ژن و ژیان دوای کۆتایی هێلکه‌کان.
گوڵاڵه پشتده‌ری
له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه‌مان هه‌یه له سه‌ر چۆنییه‌تی سووڕی مانگانه و کۆتاییهاتن به هێلکه‌کان و کێشه و گرفته‌کانی، نیشانه‌کان و هه‌ندێک ڕێگه‌چار‌ری بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی تایبه‌ت به ژن، دوای کۆتاییهاتن به هێلکه‌کان. کۆتایی سووڕی مانگانه یاخود وه‌ستان له بێنوێژییMenopause پڕۆسه‌ی سووڕی مانگانه‌ی مێینه له ته‌مه‌نی دوانزده و چوارده ساڵیدا ده‌ست پێده‌کا. هه‌رچه‌نده له کاتی دایکبوون مێینه نزیکه‌ی دوو ملییۆن هێلکه‌ی هه‌یه به‌ڵام له‌و ماوه‌ی که هێلکه‌دانه‌کانی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلکه‌ی گه‌یشتوو ده‌که‌ن،ته‌نیا 400 تا 500 هێلکه‌ی پێده‌گا/ئاماده ده‌بێت.هێلکه‌ی مێینه زۆر له تۆوی نێرینه گه‌وره‌تره.له هه‌ر سووڕی مانگدا یه‌ک هێلکه پێده‌گا واته له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنیه‌وه تا ته‌مه‌نی وه‌ستان له سووڕی مانگانه که له نێوان(45-50 )ساڵیدایه. هێلکه ئه‌گه‌ر نه‌پیتێنرێ له ناو ده‌چێ و له گه‌ڵ خوێنی بێنوێژیدا دێته ده‌رێ. ئه‌و خوێنه‌ی که به‌ر ده‌بێ،له هۆی پچڕین و داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان Endometrium ڕووی ده‌دا که ئاماده بوو بۆ وه‌رگرتنی هێلکه. دوای که Endometrium واته ناوپۆشی منداڵدان ته‌قی له گه‌ڵ خوێن هه‌روه‌ها شلاوی لینج ده‌رواته ده‌رێ.ئه‌و ده‌ردانه بۆ ماوه‌ی که‌م یا زیاد له نێوان 4 تا 7 ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و به شێوه‌ی که‌م که‌مه دێته خوارێ/ده‌رێ.ئه‌وه رووداوێکی سروشتییه ئه‌گه‌ر هێلکه‌که نه‌پیترێ.ئه‌وه له حاڵه‌تی ئاسایدا له هه‌موو 27 تا 28 ڕۆژ جارێک ڕووی ده‌دات.ئه‌و پڕۆسه‌یه له ماوه‌ی دووگیانی و پاش ته‌مه‌نی 45 تا 50 ساڵی ده‌وه‌ستێ. {ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه نیشان ده‌ده‌ن که کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه کاتی به‌رهه‌مهێنان و کاتی له به‌رهه‌م وه‌ستانی هێلکه ده‌گۆڕێ}
وه‌ستان له سووڕی مانگانه واته Menopause و نیشانه‌کانی:
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه‌ستانی سووڕی مانگانه واته Menopause که‌م یا زیاد له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا ده‌ست پێده‌کا.ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه که ئه‌و نیشانانه دوای ئه‌و ته‌مه‌نه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن،ده‌شێ ئه‌وانه به هۆی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زکردنی هۆرمۆنه‌کان زووتر ڕووی بده‌ن و پێی ده‌ڵێن Perimenopause که ده‌بێته وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ی پێشکا،که له‌وانه‌یه 5 تا 10 ساڵ پێشتر له ئارا دابێ. به‌رهه‌می ژنانه‌ی هۆرمۆنی oestrogen له هێلکه‌دانه‌کاندا-که مانگانه یه‌ک هێلکه پێ ده‌گه‌یه‌نێ Ovulation ،وورده وورده که‌م ده‌بێته‌وه.کاتێک که هێلکه‌ی کۆتایی مایه‌وه واته بۆ دوامینجار(جاری کۆتایی) سووڕی مانگانه(بێنوێژیی) ڕووی ده‌دات،ئه‌وسا مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ Menopause یه.ئینجا هێلکه‌کان کۆتای‌یان پێدێ و و هێلکه‌دانه‌کان چالاکییان نامێنن. ئایا جه‌سته‌ی ژن ده‌توانێ بێ هۆرمۆن بێ؟ نه‌خێر، بۆیه شانه چه‌وری جه‌سته‌ی مرۆڤ به هاوکاریی ئه‌و گلانده‌ی(ڕژێنی) که له سه‌ر گورچیله‌کانه هه‌روه‌ها هۆرمۆنی oestrogen به‌رهه‌م دێنن،به‌ڵام ڕێژه‌که‌ی که‌متره له ئه‌وه‌ی که هێلکه‌دانه‌کان ئه‌و هۆرمۆنه به‌رهه‌می دێنن له و ماوه‌ی که ژن له هه‌لومه‌رجی زاوزێی باش دایه. جه‌سته‌ی ژن خۆی رێکده‌خات له گه‌ل گۆڕانکارییه‌که،به‌ڵام نه‌ک بێ نیشانه و بێ گرفتی ته‌ندروستی. ئه‌وه‌ش به ده‌رخستنی ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌روو و که‌مبوونه‌وه یاخود زۆربوونی له‌بارچوونی خوێن خۆی ده‌رده‌خا. تا چ ڕاده‌یه‌ک ژن کێشه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه، له ژنێک تا ژنێکی دیکه‌وه جیاوازه و ده‌گمه‌نیش هه‌ن که ئاسایی جۆرێکی ترن. 80% ی ژنان دواکێشه‌ی وه‌ستان له سووڕی مانگانه‌یان هه‌یه.له‌و ڕێژه‌یه‌دا 40%یان ده‌ڵێن کێشه‌که زۆره و 30%یان ده‌ڵێن کێشه‌که‌یان که‌متره. وه‌ستانی سووڕی مانگانه له پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا. هه‌ندێک ژن پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵی له بێنوێژیی ده‌که‌ون.ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژنتیکی بێ یان به هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی بێ. بۆ نموونه کاتێک که هێلکه‌دانه‌کان لاده‌برێن(به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری) یان به هۆی لێدانی تیشک و چاره‌سه‌ری کیمایی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه.له هه‌ندێک ژنانیشدا هۆیه‌که دیار نییه. گرفتی به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش. زیاتر له‌و قۆناغه ته‌مه‌نه‌دا ژنان کێشیان به‌رز ده‌بێته‌وه،ئه‌وه‌ش به هۆی گۆڕانی هاوکێشی Balansی وزه واته Energy له جه‌سته‌دایه.هه‌لومه‌رجی زاوزێ که پێشتر هه‌بووه،ئێستا نه‌ماوه و کۆئه‌ندامی زاوزێ له کارکردن ده‌وه‌ستێ. ئینجا مرۆڤ پێویسته بۆ به‌رگریکردن له کێشه‌ی قه‌ڵه‌ویی، خۆراک که‌متر کاته‌وه و زیاتر جوڵه‌ی هه‌بێ/وه‌رزش بکا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که دواکێشه‌ی وه‌ستانی سووڕی مانگانه له ژنانی وڵاتانی ئه‌وروپیدا زیاتره تاکو ژنانی وڵاتانی ئاسیایی.ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که کاریگه‌ری باشی خۆراکی سۆیا بێت که ژنانی ئاسیایی ده‌یخۆن. سۆیا پێکهاته‌ی Isoflavone و Oestrogen ی گیایی هه‌یه. چۆنکه ئه‌و ژنانه‌ی که خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی ده‌خۆنه‌وه و جگه‌ره ده‌کێشن و شڵه‌ژانی ده‌روونیان هه‌یه/Stress کێشه‌ی کاتی وه‌ستان له سووڕی مانگانه‌یان زیاتره تاکو ژنانی دیکه. چاره‌سه‌ریی. زۆر ڕێگه‌چاره هه‌یه بۆ دواکێشه‌کانی وه‌ستان له سووڕی مانگانه واته Menopause. هه‌ندێک دواکێشه وه‌کو گۆڕانی ده‌روونیی و ڕه‌فتار(دڵناسکبوون و خه‌مۆکیی) و هه‌ستی هاڵاوی گه‌رم به جه‌سته‌دا،کاتین.به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ و هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌ندروستی دیکه وه‌کو دڵ-بۆڕییه‌کانی خوێن و ناسکبوونی ئێسکه‌کان(Osteoporosis ) له ئارا دابێ، پێویسته مرۆڤ له ژێر چاودێریی پزیشکێک بێ و چاره‌سه‌ری خۆی بکا. چاره‌سه‌ری ته‌نیا به ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه نییه.به‌رده‌وام جوڵانه‌وه،خۆراکی پێویست و ته‌ندروست و ڕه‌چاوکردنی پاک و خاوێنیی جه‌سته و...زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له کار و پیشه‌ی ڕۆژانه و ئه‌و شێوازه کرده‌وانه‌ی که پێی ڕاهاتووه و ماڵداریی،کاری هونه‌ریی یا نووسین و خوێندنه‌وه هه‌ندێک له‌و کێشانه ده‌شارێته‌وه. میتۆده‌کانی چاره‌سه‌ریی. ٠1 چاره‌سه‌ریی به ڕێگه‌ی ''هۆرمۆنه‌کان''
- بۆ کام گرفته/کێشه‌یه؟ - دواکێشه به‌و زووانه. - دواکێشه له داهاتوودا
2.'' ده‌رمان'' بێجگه له هۆرمۆنه‌کان
- بۆ چاره‌سه‌ریی ناسکی ئێسکه‌کان Osteoporosis - بۆ دڵ-بۆڕییه‌کانی خوێن. - بۆ کێشه‌ی زێ(وشکبوونی ناو له‌شی ژن). - ڤێتامینه‌کان و مینه‌راڵه‌کان وه‌کو ڤیتامین B,E,D,Calicum,Fluor Vit.
