٩\٩\٢٠١١
ژنان له نێو کام
کونوکه‌له‌به‌ری دیندا ئازادییان بۆ دابین
کراوه؟

تاهیر حه‌سه‌ن
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له نێو ده‌سه‌ڵات و که‌لتوری کۆمه‌ڵگا
پیاوسالاریه‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، مێژینیه‌کی به‌قه‌د ئه‌و مێژوه
به‌رفراوانه هه‌یه که تا ئیستا بوونی چه‌وساندنه‌وه و سوکایه‌تی
کردن به که‌سایه‌تی ژن به‌رده‌وام ده‌دا. خودی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه
پشکێکی مه‌زنی به‌ر دینی ئیسلام ده‌که‌وێت، که ژن تێیدا هێشتا مرۆڤێکی
ساغ و ته‌ندروست نیه، بۆیه سه‌ربه‌ستی پیاو له نێو هه‌یبه‌تی ئه‌و
دینه‌دا کارێکی حاشانه‌کراوه و، هه‌رده‌م ده‌توانێت ژنه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی
به ئاره‌زووی خۆی بچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌م کاره‌ش، وه‌ک ئه‌رکێکی پیرۆزی
نێو دید و بۆچونی دینی ئیسلام ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
کاتێک ده‌ڵێێن ئه‌م دینه له‌گه‌ڵ په‌یام و که‌رامه‌تی ئازادی‌دا نایه‌ته‌وه
و ناتوانێت خۆی ته‌یار بکات له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ڕیتمێکی عه‌قڵانی
و یاسا مه‌ده‌نیه‌کان تێیدا جێگایان بوه‌ته‌وه، هه‌روا له خۆمانه‌وه
ئه‌م ئیهانه کردنه ناده‌ینه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگر و دیفاع گرن له دینی
ئیسلام. ژنان له نێو هیچ کونوکه‌له‌به‌رێکی ئه‌م دینه‌دا بوونیان وه‌ک
ئینسانێکی ته‌ندروست و خاوه‌ن بڕیار نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م( نه‌بوونه‌شیاندا)
وه‌ک ئینسانێکی کامڵ،دیاره ئازادیشیان بوونی نیه.
له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بۆ ده‌یان ساڵ ده‌چێت جه‌نگی نێوان دوو به‌ره
درێژه‌ی هه‌یه، به‌ره‌یه‌ک هه‌رده‌م به‌شوێن به‌ره‌وپێشچون و خه‌بات
کردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنانیش وه‌ک ئینسانێکی کامل و خاوه‌ن بڕیار
بونیان هه‌بێت له نێو کۆمه‌ڵگادا، تا ئه‌وه‌ی چیتر چه‌وساندنه‌وه‌یان
له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه کۆتای بێت و ئیتر هیچ که‌س و یاسا‌و لایه‌نێک بۆی
نه‌بێت ئه‌م ئینسانه بچه‌وسێنیته‌وه. به‌ره‌ی دووه‌م؛ خودی ده‌سه‌ڵاتی
پیاوسالار و هاوپشتیوانه مه‌زنه‌که‌یان که دینی ئیسلامه، ئه‌م دوو
به‌ره‌ی دژی ئازادیه، بێ‌وچان و به‌شێوازی جۆراو جۆر له خه‌باتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
خۆیاندان دژی مانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان، تا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
ڕزگاری نه‌بێت له نێو ئه‌و که‌لتورو فه‌رهه‌نگه ڕزیوه‌ی که هێشتا
بۆن و به‌رامه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی سه‌رده‌می کلێسای مه‌سیحی پێوه‌یه،لێبێت
و هه‌ر بمێنێته‌وه. خه‌باتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م پیاوسالار و دینه،
بۆخۆیان هه‌رده‌م پشتگیری قایمیان له ده‌سه‌ڵاتی حاکمه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر
نا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یتوانی له ماوه‌ی ئه‌م مێژوه درێژه‌ی خۆیدا،
به‌لانی که‌مه‌وه فه‌رهه‌نگێکی وا مه‌ده‌نیانه‌ی بهێنایه‌ته نێو کۆمه‌ڵگاوه،
که خودی پیاوسالاری و دواکه‌وتویه‌تی دینی، ده‌بوا ببوایه‌ته کارێکی
شه‌رم ئامێز بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگرین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
حورمه‌تی زیاتری پێبه‌خشی خۆشه‌ویستکردنی زیاتری ئه‌م به‌ره کۆنه‌په‌رسته‌ی
نێو کۆمه‌ڵگایه.
