١٥\١٠\٢٠١٦
ژن و شۆڕشی دەروونیی.
تاڤگە سابیر
پێویستە ژنی کورد خۆی بخاتە نێو تاقیگای ئەو شۆرشە دەروونییە
فاکتەرەکانی دەستەبەرکردنی ئەو شۆرشە خستنەبەر ئەو پرسیاری خودە بۆ
ئەوەی لە دەرئەنجامدا بگەین بە ژێر پرسیار خستنی سەرجەم سیستەمی
پاتریاکی، ئەو ژێر پرسیار خستنەش بەوە دەکرێت ، کە سیستەمێکی باڵاتر
لەوەی هەیە و ئەو لە ناویدا راڤەی خەونەکانی خۆی تێدا دەکات دروست بکات
، دەکرێت ئەو سیستەمەش ئایدیای ژن بێت لە نێو تاقیگەی ژندا ، پێویستە
سەرەتا ژن بە خۆیدا بچێتەوە ، کە لە کوێدایە؟ کاری چییە؟ شوناسی چییە؟
ئامانجی چییە؟ لە هەمووشی گرنگتر ئایا رێگەیەکی مەشروعی گرتووە بۆ
بەدیهێنانی ئامانجەکەی، لە مەیاندا پێویستە هەندێ شتی زۆر ساکار بخەینە
روو بۆ ئەوەی روونی بکەینەوە لەوانەی ، کە خۆم بینیومە ، کە بەداخەوە
لە ژنێك وەشاونەتەوە خۆیان بە داکۆکیکاری ژن دەزانن، ژنێك کە هەنگاو
دەنێت بەرەو ژن بوون وە چۆن دەست دەکات بەرەخنەگرتن لە خوود.
یەکەم:
ئەگەر تۆی ژن لە رێکخراوێکی ژنانەدا لەوانەی ، کە حیزبەکان وەك هەر
رێکخراوێکی پزیشك خوێندکار/ قوتایی، ئەندازیایان کردۆتەوە بە ئێوە، کە
توێژێك لە چێن و توێژرەکانی کۆمەڵی بۆ رێك بخات ، ئەوە بێگومان ئەو ژنە
شۆناسی ژن بوونیان هەڵنگرتووە ، چونکە ژن ئەو مرۆڤە نییە ، کە لایەنێکی
پاتریاکی وەکو ئامێری جێ بەجێ کردنی ئایدیای پاتریاکی بەکاری دەهێنێت
جیهانێکی پاتریاکی قبوڵ نییە و رەخنەی لێ دەگیرێت.
دووەم:
ئەگەر تۆ لە رێخراوێکی بەناو سەربەخۆی لەوانەی یان لە دەرەوەی کوردستان
دامەزراون، بەڵام متمانەیان ماددی و مەعنەوی خستووەتە سەر دەسەڵاتاکان
و بەناوی ژنەوە دەسەڵاتەکان لە خۆیان لە دەسەڵاتەکان نزیك دەکەنەوە و
ژنانی ، کەنار گرتوو بەمەش مەینەتی و چەوساوە و کرێکارت هەلاواردووی
دوورن لە کێشە سەرەکییەکان تۆ ژن نیت ، چونکە ژن ئەو مرۆڤە نییە ، کە
خەونی باڵا بوونی لەگەڵ دەسەڵاتە جیاوازەکاندا هەیە، ئەو مرۆڤەیە ، کە
خەون و مەینەتی و ئازارەکانی ژنان لە نەوییەوە دەبات بۆ باڵا، بۆیە
کارکردنی لە واقیعەوە هەڵدەزنێت بۆ بەڵا.
