٢\٨\٢٠١٢
ژن و قه‌یرانی
شوناس.

شلێر باپیری
قه‌یرانی شوناس، له‌بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌کانی چاخی سه‌رده‌مه، ئه‌م
بابه‌ته له ساڵانی رابردوودا له هه‌موو جیهان باس و پێداگری له‌سه‌ر
کراوه. له هه‌ر وڵاتێک به‌شێوه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌شوناس باس کراوه و
ده‌یان و سه‌دان وتار و کتێبی تایبه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه. کێشه‌یه‌ک
به‌ناوی قه‌یرانی شوناس، هه‌م لایه‌نی ده‌روونی و تاکه‌که‌سی هه‌یه و
هه‌م لایه‌نی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
شوناسی ژنان له جیهان و له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیدا به‌تایبه‌تی به‌هۆی
جیاوازییه‌کان و نایه‌کسانییه‌کان و نه‌بوونی دۆخێکی فیکری گونجاو، ده‌رفه‌تی
هاتنه‌ئارای جووڵانه‌وه‌یه‌کی فیکریی گشتیی دابین نه‌کردوه. له لایه‌کی
دیکه‌ش هه‌ندێکجار نه‌بوونی بڕوای ژنان به تواناکانیان و خۆ حه‌شاردان
له په‌نا سێبه‌ری باب و برا و هاوسه‌ردا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی باوه‌ڕێکی
گشتی به توانا‌کانی ژنان و پێناسه‌کردنیان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی
ماڵدا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژن ته‌نانه‌ت نه‌توانێ پێناسه‌یه‌ک له خۆی
و له روانگه‌ی خۆیه‌وه له‌مه‌ڕ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر بکات.
ره‌نگه ئه‌مه له خۆیدا گه‌وره‌ترین کۆسپ بێ که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیدا له بازنه‌یه‌کدا که شوناسی ژنی تێدا
بێ سه‌روشوێنه بخولێته‌وه.
ره‌نگه له وڵامدا بگوترێ که ژنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی له گه‌شه
و تا راده‌یه‌ک دواکه‌وتوو به گشتی له هه‌وڵدان و کاری باشیشیان
کردووه و ده‌یان نموونه‌ش دێننه‌وه، به‌ڵام راستیه‌که ئه‌وه‌یه که
ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌وه‌نده تاکه‌که‌سی و په‌رته‌وازه‌یه که ناتوانین
وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه و کارتێکه‌ر و گشتگیریان باسیان بکه‌ین.
هه‌روه‌ک دیاره له‌هه‌مبه‌ر یه‌ک دنیا مێژوو و فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت و
ئه‌ده‌ب و کۆمه‌ڵگه‌ی پیاو سه‌روه‌ریدا کاری تاکه‌که‌سی نابێته هۆی
گۆڕانکاریی به‌رچاو، له ئاکامدا له باشترین شێوه‌ی خۆیدا یه‌ک ژن ده‌توانێت
پێناسه‌یه‌کی سنوردار و تیۆریزه نه‌کراو له شوناسی ژن بدا به‌ده‌سته‌وه
که ره‌نگه به ته‌واوه‌تی دژبه‌ر و نه‌گونجاو بێت.
پرسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا به هۆی ته‌واو جێگیر نه‌بوونی
پرسی مۆدێرنیته و دیارده‌ی دانانی جیاوازیی ره‌گه‌زی له هه‌موو بواره‌کاندا
که‌متر باشتر بوونی دۆخی ژنان ده‌بینرێ و پرسی شوناسیش که‌متر ئاوڕی
لێدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م دوو سه‌ده‌ی دواییدا به‌هۆی کاریگه‌ریی
نوێخوازی له جیهاندا و گۆڕانکاری له بوار‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا
بووه‌ته هۆی زیاتر هۆشیاریی ژنان و رۆڵی به‌رچاوتریان.
هه‌رچه‌نده لێره‌شدا ده‌بێ چه‌ند تێبینییه‌ک له‌به‌رچاو بگرین، پرسی
مودێرنیزاسیۆن (به سه‌رده‌می کردن) و پێوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ نه‌ریت و
کلاسیزمدا که کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌مڕۆی هه‌موو تاکه‌کانی رۆژهه‌ڵات و
وڵاتانی که‌متر پێشکه‌وتووی جیهانه، ده‌ستی له‌م پرسه‌ش واته پرسی ژن
نه‌پاراستووه. ژنی ئه‌م وڵاتانه له لایه‌که‌وه دڵبه‌سته‌ی ئه‌فسونی
روانگه‌ی کلاسیک و سوننه‌تی و سنووری به‌رته‌سکی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌ون و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئازادی و ره‌هایی بریقه‌داری سه‌رده‌می
نوێ رایان ده‌کێشێ. تاکوو ژن خۆی له‌و دووانه یه‌کلا نه‌کردبێته‌وه و
یان ئاڵته‌رناتیڤێکی تێکه‌ڵاوی جێگه‌ی په‌سندی نه‌بینیبێته‌وه، تا
کۆتا له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و ده‌رفه‌تی ده‌رباز بوونی بۆ هه‌ڵناسووڕێ.
چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری و زیاتر کارکردنی ژنان بووه‌ته
که‌متر کردنه‌وه‌ی نموونه‌ی ژنی سوننه‌تی و له هه‌مان کاتدا ئاڵۆزییه
له نێوان ژنانی سوننه‌تی له‌گه‌ڵ رۆڵی نوێیان دروست ده‌کات که به ته‌نگژه‌ی
شوناسی ژنان ده‌گات. ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی ئه‌م ئاڵۆزییه دووباره
پێناسه کردنه‌وه‌ی شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانه که ده‌بێ زیاتر کاری
له‌سه‌ر بکرێ.
شوناس چییه؟
شوناس یه‌کێک له چه‌مکه ئاڵۆزه‌کانه له زانستی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
پێناسه‌یه‌کی یه‌کانه و گشتگیر له‌سه‌ر شوناس نییه، ئه‌و چه‌مکه له
په‌نا چه‌مکی ره‌گه‌ز داده‌نرێ که زیاتر ئاڵۆزی ده‌کات، چونکه نه‌بوونی
شوناسێکی گونجاو بۆ ژنان و پیاوان بووه‌ته هۆی ده‌ستوه‌ردان له
شوناسی تاکدا که باسی جیاوازه و کێشه‌ی دروست کردووه.
به زمانێکی ساکار ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێناسه‌یه‌کی گشتگیر بۆ شوناس بکه‌ین
، ده‌بێ بڵێین : "شوناس بۆ هه‌ر تاکێک ،یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک برێتییه له‌و
تایبه‌نمه‌ندییه هه‌میشه‌یی و گرینگ و به‌رچاوانه‌ی که ئه‌و تاک ،
یان گرووپ ، یان نه‌ته‌وه‌یه پێی ده‌ناسرێته‌وه".
یان ده‌کرێ بڵێین پێناسه‌یه‌ک که هه‌ر تاکێکی مرۆڤ یان گرووپێک له
خۆدا هه‌یه‌تی و جیاواز ده‌کا له تاک و گرووپ و کۆمه‌ڵگا و ره‌گه‌زه‌کانی
تر ده‌بێته شوناس. به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌توانین به‌م
شیویه باسی بکه‌ین که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆییدا شێوه‌یه‌ک له
شاراوه‌یی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شوناس و پێکهاته‌کانی شوناسدا ده‌بینرێ.
ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی شوناس ده‌ست و په‌نجه نه‌رم
ده‌که‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ش هۆی جیاوازی هه‌یه. له‌وانه ئه‌و هه‌وراز و
نشێوانه‌ی که مێژووی گه‌له‌که‌مان به خۆیه‌وه دیتویه‌تی که له
ئه‌نجامیدا نه‌ته‌وه‌که‌مان خۆی له شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا له ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی نه‌گه‌یشتوه‌ته مه‌به‌ست، بۆیه بێگومان ژنانێک له‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له نه‌بوونی شوناسێکدا هه‌میشه وه‌ک تاکێکی
لاوازتره بۆ سیستمی پیاو سالاری سه‌رده‌ست .
ئه‌گه‌ر باسی شوناسی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ین له‌وانه کۆمه‌لگه‌ی
ئێران که ژنان تێیدا به "عورت" بانگ ده‌کرێن و له مێژووی کۆماری
ئیسلامی‌دا پێگه‌ی ژن له کۆنترۆڵی شوناس و ره‌فتاری ره‌گه‌زی به به‌شیکی
جیا نه‌کراوه له ئایدیۆلۆژیی ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماکانی داده‌نرێ.
هه‌ر حکوومه‌تێک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پێویستی به‌جۆرێک له
مه‌شرووعیه‌ت هه‌یه و ئه‌و مه‌شرووعیه‌ته‌ش له رێگه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌که‌وه
ئاراسته ده‌کات و راده‌ی رازیبوونی خه‌ڵکیش له‌م ئایدیۆلۆژییه له‌سه‌ر
سیستمی سیاسییه. کۆماری ئیسلامیش به پێڕه‌وکردن له ئایدیۆلۆژیی
ئیسلام ، ژن له پێناسه‌یه‌کی مرۆڤانه بێبه‌شه. ئه‌مه کاتێک ده‌بێته
کاره‌سات که راسته‌وخۆ له رێگای مه‌شرووعیه‌تی ئایینی که ده‌وڵه‌ت
به خۆی داوه ژن له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بێته دێوه‌زمه‌یه‌ک که
ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی جنسی ته‌واو (واته پیاو)دا نه‌بێ، ده‌بێته
هۆی هه‌ڵوه‌شانی کۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت ئایین و... لێره‌دایه که نه
ته‌نیا ژن له هه‌بوونی شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆی بێ به‌ش و رێگری لێ ده‌کرێ،
به‌ڵکوو شوناسێکی پێچه‌وانه و بگره نامرۆڤانه و ساخته‌ی پێ ده‌به‌خشرێ!!!