په‌رله‌مانی کوردستان، گه‌رچی خۆی به نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه
باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانئیت،به‌ڵام تا ئێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن
نه‌بێت نه‌یتوانیوه کارێکی وا ئه‌نجام بدات، که جێگای متمانه‌و ڕێزی
زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا بێت و هه‌نگاوی مه‌ده‌نیانه بنێت بۆ ڕزگار کردنی
کۆمه‌ڵگا له نێو دیدی دواکه‌وتوی و نه‌خوێنه‌واریداکه نوقم بووه
تێیدا. نازانم چۆن هه‌وڵیانداوه و بیریان له پرۆژه‌یه‌ک کردۆته‌وه
که له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندایه، دیاره ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئیحراج
بونه‌یانه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاسته به‌رزه له چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر
ژنان و ئه‌و ئاسته به‌رزه له خۆسوتاندنی ژنان، که بگه‌نه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
یاسایه‌کی واده‌ربکه‌ن له ژێر ناونیشانی{ یاسای به‌رنگار بوونه‌وه‌ی
خێزان له توندوتیژی له هه‌رێمی کوردستان-عێراق. یاسای ژماره 8 ی
ساڵی 2011 .}.
خودی ئه‌م یاسایه چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌کی له خۆ گرتوه، که به‌گشتی
به یاسایه‌کی لانیکه‌م باش ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان به‌تایبه‌تی که
زۆرترین چه‌وساندنه‌وه و بێحورمه‌تیان به‌ر ده‌که‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رانی
خێزانه‌وه، بتوانرێت خودی ئه‌و سوکایه‌تی پێکردنه که‌م بکرێته‌وه چ
له ڕێگای سه‌پاندنی سزای ئابوریه‌وه به‌سه‌ر بکه‌ره‌که‌دا چ له
ڕێگای شکایه‌ت لێکردنی و بانگ کردنی بۆ دادگا و یان زیندانی کردنی. له
ماده‌کانی دیکه‌دا ئیشاره‌ت ده‌کات به زۆر نه‌دانی کچان به شوکردن
یان ژن به‌ژن یان به‌زۆر ته‌ڵاق دان یان کچ له پێناو خوێندا،قه‌ده‌غه
کردنی خه‌ته‌کردنی کچان، ئه‌م هه‌نگاوانه به گشتی هه‌نگاو گه‌لێکی
پۆزه‌تیفن و بۆنی ئه‌وه‌یان لێدێت که هه‌نگاوی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان
ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیداریه‌کان کاری پێبکه‌ن، شتێک له به‌رژه‌وه‌ندی
ژنان بێته مه‌یدانه‌وه. دیاره له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا که دین
له ده‌وڵه‌ت جیایه‌و یاسا مه‌ده‌نیه‌کان داڕێژراون، پایه‌ی ژن وه‌ک که‌سێکی
ئازاد و سه‌ربه‌ست دیاری کراوه. ئه‌وه ته‌نها له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاندایه
که دین له نێو کون‌و که‌له‌به‌ری یاساکاندا خۆی مه‌ڵاس داوه، ژن له‌وێدا
وه‌ک که‌سی پله دوو یان به شایه‌ت وه‌رنه‌گیراو ده‌بینرێت.