سێمەم:
ئەگەر لە بوارێکی رۆشنبیری دایت و نارەوایی پێشکەوتنی هاورەگەزەکەت
دەبینی و پێی شتێگیر دەبیت و شێلگیرانە دەکەویتە سەرزەنشت کردنی و
تەکەتەلول کۆکردنەوەی پاتریاکەکانی دەوروبەرت ، کە تۆ ئامێری
جێبەجێکاری فەرمانەکانیت ، ئەوا ژن نیت و خوانتر ئەو ووشە بەکار نەبەیت
و تەنانەت خۆشت بە داواکاری مافی ژنیش ناوزدە نەکەیت ، چونکە ژن ئەو
مرۆڤەیە کێ برکێک هاورەگەزەکەی ناکات ، بەڵکو پیشبرکێیسەرخستنی مەسەلە
پیرۆزەکەیاندەکەن بەرامبەر سیستەمی پاتریاکی ، گوتاری ژنانە /ژنانەی
خۆی دەبێت بەرامبەر گوتاری پاتریاکی و دەبێت جیهان بینی ژنانەی ئەو
لەوە گەورەتر بێت ، کە هیچ گوتارێکی پاتریاکی بتوانێت گوتارێکی مێیانە
گوتارێکی ژنانە بهێنێتە پەراوێز، نەك خۆی دەست تێکەڵ سیستەمی پارتریاکی
و نووسەرەوەی گوتارە پاتراکیەکە بێت لە دژی گوتاری ژن یان با بڵێم ئەو
ژنە گوتار ژنان نین ، چونکە پێشبرکێی سەرەکی پێویستە لەسەر چۆنیەتی پڕ
کردنی بەشە بەتاڵەکەی ناخی بێت.
چوارەم:
ئەو ژنەی وێنەیەکی قەشەنگی هاورەگەزەکەی سەرکەوتنێکی هاورەگەزەکەی
دەبینێت لەکەناڵەکانەوە تووشی هیستریا دەبێت ، بە سەدان وێنەی جۆراوجۆر
و دەیان بابەتی بێ ژێدەر و نازانستی و ناووناتۆرە بڵاو دەکاتەوە و کەف
و کۆڵی دڵی بەو دادەمرکێنێتەوە واهەست دەکات ئەگەر بابەتەکانی زیاتر
بوو مێژوو بە مەزنتر ناوزدەی دەکات یان مێژووی جوانتر و پرشنگدار دەکات
، یان ئەگەر خەڵی لەکەدار کرد خۆی جوانتر دەبێت ، خەڵکی گوناه بارکرد
گوناهە زۆروزەوەندەکانی خۆی دەشارێتەوە یان هاو گوناه دەدۆزێتەوە و
ئیتر لۆمە ناکرێت ، ئەمە کردەوەی ژن نییە ، بەڵکو ئەوە لە زانستی
دەروونی داپێی دەوترێت نەخۆشی کەم سەری ، واتە هەست بەکەمی کردن،ئەو
ژنەی شوناسی ژنی هەڵگرتوە مرۆڤێکی تەواوە، نەخۆشییە دەرونییەکانی خۆی
چارەسەر کردووە، باوەری بە کۆششە بۆ هەوڵی گۆرینی ئەو کەلتورە دارزاوەی
ئەوی ژن بە گوناه بار نیشان ئەدات نەك پەرەپێدانی ئینجا توانیویەتی
ببێت بە خاوەنی گوتارێکی مەعریفی ژن ، ژن خەباتێکی بابەتییە نەك نەوعی
، خەباتێکی مەعریفییە نەك نەهیلستی.
ژنێك ئەگەر لە لووتکەی دەسەڵاتی ژنانەشدا بێت ، لە لووتکەی دەسەڵات و
توانای رۆشنبیریشدا بێت ئەگەر نەیتوانی مامەڵەیەکی مەعریفیانە و دروستی
... نەیتوانی لەبری هەڵوێستی لاواز و سەیری خۆی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت
رێزی بەرهەم و چالاکی خەڵکی تریش بگرێت ، ئەو ژنەی دەکەوێتە نێو
کاریگەری ئیرەیی ، مرۆڤێکە ، کە خۆی و بەباتی خۆی لە کەمە و ناتوانێت
رێزی بەرهەمی خۆ بگرێت ، بۆیە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت ، هەر ژنێکیش
توشی ئەو قەیرانە دەروونیە بوو ئەوا بەسەردا پراکتیك دەبێت لە خۆیدا پڕ
دەبێت و لێشی دەرژێت ، بەڵام پڕ لە مایە پووچی خۆیی و بێ ئومێدی
بەرامبەر بۆی ، کاتێکیش دەگات بەو ئاستە ئەوا نەك کاری بۆ بەرژەوەندی
ۆڕ کردنی شێوە بەتاڵەکەی خۆی نەکردووە ، بەڵکو هەوڵی داوە شێوە پڕەکەشی
پڕ خەڵتەو خەوش و لێڵی بکات.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|