهەق و کوشت و بڕى بیر و باوەڕى ئایدیاى تاکەکان و سەربڕینى مرۆڤ
بەدەستى مرۆڤ دوبارە نابێتەوە.کەچى زۆر دڕندانە تر وەحشگەراکانى سەدە
ملیان ناوە لەخوێن ڕشتن،ڕووى هەمو سەدە خوێناویەکانى پێشویان بە ژن
کوژى سپى کردۆتەوە،ناسک ترین بونەوەر کە مرۆڤى مێینەیە بلوک باران و
گوللە باران دەکەن،وەک ئەوەى خۆیان دایک و خوشک و خۆشەویستیان نەبێت.
دیارە ئەوەى زیاتر چاوى کۆمەڵگا لە چاوى نەریتە سواوەکانەوە ژن
بخوێنێتەوە،تاوانبار کردنیەتى هێشتا لەوە نەگەیشتوین کە "کەسێک تا
تاوانەکەى نەسەلمێنرێت تاوانبار نیە تۆمەتبارە بەتۆمەتێک" بۆ نمونە
کارەساتى کوشتنى دوعا گریمان،ئەگەرچى کارەساتى وا گریمانە ناکرێت،دوعا
تۆمەتبار بو بەتاوانێک "هێشتا پێم وانیە دوعا تۆمەتباریش بێت نەک
تاوانبار" زمانى ڕاگەیاندن بۆ ڕووداوى لەو چەشنە دەبێ دەورى چۆن و چى
بێت؟ دەبێ بیوروژێنێت و هەستیارى بکات یان دەبێ هێورى بکاتەوە و وێنەى
کارەساتەکە بە چ زمانێک ئاراستەى جەماوەر بکات!
ئایا دەبێ گەورە بکرێت یان بچوک بکرێتەوە،بێگومان نابێ دەورى خۆى
لەهیچیان لەگەورە کردن و بچوک کردنەوە بنوێنێ.
زمانى ڕاگەیاندن دەبێ بەدەر بێت لەدەربڕینى وروژاندن و گەورە و بچوک
کردنەوە،ئەرکى ئەو ئەوەیە ڕاستیەکان وەکو خۆى بگەیەنێت،بارودۆخەکە بەبێ
لایەنى و بەهێمنى شیبکاتەوە،ئەگەر دەورى بێ لایەنى پێ ناکرێت نابێ
ناوبژیوانیش بێت،نەک پاڵپشتى لایەک کە بەدژایەتى لایەکەى تر تەواو
دەبێت.
ئەوەى ئێمە بینیمان زمانى ڕاگەیاندن بەگشتى و رَاگەیاندنى
ئیسلامگەراکان بەتایبەتى هاوشان ڕاگەیاندنى جیهانى عەرەبى
ئیسلامى،لەروداوى کوشتنى دوعا دەوریان لەگەیاندنى هەواڵەکە نێگەتیڤ
بوو،ئەوەندەى بەخوشکە دوعا روى لایەکیان بۆ مەرامى لایەک ناشیرین
کرد،ئەوەندەى لەجوغزى ئاینیەوە بۆیان کرا وەکو فرۆشتنى دەسکە کەرەوز و
پیاز لەهەڕاج خانەى ڕاگەیاندنەوە هاواریان کرد و کوشتنى کچێکى بەئێمەى
کورد فرۆشتەوە،وەک ئەفغانستان و عێراق و جەزائیر و میسر و جیهانى
عەرەبى ئیسلامى،بەدەستى ئیماراتى ئیسلامى،دونیا فەنتازیاى بەهەشت بێت.
مەر و گورگ لەیەک سەرچاوە ئاوبخۆنەوە و نەمەڕ لەگورگ بترسێت و نە گورگ
لە شوان.
ئا ئەمەیە سەردەم کە لەسایەى بۆرە پیاوان،ژنان نابێ لەسێبەرى هیچ
درەختێکى خۆشەویستى پشو بدەن،چونکە لێرە لەم مەملەکەتە خۆشەویستى و
خۆشویستنى مرۆڤ بڤەیە،ئائەمەیە سەردەم کە پڕە لەمرۆڤى دەروون نەخۆش کە
لەسایەى چەند خوڕافاتێک عەشق لەم وڵاتەدا دەکوژرێت.
هێشتا لەوە نەگەیشتوین و وا زووش تێناگەین و ڕاپەڕین و شۆڕشێکى فکریمان
پێویستە تاکو تێدەگەین عەشق و جوانى و بەهارى خۆشەویستیمان خۆش
بوێت،بکوژانى ژن ڕووى هاوشێوە تیرۆریستەکانى ئەوسا و ئێستاى سپى
کردۆتەوە،واى لێهاتوە کوشتنى ژن لەشاشەى تەلەفزیۆن بووە بە بابەتێکى
سەرەکى و هەر ئەوەى کەمە پێش وەخت لەکڵاو رۆژنە ڕەشەکەیانەوە ڕیکلامى
بۆ بکرێت.
دوا جار بە بکوژانى ژن و هاوکارانیان دەڵێم :ئەى بۆرە پیاوان و مرۆڤ
کوژان،کوشتنى ژنانى نزیکى خۆتان بهێنە بەرچاوى خۆتان،ئایا کوشتنى
خۆشەویست و دایک و خوشکانى ئێوە بەدەستى مرۆڤێکى هاوشێوەى وەکو خۆتان
کارەسات نیە بۆ ئێوە؟ ئەى بۆ بیر ناکەنەوە کە کوشتنى مرۆڤى مێینە با
بەس بێت،دە ئیتر بەسە.
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|