٢٠\١\٢٠١١
ژن: کەمتر لە مرۆڤ.

وەرگێرانى لە عەرەبیەوە:
نیا کامیل
ئەوەى لێرەدا خراوەتە
ڕوو بەشێکە لە(" بارودۆخى سعودیە لە پێنج ساڵى ڕابردودا "، ڕاپۆرتى
هاوبەش، کە ساڵانە لە ناوەندى کێشەکانى کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەى
ئیستراتیژى . لەندەن پەیمانگاى کاروبارى کەنداو . واشاتۆن ، دەرى دەکات
. جولاى 2010 .) کە ئێمە هەوڵى وەرگێڕانیمان داوە ، وەک بەشێک لە
کتێبێکى گەورەتر ، لەزمانى عەرەبیەوە ، بە ناونیشانى پاراستنى تەختى
سعودیە ، بە ئومێدى ئەوەى بتوانم تەواوى بکەم .
سعودیە شایەنى نازناوى " گەورەترین پێشێلکارى مافەکانى ژنانە لە
جیهاندا " ، ئەمەش لەبەر هۆکارى هەڵاواردنى دژى ژنان کە ناتوانرێت
دەرببڕرێت تەنها بە جیاکردنەوەى نیمچە تەواوى نێوان هەردوو ڕەگەزەکە
نەبێت . ئەو ڕایەیى کە لێکدانەوەى ئایینى حکومى بانگەشەى بۆ دەکات وە
یاسا ئایینیەکانیشى تێگیراوە، وادادەنێت کە ژنان ناتوانن خۆیان
کاروبارەکانى خۆیان بەجآ بگەیەنن . وە سعودیە ڕیزپەڕە لەوەى کە تاکە
ووڵاتە لە جیهاندا کە وایى دادەنێت ژن بونەوەرێکى پاشکۆى پیاوە
لەشێوەیەکى لێکچووى بارى کۆیلەیەتیدا . وە هەروەها ، یاساى سعودیە وا
سەیرى ژن دەکات کە هاوڵاتیەکى ناتەواوە وە نەشیا و ناکامڵە ، وە ئەو
پێویستى بە مۆڵەتى پیاوە لەئەو بڕیارانەدا کە پەیوەستە بە ژیانیەوە .
وە جیاکردنەوەى پیاوان و ژنان پێویستە لەسەرجەم لایەنەکانى ژیانى
گشتیدابێت ، وە لە نێویشیاندا شوێنى کارکردن و بانکەکان و نەخۆشخانەکان
و مزگەوتەکان و ناوەندەکانى بازاڕکردن ، وە بەکورتى ، هەرجێگایەک
لەدەرەوەى ماڵدا . ڕێگە بەژنان دراوە بە چوونە شوێنە گشتیەکان ، لە
بەشە دیاریکراوەکانى ( تەنها بۆ ژنان ) ، کەئەوە لە ڕاستیدا واتاى
کۆتوبەندى زۆر تووندى سەربارە لە زۆربەى شوێنەکاندا ، هەروەک ژمارەیەکى
کەم لە دامەزراوەکان دەتوانن فەراهەمى دووجۆر بەش بکەن بەکەلوپەلى
تەواوەوە .
ژنى سعودى ناتوانێت لە هیچ دامەزراوەیەکى فێرکاریدا خۆى ناونووس بکات ،
کەلە خوێندنگەى سەرەتاییەوە دەسپێدەکات وە هەتا بەدەسهێنانى بڕوانامەى
دکتۆرا لە زانکۆدا ، بەبآ ڕەزامەندى بەخێوکەرە پیاوەکەى ، وە لە
کۆتایشدا ڕەزامەندى پێنادات ئەگەر بەگەونجاوى نەبینى . وە لەبەر ئەوەى
خوێندنى ژنان زۆرەملێ نیە ، پیاوى بەخێوکەر لە توانایدا هەیە ڕێگە لە
ژن بگرێت لەبەدەستهێنانى خوێندندا . خوێندنى ژنان لە زانکۆدا کورت
بۆتەوە لە بوارەکانى " گونجاو بۆ ژنان "دا ، وەک فێرکردن و پەرستیارى .
