٨\٧\٢٠١١
ژن لەبەردەم
قەیرانى پیاوسالارییدا.

بێستون حەسەن
بیئەو کۆمەڵًگەى ئێمەى کورد وەها بووە کە بەجۆرێک نێرینەکان حوکمى
بەژیان بوونیان بەدەستەو زۆرینەى بڕیارەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەمان، ئەمە
لەلایەک.. لەلایەکى ترەوە دەبیینین گوزەران و هەلى کار بۆ مرۆڤەکان
زۆرجار بە لاى پیاواندا کەوتووە و مێینەکان پشکێکى سانەویییان
بەرکەوتووە کە ئەمە هۆکارە بۆ لاوازبوونى دەسەڵاتى مێ لەچاو پیاواندا .
بەردەوام بوونى ئەم جۆرە هەست پێکردنانە لەلایەن خودى ژنانەوە جۆرێکە
لە بەقیران بوونى بارودۆخ کە پێیدا تێپەڕ دەبن کە ئەمە هۆکارگەلێکى
لەپشتە تا هەست بەوە ئەکرێ جیاوازى ئەم حوکمە موتڵەقانەى کە دەدرێ
لەکوێوە سەرچاوەى گرتوە و بۆچ ئەوەندە بەهاى مێ لەگۆمەڵگەى کوردیدا
بەلاوازى دەبینرێ ! ئەگەر ڕاستتر ئاماژە بدەم ئەوەیە کە دواى تێڕامان و
بەدواداچوونم بۆ خودى قەیران بوونەکە کەمتازۆرێک گەیشتمە ئەو ڕاستییەى
کە کۆمەڵگەى پیاوسالارى ئەو گۆمەڵگەیەن کە چینى مێى خوێندەوارى زۆر
زۆرکەمە و تا ئەگا بەڕاددەى لاوازبوونى عەقڵ و مەنتقیش تیایدا.یان
هەموو ئەو کۆمەڵگانەن کە بەهەرهۆیەکەوە بووبێ کە لەڕابردوودا چەسپاوە
بووەتە کۆمەڵگەیەکى پیاوانە و ژن تیایدا کایەیەکى وەستاوو ئیش
پێنەکراوبووە تێیدا کەواتە ئەرکى ژن و ڕێکخراوەکانى ژنان و لایەنە
پەیوەند دارەکانى تایبەتمەند بە ئەرک و مافى ژن ئەوەیە کە ئاستى تاک
لەناو کۆمەڵگە داخراوەکانى دوور لە مەعریفە و زانست بەجۆرێک
بەرزبکەنەوە کە ڕێژەى نەخوێندەوار تیایاندا بگاتە ئاستێکى کەم و ئاستى
بیرکردنەوەیان بەجۆرێک گەشە پێبدەن کە ژنانیش شان بەشانى پیاوان لە
ئەرک و مافدا چوونیەک بن و ئەو کەلێنە گەورەیەى کە ناوى نراوە قەیرانى
پیاوسالارى بیڕەوێننەوە و بەهەردوو لایانەوە کۆمەڵگەیەکى مۆدێرن و
شارستانى و ئەکتیڤ بێننە مەیدان و دوور لەدەستى حوکمى تاک لایەنە برەو
بە گەشە و تواناکان بدرێ لە هەموو لایەنە جۆراوجۆرەکانى ژیان.
هەموو میللەتێک لەسەرەتادا جۆرێک لە چەق بەستوویان پێوە دیار بووە و بە
دەیەها گرفت و قەیرانى هەمەلایەنانە ڕوویان لێکردوون بەڵام کاتێ عەقڵ و
زانست دەبێتە خاڵى جەوهەرى ڕاستکردنەوەى گشت قەیرانەکان ئیدى
مرۆڤەکانیش دەبنە کەسانێکى سوودبەخش بۆ خۆیان و دەورو بەر و
کۆمەڵگەکەشیان ئیدى ئەو مرۆڤانەى هاوکات بەم ڕێڕەودا ئەگوزەرێن مرۆڤێک
دەبن چالاک بەهێز بەهێز و بازوو ، بۆیە هەر لە پێناسەى کۆمەڵگەشەوە
ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئاستى ڕۆشنبیرى تاک کاریگەرى ڕاستەوخۆى
دەبێ لە گەشەکردنى تەواوى ئەو کۆمەڵگەیەى کە تیایدا دەژى . هیچ کات
نەبووە و ناشبێ چەپڵە بەدەستێک لێبدرێ بۆیە ئەوە ژنان خۆیان کە ئەتوانن
وا بکەن ئەو قەیرانى پیاوسالارییە بنبڕبکەن و پێکەوە ژیانێکى ئاسوودە و
بەختەوەر وەدەست بخەن و عەقڵ وەک کایەیەکى بەردەوام ڕۆڵ ببینێ لە
نێوانیاندا ....
ماڵپهڕی بێستون حهسهن
|