لایه‌نیکه‌م له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی که ئایدیۆلۆژیا زاڵ نییه، ئه‌گه‌ر
شوناسێکی راست بۆ ژن ناکرێ هه‌ر نه‌بێ ژن ناکه‌ن به ئه‌هریمه‌ن و ئاژه‌ڵێکی
خوێنخۆر.
بۆ زیاتر باسکردن له‌سه‌ر شوناسی ژن ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بۆچوونی دوو
بیرمه‌ند و کۆمه‌ڵناس، ریچارد جنگینز و هێنری تاچفێل که ئه‌و دوو
بیرمه‌نده له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به شوناسی تاک و کۆمه‌ڵایه‌تی
ویستوویانه له رێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی شوناسه‌وه به کاریگه‌ری له‌لایه‌ن
تاک و پێکهاته‌ی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه باس بکه‌ن.
جنگیز که له رێگه‌ی شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بابه‌ته‌کان ده‌بینێ
پێی وایه:"شوناسی تاک شوناسی سه‌ره‌تایییه و بنه‌مای نموونه‌یه‌که
بۆ تێگه‌شتن له هه‌موو شوناسه‌کانی دیکه. ره‌گه‌ز یه‌کێکه له
کاریگه‌رترین هۆکان بۆ پێناسه کردنه‌وه‌ی شوناسدا". ئه‌و شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
به یارییه‌کی به‌رامبه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. واته ئێمه شوناسی خۆمان
له ئاوێنه‌ی که‌سانی دیکه‌دا ده‌بینین، ئێمه کێین که‌سانیتر کێن و هه‌مدیسان
که‌سانی دیکه خۆیان به چی پێناسه ده‌که‌ن و ...که‌واته شوناس هه‌روه‌ک
''واتا'' چه‌مکێکی زاتی نییه، به‌ڵکوو له پێوه‌ندیی دیکه‌دا ره‌نگ ده‌گرێ
و له ئاکامی پێکهاتنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ده‌بێت.
تاچفێڵ که په‌ره‌پێده‌ری تیئۆریی بابه‌تمه‌دارییه ده‌ڵێ: "شوناس ئه‌و
فاکته‌ره‌یه که مرۆڤ دنیا به دوو به‌شی جیاواز ده‌بینێ، به‌شێک ناو
گرووپی و به‌شێکی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی، واته که‌سانێک که له فاکته‌رێکدا
له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوبه‌شن و هاوشێوه‌ن بۆ ئه‌و ده‌بنه ناو گرووپی و که‌سانی
دیکه ده‌بنه ده‌ره‌وه‌ی گرووپی، که له ئاکامدا چه‌ندین بازنه‌ی ته‌نراو
به یه‌کتری ساز ده‌کات که دواجار ده‌بێته دنیای ئه‌و که‌سه".
به‌و پێیه‌ی که له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئاستی
خوێنده‌واری زۆرترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێناسه‌ی شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تیی
ژن‌دا هه‌یه، دواتریش کار و فیکره‌کان زۆرترین کاریگه‌رییان له
دووباره پێناسه کردنه‌وه‌ی شوناسی ژنان به‌رانبه‌ر به بڕوا کلێشه‌ییه‌کان
له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به
تایبه‌ت ژن له خوێندن بێ به‌ش ده‌کرێ و رێگه‌یان پێناده‌ن که بێنه
ناو بازاڕی کاره‌وه و که‌سایه‌تییان له ژێر سێبه‌ری پیاوه‌کانیاندا
ده‌رباز بکه‌ن.
له کۆتادا ده‌ڵێم، با ئه‌م بابه‌ته بکه‌ینه هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی
بۆ دووباره پێناسه کردنه‌وه‌ی ژنان له شوناسی ونبوو‌یی کۆمه‌ڵگه
سوننه‌تیه‌که‌مان بۆ بوون به شوناسێکی راسته‌قینه‌ی ژن له‌سه‌ر بنه‌مای
یه‌کبوون.
__________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
* چارچوب مفهومی هویت زنان، پژوهش زنان.
* کورد و پرسی شوناس، حسه‌ین ره‌حیمیان.
* محمود امین العالم؛ پرسش هویت در جهان عرب؛ ترجمه علی ێباغیان، سایت
همشهری انلاین.ێ٢.
* مشیرزاده، حمیرا ، 1382، از جنبش تا نڤریه اجتماعی: تاریخ دو قرن
فمینیسم، تهران.شیرازه.
تێبینی:
ئەم گوتارە لە بلاوکراوەی ئەلیکترۆنی ژنانی ئازەمێهر بۆ مانگی گوڵان
بلاوکراوەتەوە.
ماڵپەڕی شلێر باپیری
|