په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ژن و بەهار.

 

نەجات روستى    

 

چوار وەرزى ساڵ بەدواى هێمنى، لانەیەک بۆ خۆشەویستیدا دەگەڕێم تائەوحەزەگەورانەى هەمەلە نێودەلاقەیەکى گچکەى ڕوەو رووناکییەکى پڕلە عەشق و ئەوین هەنگاوەپچڕ پچڕەکانم هەڵێنم، چونکە لەوەتەى هەم ئەو وەرزەم بەخۆوە نەبینیووە کە بتوانم پڕبە گەرووى خۆم بڵێم ئۆخەى یەکەمجار بەسۆزو ئەڤینێکى زۆرەوە لەگەڵ یەکى ئاشنا بووم کەپێم وابوو ئیدى تەواو دەبێ لەوهەوارى عەشقەداچۆڵەوانیێەک بۆخۆم ئاوەدان بکەمەوە جارێگى تر ڕوەو چۆڵەوانى  هەنگاو هەڵنەهێنمەوە  کەچى دواى دووساڵ و چەند ڕۆژێک حسابى من لەگەڵ ئەوتەوا وبووبێ ئەوەى بزانێ من چى دەڵیم ئەوبەردە نەگریسانەى کەهەموو ڕۆژىسه‌دجار بەیەکیدا دەده‌ن ،دایە دەستم لەو رۆژەوە  ئیتر یەکترى ناناسینەوە،ئەوهەموو یادەوەریانەمان سڕییەوە کەپیشتر بەخواستى من و بەدڵخوازیى ئەو لەنێودەفتەرێکى کرچ و کاڵدا تۆماردەکران ،من ئەو رۆژەم لەیادە. چونکە لەوەتەى بەدەفتەرى ئەو ئاشنابووم ڕۆژێ نەمدى تەنهادێڕێکى هەڵەش بسڕیتەوە کەڕۆژانە  تەنهایەک وشەى ڕاستى لەو دەفتەرەدا تۆمارنەکرد،ئیدى نەمتوانى لەگەڵ ئەوهەموو وشەو پیتانەدا هەڵبکەم کەڕۆژى چەند لەنێویاندا غەرق دەبووم نەمتوانى لەنێولێفەیەک بمێنەوە کەژێرەوەى پڕبوو لەپیلان تەنها بۆدامرکاندنه‌وەى حەزێکى هەڵچووى گەرم ،ئەو شتانەى کەپڕبوون لەبەستەڵەکى ونبوون بەسەرچوون ،بەدواى خۆشى ژیان بزانم هەموو ئەوکاتانەم لەبیرچێتەوەکەڕۆژ نەبووپەتى سێدارە  نەخرێتە ملى حەزەکانم  تائەو بەهارەم دوور لە بیرکردنەوە دۆزییەوە کەیەکتریمان ناسى لە ژوورە بچووکەکەى تا چەند مانگێک مەست مەست بووم لەنێوباخەڵیا  بێ هۆش کەوتم که‌ بەخەبەر هاتمەوە بەهارى بەیەک گەیشتنمان تەواوببوو ئەوچەند دێڕەى سەرەوە رازى ژنیکى بەدبەختى ئەم دەڤەرەى ئێرەیە لە سەر زمانى خۆى دەڵێ پاش ئەوى لەمێردى یەکەم بەهۆى کەم عەقڵییەوە جیابوومەوە تەنها یادگارى ئەوکەلەلامە کوڕێکى چاوگەشى ژیکەڵەیە هەموو ڕۆژێ لەگەڵ خۆرەتاوا داواى بابە دەکات پاش دانیشتنى دووساڵ، بە دیار تەمەنمەوەو ژیانێکى مەژىو مەمرە بڕیارمدا جارێکى ترلەگەڵ پیاویکى ژیردا بژیم کەهەموو ئەوئارەزووانەى هەمە بۆم مەیسەربکات ،بەڵام نەمزانى ئەویش لەبەهاردا بەهۆى پاشماوەى کیمیا بارانى سالى1988ى هەڵەبجە وەک پیاوى یەکەم  کە زستان تەواودەبێ لەهەڵە لەگەل سەرەتاى بە هار دەگەڕێتەوە بۆ هەلەبجە تا بە هار تەواو دەبێ  ناگەریتەوە  لەم کاتە وە ک شیت واییە  هیچ قسە یەکى لە سەر یەک نییە وەک شێت هەلسو کە وت دەکات بە یادى  ئەم کارە ساتە  هۆشى  نایتەوە تا ناوەراستى  هاوین ، منیش ناچارم ژیانى لەگەڵ بەسەربەرم وەک مناڵ  خزمەتى کەم  بۆییە  دەڵێم خۆزگە وەرزى بەهارلە ساڵ دا  نەمابا.

_____________________________

- گۆشەیەکى تایبەتە بۆ هەفتەنامەى ژیانەوە دەنووسرێ.