3. چاره‌سه‌ریی ''ئه‌ڵته‌رناتیڤ'' له زۆر ڕووه‌کدا, مادده پێکهاته‌که‌یان زۆر له مادده پێهکاته‌ی هۆرمۆنی Oesterogen ده‌چێ.ئه‌و مادده‌یه بۆ نموونه له سۆیا و دنکی گوڵه‌به‌ڕۆژه و گوڵێکی دیکه به ناوی Flax-=linum usitatissiumدا هه‌یه.ئه‌وانه پێشنیار ده‌کرێن که به‌کار بێن،به‌ڵام به ڕێگه‌ی زانست جارێک کاریگه‌ری ئه‌وانه نه‌سه‌لمێندراوه. Care for women جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له هۆڵه‌ندا،ده‌زگایه‌ک ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌و جۆره کێشه و گرفتی ئافره‌تان/ ژنان به ناوی Care for women . له‌و ده‌زگایه‌دا که‌سانی پسپۆر له بابه‌ته‌که‌دا کار ده‌که‌ن وه‌کو پزیشک و په‌رستیار/نه‌خۆشیاری ژن بۆ گرفته ته‌ندروستییه‌کانی ژن.نه ته‌نیا بۆ کێشه‌کانی تایبه‌ت به وه‌ستان له سووڕی مانگانه به‌ڵکو بۆ کێشه‌کانی سووڕ وه‌کو ئازار و کێشه‌کانی کاتی بێ‌نوێژی یان PMS=pre menstrual syndrome ،ئه‌و کێشانه:ئازاری مه‌مک، ژانه‌سه‌ر، پشتئێشه، سکئێشه و زیپکه،یان گرفتی پیتێن و پرۆسه‌ی هاتنه‌دی دووگیانی infertiliteit،نه‌خۆشییه‌کانی ژنان وه‌کو کێشه له: * گۆناده‌کاندا، * شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان cervix carcinoom، *شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان ovarium-carcinoom، *شێرپه‌نجه‌ی جووت جۆگه‌ی هێلکه oviduct-carcinoom، * هه‌وکردنی جووت جۆگه‌ی هێلکه salpingitis, PID، * شێرپه‌نجه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه(له‌ش) vulva-carcinoom، *نه‌خۆشییه‌کان که به هۆی کرده‌وه‌ی سێکسه‌وه دێنه ئارا .SOA
ئه‌و ده‌زگایه ته‌ندروستییه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری زانستی پزیشکی زانکۆی شاری ئوترێخت واته UMC Utrecht کار ده‌کا. ئه‌و په‌رستیاره شاره‌زایانه که خولی تایبه‌تیان دیوه بۆ ئه‌و کاره،له هه‌شتا بنکه‌ی ته‌ندروستی له هۆله‌ندا هاوکاری و ڕێنه‌مایی ئافره‌تان ده‌که‌ن.ئه‌وان به گوێره‌ی پرۆتۆکۆڵێکی چڕ و پڕ ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پسپۆراندان. _______________________________________________ سه‌رچاوه: Verplegen van zwangeren,barenden,kraamvrouwen en pasgeborenen/410 گۆڤاری هه‌فتانه‌ی Margriet ژماره 4ی 2009 http://www.layyous.com/dutch/menopause_nl.htm http://www.gezondheid.be/index.cfm?fuseaction=art&art_id=323 http://overgang.careforwomen.nl/overgang/verschijnselen http://babyplaza.be/worden/docs/index.php?story=wo002
ئه‌ستردام
|