بۆ ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه، کۆمه‌ڵێک مه‌لا، به‌یانامه‌یه‌کیان ده‌رکردوه‌و
کۆپیه‌کیشیان بۆمن ناردوه تا پشتگیریان لێبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دژی ده‌رکردنی
ئه‌و یاسایه بوه‌ستمه‌وه، دیاره من پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرم و
ئه‌و به‌ره‌یه‌ش ئازادن بۆخۆیان دژی ئازادی ژنان بوه‌ستنه‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا
که سه‌ده‌ی وه‌ده‌ستخستنی زانستی ته‌کنه‌لۆژی و ژیری گه‌رایه‌تی مرۆڤه
و په‌یبردنه به‌توانا مه‌زنه‌کانی مرۆڤ، که ته‌نها خودی خۆیه‌تی ده‌توانێت
ئاڵوگۆڕه مه‌زنه‌کان له خزمه‌تی خۆی و سروشتیشدا بکات، نه‌ک گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌رده‌می دواکه‌وتووی و خورافه مه‌زهه‌بیه‌کان!!!!!!!!!!! ئه‌م به‌ره‌یه،
زۆر به جیدی هه‌ست ده‌که‌ن باری هه‌یبه‌ت و که‌رامه‌تی کۆنه‌په‌رستیانه‌یان
له خه‌ته‌ردایه و داوا ده‌که‌ن خه‌ڵکی کوردستان دژی ئه‌م یاسایه بوه‌ستنه‌وه.
دواوا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن ئه‌م یاسایه ڕه‌ت کاته‌وه و دژی
یاسای ژماره 6 نه‌بێت که په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر داوه، واته
بوونی سه‌ره‌کیترین پێگه‌ی دینی ئیسلام له نێو ده‌ستور و یاسای
کوردستاندا. خودی ئه‌م به‌یان نامه‌یه نیشانی ده‌دات که ئه‌م ئاینی
ئیسلامه به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی ئازادیه‌کانی ژنانه، به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌ست که‌له‌پچه‌کراوی ژناندایه له نێو مال و
کونجی تاریکی بیرکردنه‌وه‌دا.
جه‌نگی پیاوانی ئاینی دژی به‌هاو په‌یامه مه‌ده‌نیه‌کانی مرۆڤایه‌تی،
هه‌رده‌م وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش بینراوه، خودی ئه‌م دینه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
هه‌بێت ئه‌وه هیچ پێگه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی
ناهێڵێته‌وه و بوونی نامێنێت(سعودیه و ئێران) دوو نمونه‌ی به‌رچاون.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بچنه ژیر باری په‌سه‌ند کردنی به‌یانامه‌ی مه‌لاکان
و به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانه‌وه، ئه‌وه بۆ دواجار ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه چه‌ند له‌دوایه و هێشتا له ژێر کاریگه‌ریه کوشنده‌کانی
سه‌ده تاریکه‌کاندان، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ستان له‌گه‌ڵ پشتگیری کردنی
ئه‌و یاسایه‌دا به‌مانای ئاستی ڕۆشنبیری و کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. خه‌باتی به‌ره‌ی ئازادیخوازی کوردستان هه‌رده‌م
به‌شێک ده‌بێت له‌و خه‌باته سه‌رتاسه‌ریه‌ی که ده‌خوازێت کۆمه‌ڵگا
ڕزگار بکات له کۆی ئه‌و کۆت و به‌نده ئاینیه‌ی نامۆیه به‌م
سه‌رده‌مه.
ده‌قی یاساکه:
http://www.kurdistan-parliament.org/files/articles/160811121949.pdf
کەمپینى دژ بەیاساکه:
http://www.facebook.com/profile.php?id=100002778408223#!/notes/kampin-dzi-yasi-xezan/%D8%AA%D9%83%D8%A7%DB%8C%D9%87-%D9%86%D8%A7%D9%88%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%86%D9%83%D9%87%D9%85%D9%BE%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%AF%DA%98-%D8%A8%D9%87%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C-%D8%AE%DB%8E%D8%B2%D8%A7%D9%86-%D9%80%D9%80-%D8%AF%D9%87%D8%B1%DA%86%D9%88%D9%88-%D9%84%D9%87%D9%BE%D9%87%D8%B1%D9%84%D9%87%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%A8%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%D9%86/112164618886151
8\9\2011
ماڵپه‌ڕی تاهیر
حه‌سه‌ن
|