ڕێگە لە ژن گیراوە لە پسپۆڕبوونى لە ئەندازیارى و کشتوکالڕ و زانستەکان
و تەکنیکى زانیاریدا ، هەروەک لەو پسپۆڕیانەشى کە پەیوەندى بە نێرینەوە
هەیە . ژنى سعودى ناتوانێت ئەوە پەسەندبکات کە نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام
بدرێت بەبآ مۆڵەتى پیاوە بەخێوکەرەکەى . وەلە ڕووى پڕاکتیکیەوە ، واتاى
ئەوەى کە دایک دەبێت پشت بە کوڕە هەرزەکارەکەى ببەستێت تا مۆڵەتى بدات
بە چوونە ژێر پشکنینى پزیشکیەوە ، هەروەک ڕێگە لە ژنانى دووگیانیش
گیراوە بچنە نەخۆشخانە بەبآ پیاوە بەخێوکەرەکانیان . وە یانە
تەندروستیە ژنانەکان زۆر ناوازەن بەگرانیش دادەنرێن وە دامەزراوە
ئایینیە فەرمیەکانیش دژیانن .
ژنان ناتوانن بەبآ مۆڵەتى بەخێوکەرە پیاوەکانیان گەشت بکەن کە پێویستە
لەسەریان واژۆ لەسەر داوانامە ( استمارە ) یەکى دیاریکراو بکەن بە
ئامانجى ڕێگەدان بە ژنان بەگەشتى تەنهایى ، هەروەک ناشتوانن داوا
پێشکەش بکەن بۆ بەدەسهێنانى پاسپۆرت بەبآ مۆڵەتى پیاوانى بەخێوکەریان .
ڕێگە لەژنان گیراوە ماشێن لێبخوڕن ، وە کەمى هۆکارەکانى گواستنەوەش
واتا ژنان ناتوانن بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ شۆفێرى تایبەت بەخۆیان دابنێن .
ژنان ڕوبەڕوى ئاستەنگى تایبەت دەبنەوە لە سیستمى دادگاکانى سعودیەدا کە
دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانى پێشوو ، وە دەچنە ژێربارى کۆتوبەندى ئاینى
توندەوە ، سیستمى دادوەرى ژن وادەبینێت کە لێهاتوو نیە و ناتوانێت
نوێنەرایەتى خۆى بکات لە دادگادا . ژن ناتوانێت ببێتە پارێزەر ، وە
ناتوانێت ئامادەیى بە کار و کردەوەى هەبێت لەکاتى هەستان بە ڕێوشوێنە
یاساییەکاندا . وە لە جیاتى ئەوە ، داواى لێدەکرێت کە پرسیار و
ڕێنوێنیەکانى بنووسێت بۆ کارمەندێکى نێرینە بۆ ئامادەبوونى وەڵامدانەوە
بۆ گەیاندنى زانیاریەکان لەجیاتى ئەو ، وە ڕێگەى ئازادبوون بە
بەندکراوانى ژن نادرێت بەبآ ئامادەبوونى بەخێوکەرە پیاوەکانیان لەپێناو
بەربونیاندا .
ئیمڕۆ ، لە زانکۆکانى سعودیەدا ژنان بەئەندازەى ژمارەى پیاوان دەردەچن
. وەلەگەلڕ ئەوەشدا ، ژنان تەها ڕێژەى 5% بۆ 10% ى هێزى کار داگیر
دەکەن ، بەهۆى کۆتوبەندى یاساى و کۆمەڵایەتیەوە کە پێویستە لەسەر ژنانى
کرێکار کە بۆى بگەڕێنەوە . دابڕانێکى توند هەیە لە نێوان ژن و پیاودا
لە شوێنەکانى کاردا ، هەتا ژنان دەتوانن کار بدۆزنەوە تەنها لەو
کارانەدا کە تایبەتە بە ژنان یان لە نوسینگە دابڕاوەکاندا بە میانەیەکى
زۆر . وە سەربارى سەرنەکەوتنی حکومەت لە بڕیارى بەدابین کردنى هەلى
کارى شیاو بە ژنان و ، پابەندى بە زیادکردنى بەژدارى ژنان لە شوێنەکانى
کاردا . جگە لە هەندێک ڕێوشوێنى کەم نەبێت لەم بارەیەوە هیچى ترى
نەگرتۆتەبەر .
ژنان لە سعودیەدا سەروەتێکى گەورەیان لە پارە و مڵکومالڕ هەیە ، لەگەلڕ
ئەوەشدا ، توانایان لەسەر بەڕێوەبردنى موڵکوماڵەکەیان و چۆنێتى
هەڵسوڕانى کارە بازرگانیەکانى هەمان خواست و داواکارى پێشێلکار ئیفلیجى
کردووە بۆ پاراستنى جیاوازى ڕەگەزى و دەست بەسەراگرتنى بەخێوکەرى
نێرینە . ژن پێویستى بە مۆڵەتە لە بەخێوکەرە پیاوەکەیەوە بۆ پێشکەش
کردنى بەدەست هێنانى مۆڵەتى بازرگانى . ئەویش ئەگەر کارمەندى حکومەت
نەبێت ، ژن ناتوانێت داواکارى پێشکەش بکات بۆ بەدەسهێنانى خانوو یان
مۆبایل بەبآ مۆڵەتى بەخێوکەرە پیاوەکەى .
لە جیاتى جێبەجێکردنى چاکسازى ڕاستەقینە و بەرجەستە دەرکەوت کە شا
عبداللە خۆى توندترین لایەنگرى هەڵاواردنە دژى ژنان ، لە میانەى
ڤیستیڤاڵى " الجنادریە " ى ساڵانەدا ، کە شا عبداللە سەرپەرشتى دەکات ،
ڕێگە بە ئامادەبوانى ژنان نەدرا جگە لە " ڕۆژانى تەنها بۆ ژنان " نەبێت
. وە ئەم سالڕ بەرەوپێش چونێکى باش ڕویدا کاتێک ڕۆژانێک بۆ خێزانەکان
کرایەوە ، وە شا عبداللە فەرمانێکى دەرکرد کە ڕێگەى لە ژنان گرت
ئۆتۆمبێلەکانى گۆڵف لێبخوڕن کە لەناو زەمینى ڤیستیڤاڵەکەدا بۆ
گواستنەوە بەکاردەهاتن ، وە هەروەها هەمان ئەو هەناگاوە بوو کەلە دژى
پەرستیار و دکتۆرەکانى نەخۆشخانەى شا فهد ى نیشتیمانى لە الریاچ ساڵى
2002 فەرمانى لێدا . بە کورتى ، ژنان لە سعودیەدا هیچیان نیە جگە لە
کەمیەکى ناوازە لە مافى یاساى نەبێت ، بەڵام هەژارترە لەو مافانەشى کە
ئیسلام بۆى دەستەبەر کردووە . ژن لە سعودیەدا کەسێکى تەواو نیە ، بەڵکە
پاشکۆیە ، وە یەکێکە لە کەلوپەلە پاشکۆکانى پیاوە نزیکەکانى ، وە
سەربارى هەوڵەکانى حکومەتى سعودیە بۆ باشکردنى ڕوخسارى لەبەردەم
جیهاندا لە میانەى ناردنى شاندەکانى ژنانەوە بۆ دەرەوە بە هاوڕێیەتى
دەستە دبلۆماسیەکان یان لە میانەى بۆنە تایبەتەکانەوە ، بەڵام ڕاستى
بوون جەخت لەوە دەکاتەوە کە تا ئێستا ژنان لە قۆناغێکى دواکەوتودان ،
هەروەک یاساکانى ڕێگەگرتن لە لێخوڕینى ئۆتۆمۆبێل لەسەر ژنان ، وە لەسەر
بەژدارى لە ژیانى سیاسیدا بە شێوەیەکى چالاک ، یان هەتا دانانى
نوێنەرانى ژن لە ئەنجومەنى ڕاوێژکارى دیاریکراودا پیشانى ئەدات.
|